بکوژانی ئابوریی
Sunday, 01/12/2013, 12:00
خوێنەرانی خۆشەویست، ئەم نوسینە تەنها ناوەرۆکی ئەو بەشەیە کە بە پێویستمان زانی وەریگێرین بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی، بۆ ئەوەی هەر نەبێت کەمێک زانیاری لەبارەی ئەو سیستەمە سەرمایەدارە پلانگێڕەوە وەرگرن، ڕستە بە ڕستەمان وەرنەگێڕاوە، بەلکو تەنها بۆ تێگەیشتنە لە ناوەرۆکەکەی، ئەگەر کەمو کوڕی و هەلەی تێدا بێت، بمان بورن و ئومێدەوارین سودی هەبێت، ئەوانەی زمانی ئینگلیزیش شارەزان، دەتوانن سود لە ڤیدیۆکە وەرگرن و تەماشای تەواوی بابەتەکە بکەن، یان پەرتوکەکە بەدەست بخەن، چونکە زۆر زۆر بە وەردی و تێرو تەسەلیەوە لەسەر کارو ئەنجامی سیستەمەکە نووسراوە.
**********************************
ناوو نیشانی پەرتوکەکە ئەمەیە: CONFESSIONS of an ECONOMIC HIT MAN
جۆن پێرکینس،JOHN PERKINS
وەرگێر: عیسا سێودین بە هاوکاری خەندە عیسا
**********************************
بکوژانی ئابوری: کاری ئێمە ئەوەیە، کە یەکەمین ئیمبراتۆری جیهانی دابمەزرێنین، زۆر ڕێگامان لەپێش بون و لە پێشن بۆ ئەو کارە: بەلام ڕێگای زیاتر بەکاریان دەهێنین، وەلاتێک دەست نیشان دەکەین کە خاوەنی سەرچاوەی سامانی سروشتی بێت، وەک کانگا پاتڕۆلیەکان و هتد، پاشان قەرزێکی زیادیان لە لایەن بانقی جیهانیەوە (WORLD BANK) پێ دەدەین، بەلام قەرزەکە هەرگیز ناگاتە دەستی ئەو وەلاتە، تەنها ڕاستەو خۆ دەدرێتە کارگەکان و دام و دەزگای خۆمان کە لەو وەلاتەدا کار دەکەن، هەتاکو کارەباو جادەو ڕێگاو بان دروست بکەن بۆ بەرژەوەندی کەسانێکی کار بەدەست و سەرمایەداری ئەو وەلاتەو دەزگاکانی خۆمان، کارگەکانمان بەهیچ شێوە لە بەرژەوەندی گشتی ئەو وەلاتەدا بەکار نەهاتون و ناهێن، بەلام دیسان گرانایی قەرزەکە دەخرێتە سەر باری گشتی ئەو وەلاتەوە، قورسایی ئەو قەرزەش ئەوەندە زۆرە کە ناتواندرێ بدرێتەوە، ئەوەش جێبەجێ کردنی پلانەکەمانە.
لەو کاتی دەچینەوە لای بڕیاردەران و پێیان دەلێین ئێوە هیچ کاتێک ناتوانن ئەو قەرزە زۆرە بدەنەوە، باشترین چارەسەریتان ئەوە، سامانە سروشتیەکانتان هەرزان بە کارگە بەرهەم هێنەرەکانمان بفرۆشن، یان ڕێگا بدەن ئێمە بنکەی سەربازی خۆمان لە وەلاتەکەتاندا دامەزرێنین، یانیش سەربازی خۆتان بنێرن بۆ پشتگیری هێزەکانمان لە دەولەتانی وەک عێڕاق و ئەوانەی کە هێزی ئێمەیان لێهەن، یان لە نەتەوە یەکگرتواکانی جیهان(UN) پالپشتیمان بکەن لە دەنگدان لەسەر بڕیارەکانمان، یان سەرچاوە کارەباییەکان و ئاوو گاز بفرۆشنە کارگەکانی خۆمان یانیش کارگە نێو نەتەوەییەکان، بەم شێوەیە کارەکان بەڕێوە دەڕۆن.
کارەکانی ئێمە لە بارەی بکوژانی ئابوریەوە لە سالانی پەنجاکان دەستی پێ کردوە، لە ئێران دکتۆر محەمەد مسەددەق بە ئازادانە هەلبژاردرابو، زۆر کەس ئومێدی دێموکراسیان پێی هەبو بۆ ڕۆژهەلاتی ناوین، ئەو لە جیهاندا بەو شێوە ناسرابو، بەلام دەیەویست کارکەگانی دەرەوە، زیاتر پارە بدەن بەرامبەر داهاتی سروشتی ئێران، بۆ ئەوەی گەلی ئێران سود بەخش بێت لەو داهاتانەدا، لەڕاستیدا ئەمەریکا حەزی لەو ویستە نەبو ، بەلام نەمان دەتوانی هەر وەک ڕابردو، هێز بنێرینە سەریان، بۆیە لە جیاتی بەکار هێنانی هێز، یەک ئەندامی CIA،مان نارد بە ناوی Kermit Roosevelt بە چەند ملیۆن دۆلارێکەوە چوە ئێران و لە ئەنجام دانی کارەکانیدا سەرکەوتو بو، سەرۆکی ئێران دکتۆر مسەددەق لە سەر کار لابرا و شا ڕەزا پەهلەوی هاتە سەر حکوم، شا بە پێی بەرژەوەندی ئەمەریکا کاری کرد، بەو سەرکەوتنەی لە ئێرانمان بەدی هێنا، زانیمان چەند ئاسانترە بەو شێوە دەولەتانی تر بەکار بهێنرێن.
بەلام یەک گرفت هەبو، کە ئەگەر ئەندامانی CIA ئاشرا ببوان، دەبوە هۆی ئالۆزی بۆ ئەمەریکا، بۆیە بیریان کردەوە کە کەسانی وەک بەڕێوەری کارگەکانی مەدەنی بەکار بهێنن، هەتاکو ئەگەر ئێمەی مەدەنی ئاشکراش بباین، هیچ گرفت و ئالۆزیێک بۆ حکومەتی خۆمان نەهاتبایە ئاراوە...
ئەو سیستەمە لە چەند دەولەتێک جێبەجێ کراوە، بەشێک لە دەولەتەکان ئەمانەن: پەنەما، سعودیە، فەنزوێلا، ئێکوادۆر، نێجیریا، ئەندەنوسیا...
عێڕاق رێکترین نمونەیە بۆ زانینی کاری گشتی ئەم پەیڕەوە، یەکەمین چینی نێردراوو کار پێکراوی ئەو سیستەمە ئێمەین،(بکوژانی سیستەمی ئابوری)ئەگەر ئێمە سەرکەوتو نەبوین لە دروست کردنی گەندەلی و پێشێلکاری و مسۆگەر کردنی قازانج، ئەوا دەبێ هەنگاوی دووەم بهاوێژرێ بەناردنی گروپی چەقەل(Jackals) ئەو کاتەی گروپی چەقەل دەچێتە ناو ئەو دەولەتەی دەست نیشان کراو، یان سەرکردەکان دەکوژن یانیش دەبێ لایان بەرن و حکومەتێکی نوێ دادەمەزرێ و بێتە سەر کار، ئەو حکومەتەش باش دەزانێ کە ئەگەر بە پێی بەرژەوەندی ئەمەریکا کار نەکات، چی بەسەر دێت، بەلام لە عێڕاق، هەردو گروپ سەرکەوتو نەبون، یەکەم گروپ زۆر هەولیدا لەگەل سەددام، کە ڕازی بکەین و ڕێک بکەوین کە وەک ئەو ڕێککەوتنەی لەگەل سعودیە کرابو، بەلام ئەو ڕازی نەبو، ئەوجا گروپی چەقەل چون بۆ لەناو بردنی، بەلام پارێزکاری ئەو زۆر بەهێز بو، نەیان توانی بگەن بە ئەنجام، لەبەر ئەوەی سەددام پێشتر بۆ CIA کاری کردبوو ڕاسپاردرابو کە سەرۆکێک بکوژێ، هەرچەندە لەو کاری سەرکەوتو نەببو، بەلام شارەزای سیستەمی ئێمە بو، بۆیە دەیتوانی خۆی لە پلانی ئەو سیستەمە بپارێزی.
ئینجا لە سالی 1991 دا هێزمان ناردو هێزی عێڕاقیمان تێک شکاند، ئێمە دەمان توانی لەو کاتی سەددام لەناو بەرین، بەلام نەمان ویست، چونکی ئەو سەرۆکێکی بەهێز بو، خۆشمان دەویست و دەشمان زانی دەتوانێت گەلی عێڕاق بەتایبەت کورد کۆنتڕۆل بکات، هەمیش بەربەستێک بو لەبەر ئێران و کۆنتڕۆل کردنی نەفتی ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئێمەدا، ئێمەش وامان بیر دەکردەوە کە دەتوانین پاش تێک شکاندنی هێزی عێڕاق، سەددام ڕازی بکەین کە لەگەل بەرژەوەندیەکانمان ڕیک بکەوی و بیگونجێت، دوبارە ئەگەر سەرکەوتو باین لەگەلی و ڕازی بایە، سەددام دەیتوانی لەسەر حکوم بمینێتەوە، ئێمەش چەندەها کەل و پەلی سەربازی و بالەفڕمان پێی دەفۆشتن و ساخ دەکردنەوە، بەلام دیسان سەرکوتو نەبوین لەگەلی.
پاش ئەو هەولانە، دیسان لە سالانی نۆهەدەکان، بکوژانی ئابوری چونەوە ناو عێڕاق، بەلام سەرکەوتو نەبون، پاشان چەقەلەکان چون، ئەوانیش سەرکەوتو نەبون، لە کۆتاییدا ناچار بوین هێز بەکار بهێنینەوە بۆ لەناو بردنی سەددام. لەناو ئەو پرۆسەیەدا زۆر هەلمان ڕەخساندبون بۆ کارگەکانی بنیات نانەوە بۆ دروست کردنەوەی ئەو وەلاتەی کە بەخۆمان کاول و وێرانمان کردبو، ئەوەش دەسکەوتێکی زۆر باشە ئەگەر کارگەکان هەموی هی خۆمان بن لە چاکردنەوەی، ئەوجا عێڕاق نمونەێکی زۆر باشە، چونکی هەرسێ هەنگاوی لێ بەکار هاتون،(بکوژانی ئابوری، چەقەل، هێز).
بەو شێوە توانیتمان ئیمبراتۆریەت دامەزرێنین، بەلام بە شێوەێکی زۆر زۆر لێزانی و نهێنی. هەمو ئیمبراتۆریەتەکانی ڕابردو، بەشێوەی هێزو ئاشکراو بەرچاو دامەزراون، بۆ نمونە، ئیمبراتۆرەکانی بەرێتانی، فڕەنسی، یۆنانی، ئەلمانیا و ڕۆمانی، هەمو ئەوانە بە ئاشکراو شانازیەوە کاریان دەکردو سەرجەم گەلانیان ڕازی دەکردن بەناوی بەرفراوان کردنی ئایین و خواپەرستی و شارستانیەت و عەدالەتەوە، بەلام ئێمە نا، ئیمبراتۆریەتی ئێمە ئەوتۆ نیەو زۆربەی گەل پێی نازانی و لێی تێناگەن، هیچ زانیاریان لەسەر نیە کە ژیانی ئەمەریکا لەسەر تالان و تێکدان و ژیانی دەولەتانی تر بەڕێوە دەبرێت، وە ناشزانن کە ئێستا لە هەمو جیهان کۆیلەیی زیاترە لە پێشان.
دەبێ بپرسین ئەگەر ئیمبراتۆریەت بێت، ئایا ئیمبراتۆر کێیە؟ بێگومان سەرۆکی ئەمەریکا ئەو نیە، چونکی ئیمبراتۆر هەم بە دەنگدان ناهێتە سەر کار، هەم بێ کۆتاییە و کەس بۆی نیە بەرپرسیارەتی بخاتە سەر شانی، بەلام سەرچاوەی بڕیار دانمان هەیە، ئەویش من ناوم لێیناوە، CORPORATOCRACY کۆرپۆراتۆکراسی، چەند کەسێکن بەڕێوە بەرایەتی بازرگانانی گەورە دەکەن، ئەوانیش کار کردنیان لە شێوەی ئیمبراتۆرە، میدیاو ڕاگەیاندن بە گشتی لەژێر کۆنتڕۆلی ئەوان دایە، زۆرینەی سیاستمەدارەکانیش لەژێر کۆنتڕۆلی ئەوان دانە، چونکی ئەوان دابینکەری خەرجی هەلمەتی خۆ هەلبژاردنیانن، نازاندرێ ئایا هەلدەبژێردرێن و دێنە سەرکار بۆ گشتی و حکومەت کار دەکەن، یان بۆ بازرگان و سەرمایەداری؟ جار هەیە بەڕێوەبەری کارگەێکی زەبەلاح خۆی کاندید دەکات و دێتە سەر حکوم، لەو کاتی هەر بڕیارێک کە لەژێر کۆنتڕۆلی ئەودا دەر بچێت، لە بەرژەوەندی ئەو جۆرە کارگانە دایە، یانیش کەسێک دەبێتە سەرۆک کە پێشتر بەڕێوەبەری کارگەی بازرگانی پاتڕۆل بوە، وەک "دەرگای بە سوڕان دەکرێتەوە" زۆر جاریش حکومەت هەر دیار نیە، سەرمایەدار قانون دادەڕێژن، بەردەوام ئامانجیان زۆرترین سودی سەرمایەیە، بێی کە بیر لە ژینگەو گەلانی مەدەنی بکەنەوە.
بەکار هینانی دەولەتانی تر لەلایەن بانقی جیهانی و IMF(دەزگای سەرمایەی نێو نەتەوەیی)لە ڕێگای قەرزەوە و گۆڕانکاری لە حوکمی دەولەتاندا، بۆ بەڕێوە بردنی ئەو سیستەمەیە لە بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهاندا.
بەهەرحال، ئەوە سیستەمێکی بێ هەستی مرۆڤایەتی و خالی لە ویژدان و مەعریفەی جیهانیەو داڕشتنی بۆ چەوساندنەوە و برسی کردنی زۆرینەی مرۆڤی سەر گۆی زەویە تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا تاکو بتوانن زۆرترین مرۆڤ کۆیلە بکەن و ڕۆبۆت ئاسا بەکاریان بهێنن بۆ زیاد کردنی بەرهەم و قازانج و کەلەکە کردنی سەرمایە، ئیتر بۆیان گرینگ نیە ئەگەر لە هەر چرکەێکدا هزاران مندالی ساواو بێتاوان لە برسان بتولێنەوە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست