کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کوشتنی پێشمەرگەیەکیان دەڵێت

Wednesday, 10/04/2013, 12:00


ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کوشتنی پێشمەرگەیەکیان دەڵێت پێوەندی بە ئاسایشی حکومەتی هەرێمەوە بکەن من ئاگەدارنیم.

شەوی شەمە لە سەر یەکشەمە واتە ٦.٤.٢٠١٣ سمینارێک بۆ تاوتوێکردن و ڕون بوونەوەی کوژرانی گەنجێکی کورد پێشمەرگەی دیموکراتی ئیران لە کەمپی کۆیەی دیموکرات ، لە ژوری ئۆپوزیسیۆن لە پاڵتاک سمینارێک بەڕێوەچوو، لە سمینارەکە تاریق یوسیفی بە نوێنەرایەتی کەمپیەنی ئاشکراکردنی هۆکار و چۆنیتی کوژرانی ئەیوب حەسەن زادە بۆ بەشداران هەندێک رون کردنەوەی سەبارەت بە گیانلەدەستادنی ئەو گەنجە باس کرد و هۆکاری دروست کردنی کەمپەینیشی بۆ ئامادەبوان لە سمینارەکە ڕاگەیاند. لە لایەن ئەدمینان و بەرێوەبەرانی ژوری ئۆپوزیسیۆن هەوڵدرا کە پەیوەندی لە گەڵ یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دیموکرات بە نێوەی کاک موحەمەد نەزیفی قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی بکات ولە و بوارەوە داوای ڕونکردنەوەیان سەبارەت بەو مەسەلەیە لە بەڕێزیان کرد. موحەمەد نەزیفی قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی ئیران لەبەرانبەر پرسیاری رێوەبەرانی ژورەکە خۆی دور گرتو ڕایشی گەیاند کە ئەو لەو مەسەلەیە ئاگادار نیەو نایشتوانێت وڵام بداتەوە. موحەمەد نەزیفی قادری بۆ بە دواداچون بەو مەسەلەیە داوای کرد کە پێوەندی بە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دیموکرات لە دەرەوەی وڵات بکرێت و لە لایەکی دیکەشەوە دەیگوت پێوەندی بە ئاسایشی حکومەتی هەرێمەوە بگرن ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو پێشمەرگەیە پێشمەمەرگەی دیموکراتە و لە کۆیەش کوژراوە بۆیە بەشدارانی سمینار و نوێنەری کەمپەینیش بە گومان بوون لە قسەکانی ئەو ئەندامەی ڕێبەری دیموکرات و پێیان وابوو کە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە دەرەوە ئەرکی کار و باری حیزبیە لە دەرەوەی وڵات نەک کۆیە وپێشمەرگەی کوژراویش ئەندامی دیموکراتە بۆ دەبێت لە ئاسایشی هەرێم پرسیار بکرێت.
تێبینی، لەداهاتویەکی نزیکیشدا بەم زوانە بە دەنگ هەموو باسەکانی سمینار بڵاو دەکرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە