کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی گۆران ئێستا باجی ‌ ڕازی بوونی به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌دات!!!!

Thursday, 03/02/2011, 12:00


وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کوردستان و عێراق له‌ساڵی 2009 و2010 هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتی یانه‌و بێ ساخته‌کاری نه‌بوو، به‌ڵکو پڕ بوو له‌ ساخته‌کاری و فشاربۆ سه‌رده‌نگده‌رانی گۆڕڕانخوازان به‌ نانبڕین و گرتن و لێدان وزۆر کاری نا دیموکراتی یانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و بوون به‌ ئۆپۆزیسیۆن. چونکه‌ یه‌کێتی و پارتی هیچ کات به‌وه‌ ڕازی نابن که‌ ببن به‌ ئۆپۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ش فبووڵ ناکه‌ن! ئه‌وان ترسیان له‌ گۆڕرانکاری یه‌که‌ که‌ کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بهێنێت و خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی یانه‌ بێت که‌ پارته‌کان و سه‌رکرده‌کان بخاته‌ چوارچێوه‌ی یاساوه‌ و ئه‌رک و مافه‌کانیان به‌ پێ ی یاسا دیاری بکات! ئه‌وان به‌ دیموکراتی یه‌ک و ده‌ستورێک ڕازی نابن که‌ خۆیان و بنه‌ماڵه‌ و سه‌رکرده‌کانیان له‌ سه‌رو یاساوه‌ دانه‌نێت، بۆیه‌ له‌ گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ ده‌ترسن!
ئه‌م بارگرژی و نائومێدی یه‌ی خه‌ڵک و لیستی گۆڕان ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ نا دیموکراتی یانه‌ی یه‌کێتی و پارتی یه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان دا له‌ کوردستان.
لیستی گۆڕان ئیستا ده‌رک به‌وه‌ ده‌کات وباجی ئه‌و ئه‌دات که‌ ڕازی بوو به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌ داجه‌وه‌ ئێستا کاردانه‌وه‌ ده‌نوێنێت! لیستی گۆڕان و گۆڕڕانخوازان هه‌رله‌پێش هه‌ڵبژاردن و پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ڕاستی یه‌یان ده‌زانی که‌ په‌رله‌مانێک و حکومه‌تێک که‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌ ساخته‌کاری و فشاری سیاسی‌ یه‌کێتی و پارتی هاتۆته‌ دی و سه‌پێنراوه‌! لیستی گۆڕان ده‌بوایه‌ له‌ پاش هه‌لبژاردن و ساخته‌کاری یه‌کان به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕازی نه‌بوایه‌!!
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ به‌ فشار دروست بوو، نابێته‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا، بۆیه‌ هه‌ـیشه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ و ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ ده‌ترسێت!
له‌ وه‌ ده‌ترسێت که‌ ئۆپۆزیسیۆن و زۆربه‌ی خه‌ڵک بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵات و داڕشتنی یاسا و ده‌ستورێکی مۆدێرن و دیموکراتی یکه‌ن.....!!!!
سه‌دام له‌ عێراق نموونه‌ی دڕنده‌ترین دیکتاتۆر بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر ڕق ئه‌ستوری جه‌ماوه‌ردا خۆی ڕابگرێت!
‌ تونس ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئه‌و ووڵاته‌ به‌ یه‌ک ده‌نگ به‌ دێکتاتۆره‌کانی خۆیان ووت که‌ کاتتان ته‌واو بوو بڕۆن و توانی یان له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م دا دیکتاتۆره‌که‌ی ووڵاته‌که‌یان ده‌رپه‌ڕێنن.!
‌ئێستا ووڵاتی میسر یش له‌به‌رده‌م گۆڕڕانکاری یه‌کی گه‌وره‌دایه‌...!!
هه‌میشه‌ هه‌روابووه‌ له‌ مێژوودا که‌م دیکتاتۆرهه‌یه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و له‌ناو سیستمه‌که‌ی دا گۆررانکاری جدی و ڕاست بکات...! به‌ڵکو ده‌بێت ناچار بکرێن له‌ لایه‌ن گۆڕڕانخوازان و ئۆپۆزیسیۆنی خوازیاری گۆڕڕان..!
له‌ کوردستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ و خراپترده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن پارته‌کان و سه‌رکرده‌کانیانه‌وه‌ بۆ قازانجی خۆیان به‌کار ده‌هێنن و خه‌ڵک به‌ قسه‌ی بریقه‌دار ده‌خه‌ڵه‌تێنن. به‌ڵام خه‌ڵکی ئازادیخواز هۆشیارن و له‌ فرسه‌تێک ده‌گه‌ڕێن که‌ خۆیان گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ن..!
لیستی گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی خواسته‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌ و هه‌ڵمژی هێز و توانا و ده‌نگه‌کانیانه‌...! ئه‌رکی مێژوویی له‌سه‌ر شانه‌ گه‌ر ڕاستگۆبێت له‌ گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی خۆیی و گۆڕڕانخوازاندا...!
ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن بینیمان له‌ لیستی گۆڕان به‌ داخه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بوو، چونکه‌ به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕازی بوو...! به‌مه‌ش به‌ ئاشکرا دانی نا به‌ سه‌رکه‌وتنی ساخته‌ی پارتی و یه‌کێتی و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ ساخته‌که‌یان...!
ئێستاش پاش نائومێدی و بێ هیوایی یان به‌ و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌ ڕۆژی 29.01.2011 داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن..!
قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌نی یه‌ که‌ئه‌م داوایه‌ نایاسایی یه‌ یان نا، به‌ڵکو قسه‌م له‌ کاتی ده‌رکردنی ئه‌وبه‌یاننامه‌یه‌یه‌..!! لیستی گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی ومێژوویی کرد که‌کاتێک‌ ڕازی بوو به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌وان ده‌بوو ئه‌وکاته‌ به‌یاننامه‌یه‌کی وایان ده‌ربکردایه‌ که‌ ئه‌وئه‌نجامه‌ ساخته‌یه‌ی ڕه‌تبکردایه‌وه‌ و داوای هه‌ڵبژاردنێکی تر بوونایه‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ووڵاتانی ئه‌وروپی . به‌ هه‌ڵوێستێکی وا گه‌رماو گه‌رم پاش هه‌ڵبژاردن ده‌یانتوانی له‌ ناو جه‌ماوه‌ری گۆڕڕانخوازاندا پشتگیری گه‌وره‌تر بۆ بزووتنه‌وه‌که‌یان و داخوازی یه‌کانیان به‌ ده‌ست بهێنن .!! لیستی گۆڕان به‌ ڕازیبوونیا ن به‌ ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتنیان تۆران ونائومێد کرد له‌وه‌ی که‌ بتوانرێت گۆڕڕانکاری ڕاسته‌قینه‌بکرێت له‌ شێوازی به‌ ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا...!!!
چونکه‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانێک به‌ ساخته‌ و فشاری سیاسی و نادیموکراتی یانه‌ دروست بێت نایاسایی یه‌و له‌ خانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموکراتی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌بێته‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانێکی به‌زۆر سه‌پێنراونا دیموکراتی...!!
گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕان بیه‌وێت ئێستا ئه‌و‌ هه‌ڵه‌ سیاسی یه‌ی ڕاست بکاته‌وه‌ ده‌بێت هه‌وڵبدات ده‌نگ لێ دزراوه‌کان ئاشت بکاته‌وه‌وگوێ یان لێ بگرێت و گۆڕڕانکاری گه‌وره‌ له‌ شتروکتوری به‌ ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌که‌دا بکات و پشت به‌ ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جه‌ماوه‌ری ببه‌ستێت...تا بزانێت زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئێستا چی یان ده‌وێت و ئه‌و ڕاپرسی و ڕیفراندۆمانه‌ ده‌بنه‌ پاڵپشتێکی دۆکۆمێنتی واقیعی شه‌قامی کوردی وداخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و تینووی ئازادی ڕاسته‌قینه‌ ی بێ فشار و ترس و تۆقاندن...!!


تێبینی/ پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێڕاق ئه‌م نوسراوه‌ی خواروه‌م له‌ پێنوسی کوردا بڵاوکردۆته‌وه‌..
  Http://www.penusikurd.dk/Mallperr/teha/2010/04/01/1731.PHS

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە