کورد که بارزانی سهرۆکی بێت ئیتر دوژمنی بۆ چی یه!!!!
Monday, 23/04/2012, 12:00
فەیسەل دەباغ رَاوێژكاری مەسعود بەرزانی بەتوندی هێرَش دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی كورد مەحموودعوسمان وئاڵا تاڵەبانی وفۆاد مەعسوم ودەڵێت كورد دۆستی وای هەبێت دوژمنی بۆچییە.
پارتی ورَاوێژكارەكەی بەرزانی بەچی پەست ونیگەرانن؟ بە قسەیەكی حەق. چونكە مەحموودعوسمان دەڵێت دەبێ كورد یەكریز بێت ولەناوخۆدا تەوافق بەكار بهێنێت وئەم نائارامییە لەبەرژەوەندی كورددا نییە, بەدڵی پارتی نییە. چونكە خاتو ئاڵا دەڵێت بەرزانی لە ئەمەریكا هیچی نەكردووە وبەدەستی بەتاڵ گەرَایەوە ئاور لەپارتی بەردەدات وئوقرەی دەبرَێت. فۆادمەعسووم تەنها قسەكەی بەرَێز نەوشیروان مستەفا دووبارە دەكاتەوە ودەڵێت دەوڵەتی كوردی بەقسە ناكرێت پارتی شڵەژاندووە ودەباغی هێنایە سەر خەت.
ئایا ئەم رَا وقسانەی پەرەمانتارانی سەر بەیەكێتی هەنگاوێكە بۆ كۆتاییهێنان وتێكدانی پەیمانی ئیستراتیجی پارتی ویەكێتی یان چونكە پارتی بەرەولاوازبوون دەرَوات ووەكو شێرە پیرەكەی لێهاتووە ولەكۆرَەپاندا تەنها ماوەتەوە وزۆربەی میللەت وزۆربەی پارتەكانی كوردستان بەرەنگاری بوونەتەوە وكەس چەپڵەی بۆ لێنادات وكەس ناڵێت ئەزبەنی وبەئاشكرا پێی دەڵێن ئەم ماستە تورشە ورَۆژبەرَۆژ زیادتر لەهەمو لایەكەوە شەرمەزاردەكرێت, یەكێتی دەیەوێت پاڵەپەستۆ بخاتە سەر پارتی ئەم هەلە لەبەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە؟
دەباغ دەیەوێت هەموان بەباش وخراب بڵێن دەگمەن وشاز. دەبێ هەموان رَووە ناشرینەكان بۆیاغ وپۆلأشبكەن. بەنەزان بڵێن زانا ولەدنیادا دەگمەن وبێوێنە. پارتی دەیەوێت لەباتی ئەوەی بڵێی مەسعود بەرزانی هیچی نەكردووە,بێتوانایە,هیچی لەدەستنایە دەبێ بڵێی ئەمریكا وئۆباما پرس بەبەرزانی دەكەن.لەوانەیە جاپانیش. ئەگەر بەرزانی نەبێت ئەمریكا سەری لێدەشێوێت. بۆیە زۆر بۆ پرس وئامۆژگاری دەعوەتی دەكەن.دەبێ بڵێی كورد بێجگە لەبەرزانی كەسیتر عانەیە ناهێنێت, كورد بێ بەرزانی گورگ دەیخوات. بەرزانی نەبێت كوردستان وێراندەبێت.دەبێ یان بەبەژن وباڵای بەرزانییا هەڵبدەیت یان دەمتبگریت وهیچیتر نەڵێیت. دەبێ درۆبكەی بۆ رازیبوون ووەرگرتنی رَەزامەندی پارتی, ئەگینا بەقسەیەكی حەق ودروست دەبیتە خاین وخۆفرۆش ودوژمنی كورد وكوردستان.
ئەو كابرا ئیتالییەی كەخەڵاتی ئاشتی پێشكەش بەبەرزانی كرد دەركەوت مافیایەكی گەورەی ئیتالیایە وئێستا گیراوە, نە لایەنێكی سیاسی نە ئینسانییە. پارتی خۆی بۆ چەواشەكردنی میللەت وگەورەكردنی بەرزانی لەبەر چاوی خەڵك خۆی خەڵاتەكەی كرَیبوو وبەپارە ئەو كابرا مافیایەیان هێنا. ئەمەش بەڵگەیەكی گەورەیە بەپەیوەندی بنەماڵە وكاركردنی لەگەڵ مافیادا. ئەمە كارەساتە. بەڵا م بۆ ئەوەی پارتی توورَەنەبێت دەبێ یان دەممان بگرین تاكو سەرمان سەلامەت بێت یان گوناهت لەئەستۆی خۆت.
هەر چی لە كوردستان ودەرەوە رَووبدات وبكرێت بەبێ ئاگاداری بەرزانی خۆی ناكرێت. بەرزانییەك بەتەنها لە كورد وكوردستان ودەوڵەتی كوردی گرنگترە.
وڵاتێك, میللەتێك سەرۆكەكەی ئەمە بێت ئەمە ئاستی رَۆشنبیری وئەمە سیاسەت ورَەفتاری بێت دوژمنی بۆ چییە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست