كاك هەڵكەوت ئەلبومیكت بۆ بورهان مەجید بكردایە باشتر بوو نەك ئەو منالانەى سیدیەكانیان لە بازار هەراج دەكرێ؟
Sunday, 20/09/2009, 12:00
زۆر بەداخم لەوەى ئەمرۆ بەناوى هونەرو میوزیك و كلتورى كوردیەوە.، چەندین بەرنامەو كارى بىًََ سەروبەر ئەبینم كە خودى حكومەت و وەزارەتى نا رۆشەنبیرى لێى بەر پرسیارە!دیارە بوارى میوزیك و گۆرانى فەزایەكى فراوانەو كاریگەرى خۆى هەیە لەسەر كۆمەڵگاو ئاستى رۆشەنبیرى وە دەتوانین بلێن زۆر لەولاتان بەهۆى گۆرانی و هونەروە توانیەتیان ناویكى درەوشاوەبن لەسەر ئاستى جیهان و ناوێك بۆ مێژوو تۆمار بكەن .چونكە هونەر هیچى كەمتر نیە لە سیاسەت زۆر جار بینیومانە هونەر هۆكاریك بووە بۆ زاڵ بوون بەسەر بەرامبەرەكەت .وە ئێمەش بێبەش نین لەهونەرو كلتورو میوزیكى خۆمان، كەڵە هونەرمەندى گەورەمان تێدا هەڵكەوتووە و وە جێگاى شانازین بۆ كورد بەڵام ئەمرۆ دەبینین چۆن ئەم كەڵە هونەرمەندانە بوونە بە ئالەتیك و جگە لەوەى تقدیرى هونەرەكەیان بۆ ناگیرێ وەكو وەفایەك ئاورێك لەخودى كەسەكە نادرێتەوەو، وە نمونەش زۆرن ،من دەمەوى دست خۆشى لە ئەنیستتوتى میوزیك كەلەپورى كوردى- - بكەم بەراستى ئەوان توانیویەتیان ئەوەى حكومەت نایكاو ئیشى حكومەتو وەزارەتى رۆشەنبیرىو كاكى راوێژكارى حكومەتە ئەوان دەیكەن و توانیویەتیان ئاور لەگۆرانیبێژى نەمرەكان بدەنن و كارێكى جوان بۆ مێژووى هونەرى كوردى بە جێبهێلن، ئەوەى ئەمرۆ بە ناوى هونەرى كوردیەوە دەكرى و وە كەوتۆتە دەست هەڵكەوتە فەندى كە هەرامەكەى و گێزەرى لێك ناكاتەوە خەریكى كۆمەرك كچ وكارە هەروا دەكا سێدیەكى فول مواێەفاتیان بۆ دەكا لەسەر ئەستۆە خۆى گەر وانیە بڵى كاكى نووسەر وانیە؟! من نازانم هونەر لاى كاك هەڵكەوت پێناسەى چیە بڵام ئەوە دەزانم ئەو لە هونەر نەگەیشتووە و كەسیكى دونیا نەدیتەیەو راست و چەپ كەوتۆتە ناوى، توخوا ئەوەى ساتێ گووێى لە هونەرمەندى گەورەى كورد بورهان مەجید گرتبى لە جوانى هونەرو پاكى لەزەتى گەیشتووە بۆ دوا جاریش گویمان لە خەمى خاكى بوو كە لە هەموو كووچەو كۆڵانێ دەنگە دەهات واى لێدەكردى زیاتر خاكت خۆش بووى و لە ناختدا چەكەرە بكات بەڵام پیم نالێى ئەوانەى تۆ چى لە گوێ گر دەكا جگە لە شەهوەتى كە حەیف هونەرى كوردى ئەوە نیە كەتۆ بیرى لێدەكەیتەوە .قوربان تۆ ئەبى چاوت دونیا ببینى تۆ راوێژكارو شوانى ئەو كۆمەرە مەرە نیى ئەیان لەوەرینى بە پارەى حكومەت ئەوسەرو ئەوسەرى دونیایان پێ ئەكەى بۆ كلیپیك من نازنم ئەو وشانە تا چەند تورەت ئەكا بەڵام هیوادارم كارت لێبكاو بە رەخنەیەكى بنیات نەرى دابنیى و كارى لەسەر بكەى وەك راوێژكاریك گەرچى تەمەنى راوێژكاریت كەمى ماوە بەڵام ئەگەر پۆستەكەت وەر گرتەوە ئەوە كارەساتە هەر لەسەر هەمان تاسو حەمام بمێنى قوربان!ئاخر چ حیكمەتى هەیە لە لەماوەى چەند مانگى هاوریكانت چەندین كلیپى بۆ بكرى و گەر لەبەر عەیبە نەبى لەساڵێكا دو جار ئەلبومیشى بۆ دەر ئەكەى بەڵام نەت توانى ئاورێك لە كەریم كابان و ئاوازیك بۆحەمەى نێرگزو كۆنسیرتیك بۆ سابیر كوردستانى و ئەلبومیك بۆ بورهان مەجید دەركەى . ئاخ كەوتووینە چ زەمەنێك راستیان ئەگوت نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب ، دەزانن چۆن شەماڵ سائیب بە غەریبى رۆیشت! وە محمد عارف شارەوانى شاردیەوەو قالە مەرە بەهیواى ئاور لێدانەوەیەك مردوو سلاح داودە بە هیواى خانوییك و چەندینى وەكو ئەوانە، بۆیە كاكى راوێژكار تۆش هیشتا درەنگ نیە دەتوانى كاریك بكەى خزمەت بە هونەرى كوردى بكەى نەوەك رۆژى لە شەقامى بتبنن خەڵك رقى
لەچارەت بێ وبەر شەرمەزارى مێژوو بكەوى .
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست