پەیامێک بۆ گەنجە شقارتەبەدەستەکان..ههرچی زووه دەستبەکاربن!
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
هەروەک ئاگادران مەسعود بارزانی رۆژ لە دوای ڕۆژ بێباکی و خوێن ساردی خۆی زیاتر دەردەخات لە ئاست ئەو تاوانانەدا کە لە دژی ئێوە کردویەتی.
خۆی و بەرهەم و قادر وەکو نمایشێک بۆ یەکدەنگیان لە دژی داواکاریەکانمان و بۆ نیشاندانی خوێنساردیان لە بەرانبەر خوێنی بە ناهەق ڕژاوی شەهیدەکانی کوردستاندا، سەرقاڵی ئاهەنگی مەشخەڵ هەڵکردنن بۆ میوانە بیانیەکانیان.
لەبری ئەوەی لەم ساڵدا کە ٢٠١١ یە، بکوژەکان ڕادەستی دادگا بکەن، خەمی خاکیان بووە بە خەمی جامانەی سوور.
هیچ سەرسام نابم گەر سبەینێ لە تەلەفزیۆنەکانیەوە سرودی خەمی خاک بگۆڕن بە خەمی جەمەدانەی سوور.
ئێمەش بۆ ئەوەی خەم ساردی خۆمان بەرانبەر بە جەمەدانە سورەکانیان پیشانبدەین تەنیا ڕێگەیەک ئەوەیە هەزار جەمەدانەی سوری بۆ بسوتێنین و خەمی جەمەدانە سوتاوەکانی بۆ بکەین بە هەزار خەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست