کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک بەرهەم با وردە حسابێک بکەین

Monday, 16/05/2011, 12:00




کاتێک کاک بەرهەم لەبەغدا خەریکی پارە بەلا نان و ئاگای لە مادەی ١٤٠ کەیان نەمابوو، پرسیارمان لێنەدەکرد، بەڵام ئێستا کە بەناو سەرۆک وەزیری ئەو دەوڵەتۆکەیە، مافی خۆمانە هەموو پرسیارێکی لێ بکەین، لە ماوەی مانگێک دا کاک بەرهەم باسی چەند شتێکی سەرنج راکێشی کرد کە من لێی تێنەگەیشتوم و رونکردنەوەم دەوێت.

١ هەر چەندە لە بابەتی پێشوو تریشدا کورتە باسێکمان کردوە، کاک بەرهەم دەڵێ بەرپرسانی ئابووری لە بەغدا بڕیاریان داوە دوسەدو پەنجا ملوێن دۆلار بنێرن بۆ دەوڵەتی کوردستان لە جیاتی ئەو نەوتەی کە بەرێمان کردوەو ئەو پارەیە دەدرێتە کۆمپانیا نەوتیەکان، منیش لە کاک بەرهەم دەپرسم ؟ : لەکاتێکدا کە نە دەوڵەتی عێراقی و نە وەزارەتی نەوتی عێراقی باوەڕیان بە پەیمانە نەوتیەکانی ئێوە نەهێناوەو بەردەوام دەڵێن ئێمە ئەو پەیمانە نەوتیانە بە نایاسایی دادەنێین، (NewsFlash: Shahristani Denies KRG Oil Contracts Agreed) چۆن ئەو بەرپرسە ئابوریە دەتوانێ ئەو پارەیەتان بداتێ ؟، بۆچی وەزارەتی نەوت ئەو وتەیەی تۆی پشت راست نەکردەوە ؟، بە باوەڕی من ئێوە دەتانەوێ بەو حەیرانە چاوی خەڵک ببەستن و لەو ١٧% داهاتی کورد ئەو پارەیە بدن بە کۆمپانیاکان چونکە بەشی زۆرینەی بەرپرسەکان لە کۆمپانیا نەوتیەکان دا هەیە:

(According to documents obtained by Reuters from Kurdish opposition officials, and the KRG Ministry of Natural Resources, Norway's DNO (DNO.OL) has a 55 percent share in Tawke and Turkey's Genel has 25 percent, with the rest held by the KRG.)

http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=12&smap=02010200&rnr=73& anr=38359

http://www.krg.org/articles/detail.asp?anr=39875&lngnr=12

http://www.iraq-businessnews.com

Shahristani repeated that the some 25 contracts signed to date by the KRG with foreign oil companies are not recognized by his ministry or by the Iraqi government. He said the KRG, which receives 17 percent of Iraq's oil budget, should compensate the companies with these funds or turn over the contracts to Baghdad.
٢ هاوڵاتی دەنوسێ: (به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌"سیغه‌ی‌ ئه‌مر" قسه‌یكردووه‌‌و ره‌خنه‌ی‌ له‌په‌رله‌مانتاران گرتووه‌ كه‌ نابێت بڕیاری‌ زیادكردنی‌ پێشینه‌ی‌ خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری‌ بده‌ن، چونكه‌ بودجه‌ به‌ش ناكات)، بوجەی کوردستان ئەمساڵ بۆتە یازدە ملیار دۆلار، خێرە ئەو پارە بەشی بوجە ناکات کاک بەرهەم ؟.

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=4870&Besh=Hewal&Cor=1
http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2011/3/state4759.htm

٣ کاک بەرهەم دەڵێ: ("جیاوازی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سلێمانی‌ له‌مانگی‌ داهاتوه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت") کە کاک بایز تاڵەبانیش لەسەر تەلەفزوێن وتی: ئەو پارە جیاوەزەی موچە بە سێسەد ملیار دینار تەخمین کراوە، منیش لە کاک بەرهەم دەپرسم ناکرێ رونکردنەوەیەک بدەی کە کێ پێشتر ئەو سێسەد ملیارد دینارەی لەو خەڵکە گێراوەتەوەو پارەکە چی لێهاتوەو چۆتە باخەڵی کێوە ؟.

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=12581

٤ - کاک بەرهەم، بیستومە بەرێزیشتان وەک زوربەی بەرپرسەکان بەپارەی کوردستان فرۆشی و عێراقچیەتی، کۆشکێکی شاهانەتان لەسەر ئەو چیایەی پشتی بەکرەجۆ بنیات ناوە کە بەسەر هەردوک دیوی سلەیمانی و بازیان دا دەروانێ، تۆ بڵێی رۆژێک لە رۆژان کۆشکەکانتان نەبنە زیندان بۆتان ؟، دەتوانی پێم بڵێی چ جیاوازیەک لە نێوان خۆت و تەها محێدینی دوێنێدا دەبینی، کە کاک تەها نیدەتوانی کرێکارێک دابمەزرێنێ و دەیگوت واستەی گەورەی دەوێ ؟.
کاک بەرهەم، دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات و بەلانانی هەزاران ملوێن دۆلار بە ئاسانی حەپەلوش ناکرێ، بڕوانە حوسنی موبارەک و خێزانەکەی دوای دزینی دەیان هەزار ملوێن دۆلار، (ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بلاویان كرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ حوسنی‌ موباره‌ك و سۆزان موباه‌كی‌ هاوسه‌ری‌ ئاماده‌ی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ سازش له‌سه‌ر ته‌واوی‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان بكه‌ن.
) ئێستا جەماوەر هەمویان لە قورگ دەردەهێننەوە.


کاک بەرهەم، سەردەم گۆڕاوەو دزەکان لەهیچ شوێنێک جێگایان نابێتەوەو دوا دینارو دۆلاری ئەو گەلە هەژارەیان لێدەستێنرێتەوە، هەموومان یەکتر دەناسین و دەزانین ئەو خەڵکە پێش ١٩٩١ باخەڵی چەندی تێدا بووە، واوەیلا بۆ ئەو رۆژەی گرۆڵەی دەسەڵاتەکەی ئێوەش دەکەوێتە لێژی، هەندێکتان پێتان وایە جەماوەر بێخەبەرە، سامانە دزراوەکە بەسەر کەسوکارو هاورێکانتان دا دابەش دەکەن و ئەوانیش لەبەردەمی جەماوەردا رسوا دەکەن.

سەردار پشدەری
لەندەن ١٦ ٥ ٢٠١١
http://www.kurd-oil.net

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە