کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەگ بە زەبری کلکی ئێسقان ئەشکێنێ ؟ *

Tuesday, 24/12/2013, 12:00




ئەم قسەیەم زۆر ساتە وەخت گوێ لێ بوە بەتایبەتیش لە ناو کۆمەلگای کوردەواری و لە کاتی مشتوومڕ و پیاهەڵشاخان و تووڕەیدا بە لایەنی تاوان بار یاخود بەرامبەریان ووتوە ئەوەی کەمنی سەرسام کردوە و لێی حاڵی بووم سەگ هەر بەکەڵبەکانی دیوومە ئێسك وگۆشتەکەشی هەلا هەلا کردوە و خواردویەتی بەڵام مەبەستەکەی تری کۆمەڵگا بۆ بەکارهێنانی زاراوەکە دیارە ئەو ٥٠ بۆ ٦٠ سەیارەیەی مەحموود سەنگاویە کە بەتەمایە لەگەڵ خۆیدا بیباتەبەر دەم دادگا و پیشانی بات کە کەڵبە بەتەنیا ئیش ناکات و کلکیش هێزی ئەیاتێ ... ئەمە خۆی لەخۆیدا ئەیسەلمێینێت .. کە ئەم کەسە جگە لە تاوان و تاوان باری خۆی هەمیشە لە دڵە ڕاوێکێدا یەو هەرگیز لەوەتەی دەستی چۆتە خوێنی خەڵکان وچاوی بە خوێنی بێتاوانان سووربووە! مۆتەکەی مەرگ هەمیشە بەسەر سەریەوەیەتی و بەوە نیە سنگی دەر ئەپەڕێنێ و خۆی بائەدا بۆ ساتێکیش بەئارمی نەژیاوە ؟ لە سێبەرەکەی خۆشی دڵنیا نیەو ئەترسێت لەلایەکی تریشەوە هەڵسوڕانی کلکی و کۆ کردنەوەی ئەم کلکانە لەدەرو بەری نیشاندانی بێ وورەی وبێ باوەڕیە لە: یەکەم خەڵکی ناوچەکەی کە بۆ گشت لایەک ڕوون بۆوە کە ئەم کابرایە چ سووکایەتیەکی بەسەردا هێناوون وترسی تۆڵە لێسەندنەوە دەکات. دووەم بێباوەڕی بەرامبەر بە حیزبەکەی خۆشی کە ئەزانێت ئومێدی گەورەی لەدەست داوە و ئەبێت یان ملکەچبێت بەبڕیارەکانی؟ ئەگەر ئەمە سینارێوك نەبێت بۆ دەرباز بوون لەو کارەساتەی تێی کەوتوون!!! ئەگەر لەلێدانیشیبن ئەوا ئەم بەتەنیا نیەو پەلەقاژەی دوا ساتەکانی مەرگی بە کلکەکانیەوە بکات.. ئائەمەیە کاک خولەی چەخماخە* کە ئەگەر یەک تۆز عەقڵی هەبوایە و دەستی لەو تاوانەدا نەبووایە بە تەنها و بە دادگایەکی ئازادانە ڕازی ئەبوو ئەوسا هەم بۆ خۆی و خەڵکی ناوچەکەی وحیزبەکەشی بێتاوانی خۆی ئەسەلمان! بەڵام مەسەلەیەکی تر و قسەیەکیتر لەم خۆنیشاندانەی خولەی چەخماخ ساز دێتە گۆڕێ !! دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە !!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە