ئەى بۆ باسى ئەو بینا سەد دەفتەردۆلاریەیى د.محەمەدخۆشناو ناكەن لەڕانیە .
Saturday, 16/05/2009, 12:00
1673 بینراوە
چەند نووسینێك لەم سایتە بەڕێزە دابەزى سەرەتاكەشى گەر هەڵەنەبم لەو نووسینەوە دەستى پێ كەسێك بەناوى هەژارێك بینابەرزەكانى ڕانیە ئى كێن ؟ ئەم نووسینە چەند وەڵامێكى بەدواى خۆیدا هێنا منیش حەزمكرد وەك خوێنەرێكى كوردستانپۆست وەك هاوڵاتیەكى دانیشتووى ڕانیە ئەم چەند دێڕە بنووسم كەباسى بیناهەرە بەرزەكە و دزە هەرە دیارەكە بكەم كەخەڵكى شارەكەى ئێمەش نیە و گەورەترین كارەسات و نەخۆشیشى بۆ هێنایان كەچى باسی بیناكەشى ناكەن . هەژارێك كەتۆ باسى ئەم بینایانە ئەكەیت ئەى بۆ باسى ئەو بینایەیى محەمەدخۆشناوت نەئەكرد خۆلەڕانیە لەو زەخمترى لێ نیە ؟ ئەوە بۆ ئى بزنە بۆرەت دى ئى ئەوت نەدى ؟ بۆباسى بیناكەى عەلى حەمەد بەگى دزت نەدەكرد ؟ . دواتر ئەو بینا بەرزەى ناوبازاڕ من پێم وانیە ئى مستەفاى سەیدقادر بێ چونكە ئەگەر ئى ئەو بوایە دەمێك بوو جاسووس و بەكرێ گیراوەكانى مەڵبەند دابوویان بەمەلابەختیار و لەسایتە ڕووڕەشەكەى مەلاوە بەهەموو لایەكیان ڕائەگەیاند . خاڵێكى تریش كەزۆر گرنگە بۆ هەموو لایەك و بۆ ئەو برادەرانەى تریش كەباسیان لێوە كردووە بالەم قۆناغەدا هەموومان لەڕاست خۆمانەوە خەڵك هانبدەین و جۆش بدەین بەژدارى ئەم هەڵبژاردنە بكەن و كەس دەنگ نەدا بەحزبى دووبنەماڵەى مافیاى یەكێتى دیموكرات و پارتى نیشتیمانى كەسەدان محەمەدخۆشناو و عەلى حەمەد بەگى دز و عەولابۆرى قارەمانى شەڕى ناوخۆ و دەیان سەرۆك جاش و خائینیان بەرداوەتە گیانى ئەم میللەتە و دەڤەرى ڕاپەڕین . محەمەد خۆشناو و عومەرفەتاح ئەبوایە لەسەركەپكان و لەسەر گۆڕى * شەنگە و حەمەسوور لەسێدارە بدرانایە لەسەر ئەو ئەو پەتایەیى كەهێنایان بۆ سنوورەكەمان نەوەك ڕێگەبدرێ بیناى سەدان دەفتەردۆلارى لەسەر حسابى ئەنفلەوەنزا لەسنوورەكەمان دروست بكەن بەداخەوە لەو هەموو نووسینەى دابەزیوە كەس باسى نەكردوە . دەبا هەمووان بەیەك دەنگ و بەیەك ڕوح بەژدارى ئەم هەڵبژاردنە بكەین تابتوانین هەر هیچ نەبێت خاوەنى ئەم بیانایانە كەبەخوێن و بوجەى ئەم میللەتە و لەسەر حسابى خەڵكى كوردستان و ئەو ڕاپەڕینەى ئێمە كردمان دروستكراون بیان دەین بەدادگا و ئەو بینایانەیان بكەین بەقوتابخانە و باخچەى ساوایان و بنكەى تەندروستى و سەنتەرى لاوان .... هتد .
* شەنگە و حەمەسوور دووقوربانى ئەنفلەوەنزاى دروستكراوى باڵندەى عومەرفەتاح و محەمەدخۆشناو بوون .
* وێنەیى بیناكەى محەمەدخۆشناو هەر لەئەرشیفى كوردستانپۆست دەرم هێناوە كەساڵ پار لەیادى دامەزراندنى یەكێتى كراوەتە دیارى بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى .
* ئەم بینایەیى محەمەدخۆشناو ئێستاش هەر ماوە لەڕانیە و بەرامبەر ماڵى كەرە بۆرەیە لەترسى ئەوەى نەوەك خەڵك دەستى بەسەر دابگرێ دەڵێن كردویانە بەناوى خزمەكانى خۆیەوە لەڕانیە .
_ رانیە .
15 / 5 / 2009