بۆ ئەوەى گۆڕان بگاتە دوا مەنزڵ با كاك نەوشیروان بۆ سەرۆكى هەرێم خۆى هەڵبژێرێ
Friday, 08/05/2009, 12:00
1809 بینراوە
گۆڕان ئەو كاتە دەبێتە مایەى دڵخۆشى بۆ هەموان كە سەرجەم ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى ئێستا بگۆڕێت و هیچ پێگەیەكیان نەمێنێ لە دەسەڵاتدا چونكە تا ئەمان بمێنن ئەوا چارەنوسى كورد لەمە خراپتر ئەبێت , ئێستا هەموو كەس حەز دەكات گۆڕان بكرێ ئیتر بە هەرچى شێوەیەك بێت پێویستە گۆڕان بكرێ و كورد ببێتە خاوەن ئۆپۆزیسۆینێكى بە هێز بۆ ئەوەى ڕێگە بە دوبارە بونەوە ى دیكتاتۆرو دزو گەندەڵ و ووڵات فرۆشەكان بگرێ , ئەوا بۆ نۆزدە ساڵ ئەچێ تاڵەبانى و بارزانى بە چەپ و ڕاستدا ئەم میللەتە ئەڕوتێنەوە , دزى لێ ئەكەن , میللەت فەساد ئەكەن , هەتا گەیشتنە سەر كورسیەكانى خۆیان دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆ بەردەوام بوو , بە هەزاران ڕۆڵەى ئەم میللەتەیان بە كوشتدا , بێجگە لە خیانەتەكانیان كە بەرامبەر بە كوردى هەر چوار پارچەكە كردویانە , بنەماڵەى بارزانى لەوەتى بە ناوى شۆڕش و پێشمەرگایەتیەوە خۆیان بە سەر ئەم میللەتەدا سەپاندوە , بێجگە لە زیان گەیاندن بە ناوو ناوبانگى كورد چ خێرێكیان نەبوە ئەوە هەر لە مەلا ى باوكیانەوە تا سەر كوڕو كوڕەزاكانیان هەمویان بە یەك ڕێگادا ڕۆیشتون ئەویش خۆ دەوڵەمەند كردن و خۆسە پاندن و خۆفرۆشى بوە , ئەمانە لە دوایى ڕاپەڕین یەك ڕۆژیان نیە خاڵى بوبێت لە خیانەتێك ئیتر بۆ توركیا یان ئێران یان عێراق , خیانەتى 31ى ئاب , هێنانى سوپاى توركیا , بە كوشت دانى 3500 جاشى خۆیان بۆ توركیا و دژى گەڕیلاكانى پەكەكە ,ئەمانە خیانەتەكانى بنەماڵەى خۆفرۆشى بارزانى بوە , بێجگە لەو دزى و ڕاووڕوتەى لە ناو ووڵاتدا ئەیان كرد لە نان و پارەى خەڵك , دوایى دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆ و بە كوشت دانى هەزاران ڕۆرڵەى ئەم گەلە , پارتى و یەكێتى بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانیان هاتن ڕێككەوتنێكى ستراتیژیان مۆر كرد كە خاڵى سەرەكى ئەو ڕێككەوتننامەیە پاراستنى كورسیەكانى خۆیانە , بۆیە لە ئەنجامى ئەم خیانەتەوە كە تاڵەبانى كردى مەسعودى گەورە خیانەتكارى كورد و ئەندازیارى خیانەتى 31ى ئاب بوو بە سەرۆكى ئەم هەرێمەى كە بە خوێنى هەزاران پێشمەرگە ى شەهید ڕزگارى بوە ,لە دنیادا نەبوە سەرۆكى ووڵاتێك بە خیانەت بگاتە دوا پلەى سەرۆكایەتى , ئەوا چوار ساڵە خیانەتكارێك سەرۆكى ئێمەیە كە بەڕاستى جێگاى شەرم بوو كەسێك سەرۆكت بێت لە زەمانى باوكیەوە بە خیانەت هاتبن تا گەیشتنە سەرۆكى هەرێم , ئێستاش دواى ئەوەى بڕیارى هەڵبژاردن درا و لیستى تر هەیە بێجگە لە لیستە بەرژەوەندى خوازە كەى یەكێتى و پارتى , مادام ئەم لیستە سەربەخۆیانە ئامادەن دەسەڵات بگۆڕن , پێویستە سەرۆكە خیانەتكارەكەشى بگۆڕێ , ئێستا لیستى گۆڕان بۆتە لیستێكى بەهێز و ترسێكى زۆرى بۆ دەسەڵات دروست كردوە , وە هەر بە هیمەتى ئەم لیستە گۆڕان گەورە لە كوردستان ڕوو دەدات و هەڵبژاردنى ئەم جارە ئەبێتە بوركانى قینى جەماوەرو تەخت و بەختى بنەماڵە مافیاكان تێك دەدات , مادام لیستەكە گۆڕان دەكات , دەبێت خاوەن بیرۆكەى لیستەكەش خۆى كاندید بكات و ئەویش بومەلەرزەیەكى گەورە بەرپا بكات , بۆیە داواكارین لە كاك نەوشیروان خۆ ى كاندید بكات بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم و كۆتایى بە حوكمى ئەو سەرۆكە خیانەتكارە بهێنێت , با لەمەو دوا لە ڕوومان بێت بڵێن سەرۆكمان هەیە و سەرۆكەكەمان خیانەتكار نەبوە , با ئیتر ئێمەش وەكو میللەتان شانازى بە سەرۆكەكەمانەوە بكەین , نەك ئەو سەرۆكەى پێش دەبابەكانى بەعس و تورك كەوت و هەولێرى پێ گرتەوە و سەنگەر بە سەنگەرى گەریلاكان دەگەڕا تا گەڕیلایەك بگرێ و تەسلیمى توركى بكاتەوە , بۆیە داوا لە كاك نەوشیروان ئەكەین بۆ ئەوەى ئەو گۆڕانەى بە نیازە بیكات با سەرتاسەرى بێت و بیگەیەنێتە دوا مەنزڵ وبۆ ئەو پۆستەش خۆى كاندید بكات ,