کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالکی و بارزانی... دوو دیکتاتۆرن، نەک بەرگریکەر لە مافەکانی خەڵک

Monday, 30/07/2012, 12:00












 
 ئەو شەڕ و هەرایەی کە ئەمرۆ مالیکی و بارزانی ناویانەتەوە، هیچ نی یە جگەلە شەڕی دزو سەرمایەدار و دیکتاتۆرەکانی ئەمڕۆی عێراق و کوردستان، لە پێناو مانەوەی خۆیان بەرژەوەندی یەکانیان، نەک لە پێناو ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی عێراق بە گشتی و  خەڵکی کوردستان بە تایبەت....!!
 بارزانی بە مالیکی دەڵێت کە ئەو دیکتاتۆرە و تاکڕەوانە بڕیار دەدات، لەکاتێکدا بارزانی و تاڵەبانیش لە کوردستان بە هەمان شێوازی دیکتاتۆری دەسەڵاتەکانیان قورخکردووە و خەڵکی ئازادیخواز سەرکوت دەکەن و دەسەڵاتی خۆیان بە زۆر و زۆرداری و ساختەکاری سەپاندووە....!!
 گەنجان و لاوانی کوردستان...بەناوی هێزی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆری مالیکی یەوە بەرگری لە دیکتاتۆری بارزانی مەکەن...!
 چونکە ئەوان ئێوە وەک قەڵغانێک بۆ بەرگری لە کۆشک و بەهەشتی ژیانی خۆیان و بنەمالەکانیان بەکاردەهێنن، بەناوی بەرگری لە کوردستان و مافەکانی خەڵک....!؟
 لەکاتێکدا کوڕان و کچانی خۆیان لەوپەڕی ژیانێکی شاهانەدا لەسەر حسابی خوێن و ئازادی و سامانی خەڵکی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن و کوڕەکانیان بەرزترین لێپرسراوێتی یان پێدراوە، جگەلە کۆمپانیا ناشەرعی یەکانیان و خاوەندارێتی یان بەسەر زەوی و ئاسمانی کوردستاندا....!! ئەمانە هەمووی بەناوی دەسەڵاتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتەوە....!!
 با ىڕۆن خۆیان و بنەماڵە و کاسەلێسانیان بەرگری لە خۆیان و کۆمپانیاکانیان بکەن، کە سەرمایەکانیان لە چەند بانکێکی ئەوروپیدا داناوە و کەس نازانێت بڕەکەی چەندە...!؟
 
  لە ١٧ی شوبات و ١٩ی نیسانی  ٢٠١١ دا بینئمان چۆن منداڵ و گەنجانیان تیرۆرکرد و دیکتاتۆرانە و دڵڕەقانە خۆپیشاندانەکانیان سەرکوتکرد و بێباک بوون لە کوشتنی ڕۆڵەی خەڵک...!!
 ئەو خەڵکە ناڕازی یەی کە خوازیاری دەسەلاتێکی مۆدێرنن بە یاسا و دەستورێکی شارستانی یە نەک بنەماڵەیی....!!
 ئەوان ئاوا بڕوایان بە دیموکراتی و ئازادی و دەسەڵاتی یاسایە، کە بە هێزی چەک دەنگە ناڕازی و ئازادەکان کپ دەکەن و خۆپیشاندانیشیان بەو شێوازە شارستانی یە قەدەغەکرد....!!
 
 ئەو هێزانەی کە ناویان ناوە هێزی پێشمەرگە...هیچ شتێک نین جگە لە چەکدار و میلیشیای بارزانی و تاڵەبانی و بە ناوی پێشمەرگەوە دەخوازن دیسانەوە پۆلێک منداڵ و گەنجی خێر لە خۆ نەدیووی کوردستان بکەنە قوربانی کورسی دەسەڵاتیان و بۆ ماوەیەکی تر درێژە بە دزینی نەوت و سەرمایەی ناشەرعی بدەن...!! ئەو هێزە چەکدارانە لەشکری بێکارکراوی کوردستان کە لەبەر بژێوی ژیانیان ناچارکراون چەکی بەرگری لە بارزانی و تاڵەبانی هەڵبگرن....!! ئەو گەنجانە دەبوایە بیانخوێندایە و ببوونایە بە گەنجینەیەکی گەورە و هێزێکی ئەکادیمی بۆ پێشخستنی سەرخان و ژێرخانی ئابوری کوردستان....!
 ئەوگەنجانەی کە کراونەتە میلیشیا بە ناوی "پێشمەرگە"وە تا ئێستا لە نەبوونی و نەگبەتی و ماڵوێرانی زیاتر هیچ خێرێکیان لە خۆیان نەدیووە...!!
  ئەم شەڕە شەڕی چەند دیکتاتۆرێکە کە خوازیاری بەرگریکردنی بیروبۆچوون و دەسەڵاتیانن لەسەر حسابی خوێنی گەنجانی عێراق و کوردستان....!!
  ئەو عێراقەی کە هەمیشە مایەی ناخۆشی و ماڵوێرانی بووە بۆ زۆربەی خەڵکی کوردستان و عێراق...!!
 
 بارزانی و تاڵەبانی کاتێکیش کە لە شاخ بوون بەناوی شۆڕشەوە هەزارەها پێشمەرگەی قارەمان و گەنجی خێر لە خۆ نەدیووی کوردستانیان کردە قوربانی ئامانجەکانی خۆیان، واتا،قۆرخکردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆیان لە ناو پارتی و یەکێتیدا...!! ماوەی ٢٢ ساڵیشە بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتەوە خەڵک دەچەوسێننەوە و سەرکووتیان دەکەن...!! ئەمڕۆش دەخوازن بە ناوی بەرگری لە مافەکانی خەڵک، کوردستان تووشی شەڕ و نەهامەتی یەکی تر بکەن و کەس نازانێت ئاکامەکەی بەچی دەگات...!؟
 
 گەر پەرلەمانتارانی لیستی هاوپەیمانی و گۆڕان و... ڕاست دەکەن با لەو پەرلەمان و حکومەتەی مالکی دیکتاتۆر بێتە دەر و بۆیان بەجێبهێڵن...!!
 تالەبانیش وەک سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵی ....گەر واز لە پۆستەکەی نەهێنێت...ئەوا بە کردار بەشداردەبیت لەو سینارێۆیەی مالکی دیکتاتۆر بەناوی پاراستنی ئاسایشی عێراقەوە!؟
 
 مالکی و تورکیا و ئێران و بارزانی و تاڵەبانی و....دەخوازن بەم سینارێو و هەڕەشانەیان...ڕیگری بکەن لە کوردانی ڕۆژئاوا لە سوریا تا دەسەلاتێکی سەربەخۆ بۆ کورد دروست نەکەن...!!!
 وەک هەموویان دەزاینن کەئەم فرسەتە بۆ کورد لە سوریا زێڕینی یە تا سەربەخۆیی کوردستان لەو بەشەدا ڕابگەیەنن و هەمان هەڵەی بارزانی و تاڵەبانی دووبارە نەکەنەوە کاتێک دوای ڕووخانی سەدامی فاشی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا عێراقیان بۆ هێز و لایەنی فاشی و کۆنەپەرستی عەرەبی عیراقی دروستکردەوە و ئێستا بێمنەتن لێیان....!!
 ئەو هێزانەی کە ئێستا دەخوازن بە هێزی سەربازی و هەڕەشە و شەڕکردن ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان بەرتەسک بکەنەوە...!
 وەک هەموومان دەزانین کە بارزانی و تالەبانی هیچ کات شەڕی بەرگری لە ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستانیان نەکردووە و لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا نەک هەوڵیان نەداوە بەلکو هەمیشە و بە هەموو شیوازێک لەگەڵ داگیرکەراندا ڕیگری یان لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئامانجە کردووە....!!
 
 هەرچی لیستی گۆڕان و سەرکردەکانیانە ئەمرۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی گەورەدان بۆ دەربازکردنی کوردستان و خەڵکەکەی لە قەیران و بنبەستی گەورەی سیاسی و ئابووری...!  بوونی ئەوان لەو پەرلەمان و حکومەتەی بنەماڵەدا دەسەڵاتی بنەماڵەیی جوانکردووە و شەرعیەتیان پێداون، گەر ئەوان ڕاست دەکەن و خوازیاری گۆڕانن لە سیستمی سیاسی دەسەڵات لە کوردستاندا ...!؟ دەبێت بێنە دەر لە پەرلەمانی هەردوو بنەماڵەدا، لەبەرئەوەی بەس تەنها ئەوە بەس نی یە کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بارزانی دا ناکەن...!
 کاتێک پەرلەمانی بنەماڵەیی یان بۆ بە جێبهێشتن دەتوانن ڕووبکەنەوە جەماوەری گۆڕانخوازان و پلانی ئەڵتەرناتیڤێکی تر دابڕێژن لەگەڵ هەموو ئەو هیزانەی کە خوازیاری ئازادی و سەربەخۆیی و دروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرنن بە یاسا و دەستوور، کە هەموومان ئەرک و مافەکانمانی تیا دیاری کرابێت...!!
 
 گۆڕانکاری یەکانی ناوچەکە و هەوڵ و هەڕەشەکانی مالکی و تورکیا و ئێران....تەنها لە پێناو ڕیگری کردنە لەوەی کە کورد وەک نەتەوەیەک بە ماف و ئازادی یەکانی خۆی نەگات و هەوڵی سەربەخۆیی نەدات...!!! هەر هێز و لایەنێکیش پشتگیری ئەو هەولانەی تورکیا و ئێران و مالکی بکات دەبیتە بەشێک لەو فاشی و کۆنەپەرستانە و ناوی لە مێژوودا ڕەش دەبێت....!!!
 کاتێک خەڵکی کوردستان چوارچێوەیەکی سیاسی و جوغرافی خۆی هەبوو، ئەوا هیچ ووڵات و لایەنێک ناتوانن هەروا بە ئاسانی بێنە سەر ماڵ و حاڵمان و هەڕەشەمان لێبکەن...!
 
 
 
 


بۆ خوێندنەوەی چەند بابەتێکی پەیوەست بەم باسەوە دەتوانن کلیکی ئەو چەند لینکەی خوارەوە بکەن:

دروستکردنه‌وه‌ی عێراق تاوانێکه‌و له‌ ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵه‌بانی دایه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea

عێراق بۆتە بەهەشتی دز و گەندەڵ و تاوانباران و دۆزەخی ئازادیخوازان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dd0fcc91


بۆچی نوێنەرانی خەڵک پێویستە لە دیوەخانی پەرلەمانی بنەماڵە بێنە دەر...؟؟؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1c750fa6


سەرانی گۆڕان...بۆچی و تاکەی جەماوەری گۆڕانخوازان دەگەوجێنن...؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ce93f636





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە