کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌نگ بده‌ن به‌ (کاوه‌ گه‌رمیانی) و (عیرفان ئه‌حمه‌د)

Monday, 07/04/2014, 12:00

1383 بینراوە




ئه‌فسووس له‌ وڵاته‌که‌مدا به‌ بێده‌نگی جه‌نراڵه‌ خوێن تاڵه‌کانی مه‌رگه‌ساته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌کانی نیشتمانه‌که‌م ئه‌مڕۆ به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ و له‌و دیو په‌رده‌ ده‌مامکداره‌کانیانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ڕشتنی خوێنی پاکی نه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌ خه‌یاڵی سه‌رنه‌گومکردنی بێتاوانانی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ، پاکتاوی ئه‌و خامه‌ به‌ده‌سته‌ جوامێرانه‌ ده‌که‌ن، به‌ وشه‌ی هه‌ق په‌رده‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کانیان هه‌ڵده‌ماڵن، چ لۆژیکێك به‌مه‌ ده‌ڵێت ئازایه‌تی؟
عیرفان ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ دنیای پاکیزه‌ی شیعردا گیانی ئاوێزان بوو، له‌ زمانی زه‌برو زه‌نگ و کوشتنی نه‌ده‌زانی، که‌چی مه‌خابن هیچ نۆته‌یه‌ك سترانی خوێنی به‌ ناحه‌قڕژاوی نه‌گوته‌وه‌، هیچ وێژدانێك له‌ ڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پیته‌کانیدا ئاڵای حوزنی هه‌ڵنه‌کرد، ته‌نه‌ت زۆر ئاسایی بووه‌ لامان مه‌رگی تراژیدی جوانه‌مه‌رگان وه‌ك سه‌رده‌شت و به‌کر عه‌لی و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و چه‌ندانی دی ڕۆژانه‌ وه‌ک گێژه‌ڵوکه‌ی ناکام بدات له‌ په‌رده‌ی گوێمان و تێپه‌ڕێت له‌به‌رده‌م سکرینی جاوانمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر بێ هه‌لوێست ده‌بین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ده‌ره‌ تاڵه‌ بۆمان نووسرابێت و هه‌ر ده‌شبێت قبوڵی بکه‌ین. چ جیاوازیه‌ک به‌ قه‌د تاله‌ مویه‌ک ده‌مینێته‌وه‌ له‌ نیوان کوشتنی گیانێکی پاك و سه‌دان گیانی تری پاکیزه‌ به‌ ده‌ستی غه‌دری کورد کوژان؟
مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌مان پێبکریت ئه‌مڕۆ له‌ تۆڕی (کێ ناوداره‌) ی جیهانیدا سه‌یری وێنه‌و حه‌سره‌تی ئه‌و لاوانه‌ بکه‌ین که‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ڕیزیان به‌ستووه‌، نه‌ك وه‌ك ناودارێکی زیندوو، به‌ڵکو وه‌ك قاره‌مانێکی بێده‌نگ که‌ مه‌رگیان بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین ڕۆمان و سه‌ربوورده‌ی میلله‌تێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌.
ئێمه‌ی خوێنه‌ر سوورین له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و شه‌هیده‌ بێنازانه‌ی ده‌سه‌لاتێکی نه‌زۆک ده‌سیسه‌ی کوشتنیانی ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و نه‌گبه‌تیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ دوا نامه‌یدا ئاماژه‌ی پێدا(ئه‌و نه‌گبه‌تیه‌ی حوکمه‌تێك ده‌ربه‌ست به‌ خوینی هاولاتیه‌کانی نه‌یه‌ت و هێنده‌ به‌ سووك ته‌ماشایان بکات و پاکتاویان بکات، تا په‌نایه‌ک نه‌مینێ بۆ ئارامی و ئاسووده‌گی)
باوه‌ك میلله‌ته‌ وشیاره‌کانی دنیا ناوی شه‌هیده‌ خوێن به‌ ناهه‌قڕژاوه‌کانمان هه‌رده‌م به‌ بڵند رابگرین، له‌کاتێکدا حوکمه‌ته‌ نه‌زۆکه‌که‌مان ڕێ نادات دوای خاڵی کۆتایی هاتنی نامه‌ی سه‌رده‌شته‌کان ئێمه‌ وته‌کانیان بۆ ته‌واو بکه‌ین.
ئه‌مه‌ لینکی شه‌هیدی پێنووس جوانه‌مه‌رگ کاوه‌ گه‌رمیانیه‌و به‌ کلیکێك ده‌نگی پێبده‌:
http://www.whopopular.com/kawa-garmyany-
ئه‌مه‌ش لینکی شاعیری ناوبزری به‌ناحه‌ق خوێنڕژاو عیرفان ئه‌حمه‌ده‌و له‌ پێچێکی غه‌مباری ژیاندا یادی بکه‌وه‌و کلیکێك له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی بکه‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ نه‌هامه‌تیه‌کانی نیشتمانێکی به‌ تاڵان براو به‌ده‌ستی چه‌ند بازرگانێکی ره‌زا تاڵ.
http://www.whopopular.com/Erfan-Ahmed



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)