بۆ جەنابى وەزیرى تەندروستى
Tuesday, 10/07/2012, 12:00
/پێشنیارێك دەكەم بۆ جەنابتان كە دەبێتە هۆى چارەسەر كردنى زۆربەى كێشەكانى تەندروستى سنوورى پشدەر كە بڕیار بدەن بەگواستنەوەى ڕاژەى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ دكتۆر (ه. پ.ش) بۆسەر میلاكى وەزارەتى كشتوكاڵ لەبەر ئەوەى ناوبراو لەجیاتى ئەوەى كاتەكانى بۆچارەسەركردنى گرفتەكانى تەندروستى تەرخان بكات هەر خەریكى لیژنەى كڕین و باخە تایبەتییەكەى خۆیەتى و ئاگاى لەدەوامى پزیشكانى نەخۆشخانە نەماوە كە چەندین هاوڵاتى فەقیر و هەژار لەبەر ئامادە نەبوونى پزیشك لەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدەن سەرەڕاى ئەوانەش ئارەزوەكانى باخدارى گواستۆتەوە ناو حەوشەى نەخۆشخانەو خەریكى چاندنى بەرهەمى تووتنە كەپێدەچێت بەڕاى ئەو بەڕێوەبەرە پێچەوانەى ڕاى هەموو خەڵك كەپێیان وایە تووتن و جگەرە زەرەرى هەیە بۆ تەندروستى مرۆڤ بەڵام ئەو بەچارەسەرى بزانێت بۆیە ئەو هەموو تووتنەى لەناو حەوشەى نەخۆشخانە چاندووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست