کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


جه‌لال تاڵه‌بانی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه‌!! دوو فڕکه‌وانیشی حازرو ئاماده‌یه‌..

Monday, 16/02/2009, 12:00

2455 بینراوە


جه‌لالیه‌کان ده‌ڵین هیچ کارێکی مام جه‌لال به‌بێ حیکمه‌ت نیه‌، ته‌نانه‌ت به‌رگری کردنی له‌ تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌شمان، نموونه‌ی زیندوو له‌کاتێکدا ، تاڵه‌بانی به‌رگری له‌ سوڵتان هاشم کردو بووه‌ ڕێگری یه‌که‌می نه‌سه‌پاندنی سزای سێداره‌که‌ی و عه‌لی کیمیایشی تا ئێستا به‌ زیندوویی هێشته‌وه‌ لێدوان وده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی خودی تاڵه‌بانی بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر له‌سیداره‌ دانی سه‌دام ووتی من ئاگام له‌هیچ نیه‌ ، ڕه‌نگه‌ هه‌ر واش بوو بێت، مالکی هه‌ر حسابیشی بۆ نه‌کردبێ، یان له‌به‌ر دڵی لایه‌نی سو‌ننه‌ بوو بێت..
به‌رگری کردنی له‌ نزار خه‌زره‌جیش هه‌ر حیکمه‌تی ئه‌و پیاوه‌ بێ حیکمه‌ته‌ بوو له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی دانمارک، به‌نامه‌یه‌کی ڕوو زه‌رد له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه‌..نامه‌یه‌کی زه‌ردتریش له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوی به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای یه‌کیه‌تی..
کردنی وه‌فیق سامه‌ڕایی به‌ ڕاوێژکار ئه‌مه‌ش به‌ڕێکه‌وت نه‌بوو، به‌ڵکوو حیکمه‌تێکی تر بوو. به‌ڵام بزانین حیکمه‌ترین کاری ئه‌م دوایه‌ی ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو ده‌یان ووتارو لێدوان و به‌ڵگه‌و چاو پێکه‌وتن و خۆپێشاندان و وه‌فده‌ خه‌واڵوه‌که‌ی په‌رله‌مانی نووستوو دوا هه‌ڕه‌شه‌و ڕوون کردنه‌وه‌ لێڵه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیارو ئه‌مانه‌ هه‌مووی هیچیان به‌هیچ نه‌کرد، فڕکه‌وانی ناو براو ئێستا میوانی خانه‌واده‌که‌ی تاڵه‌بانیه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ ئاگاداری ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانی..
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ مه‌لا حیکمه‌ت ووتی دوای دوو حه‌فته‌ی تر ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ هه‌ڵفڕینی فڕۆکه‌وانێک بێ فڕۆکه‌ له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ ئوردون و پاشان بۆ له‌نده‌ن بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌ ئیزافه‌ی ئه‌و لایه‌ن و ڕۆژنامه‌و که‌سانه‌ی له‌مه‌ڕ تارق ڕه‌مه‌زانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵای تاڵه‌بانی و عه‌شیره‌تی عه‌ززاوی لێدوانیان داوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ!! که‌چی نه‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌ نیشته‌وه‌و نه‌وه‌ستا حه‌سه‌نی ئاسایشو مامۆستا سه‌یفه‌دین نان بڕاو کران و نه‌ لێکۆڵنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ کرا.. باش بوو به‌مایه‌ی خۆمانه‌وه‌ هه‌ستاین.
ده‌بێ پڕ به‌دڵ سوپاسی مه‌لا حیکمه‌ت بکه‌ین که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کردین،خه‌ڵکئ هه‌ڵه‌بجه‌ش داوای لێ بوردن له‌ تاڵه‌بانی بکه‌ن که‌ ئه‌و بوختانه‌ گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستی..
هێشتا که‌فوو کوڵی فرۆکه‌وانی یه‌که‌م نه‌نیشتۆته‌وه‌ ، هه‌واڵی ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانی دوومیش به‌ناوی که‌ریم سه‌بتی بڵاو کرایه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه‌ سه‌ر به‌چی عه‌شیره‌تێکه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌که‌ی هه‌وڵی ئازاد کردنی بۆ داو ناوی چیه‌ ، به‌ڵام ئه‌م فڕۆکه‌وانه‌ به‌قسه‌ی خۆی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌کرده‌و به‌ڵکوو کۆمه‌ڵی موخه‌ڕبین له‌ ناوچه‌ی گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ری کیمیا باران کردوه‌..
ئه‌مجاره‌ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ چی.. تۆ بڵێی ئه‌مێش به‌هه‌ڵه‌ به‌ردرا بێت، مامه‌ نه‌یزابێت ئه‌م فڕۆکه‌وانه‌ فڕۆکه‌وان بوه‌، ئه‌ی که‌ فڕۆکه‌وان نه‌بوه‌ بۆچی گیراوه‌، ئه‌ی ئه‌و دان پێدانه‌ی له‌خه‌ونێکی تاڵه‌بانیدا بووه‌؟؟
له‌ماوه‌ ڕابوردوا تاڵه‌بانی داوای پێشکه‌وتوو ترین چه‌کی کرد بۆ سوپای عێراقی نوێ ، که‌چی عادلی په‌رله‌مان له‌ هه‌ولێر ناڕازی بوو، ئه‌ی له‌و مام و برازایه‌تی ئاگایان له‌ لێدوانه‌کانی یه‌کتریش نیه‌، کاتێ تاڵه‌بانی داوای کڕینی چه‌کی پێشکه‌وتوو ده‌کات خۆشی دوو فڕکه‌وانی ئاماده‌ کردوه‌ به‌م زوانه‌ هه‌واڵی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ یه‌کی تایبه‌ت به‌بنه‌ماڵه‌ ده‌کرێته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا شوینه‌که‌ی دیاری نه‌کراوه‌.. تکایه‌ چاوه‌ڕێ بن..
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=14968&cat=1


http://www.kurdistanpost.info/news/5095.html





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)