بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جاش قەڵەمەکانی تاڵەبانی پەلاماری کوردستانپۆست دەدەن!

Thursday, 12/05/2011, 12:00


چەند ڕۆژێکە دام دەزگاکانی ڕاگەیاندی تاڵەبانی کەوتوونەتە پەلاماردانی کوردستانپۆست، بەهۆی ئەو کێشە یاساییەی نێوان شەرق ئەوسەت و کوردستانپۆست. کوردستانپۆست ئەو قەڵا پۆڵایین و لەبن نەهاتووەیە، گەر دەیان کێشەی دروستکراوی تریش بدۆڕێنێت، تا لە گۆڕنانی دەسەڵاتی هەر دوو بنەماڵەی خیانەتکرانی تاڵەبانی و بارزانی ئەوا ئەو کاروانە بەرەو پێش دەچێت.
هەروەک لە ڕوون کردنەوەکەی کوردستانپۆستدا هاتووه‌، ئەم کێشەیە هیچ پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە نه‌بووه‌، ئەو هەواڵەی کە گوایە تاڵەبانی 4 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمەڵێک نووسەری عەرەب بۆ نووسینەوەی بیرەوەریە پڕشەرمەزارییەکانی، کورستانپۆست جگە له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه‌ هیچی تری نه‌کردووه‌، ئەو هەواڵە کە نوسەرێکی کورستانپۆست وەک وەرگێڕیک ئەو بابەتەی وەرگرتبوو، لای ئێمەش بڵاوی کردبوویه‌وە..
دەنا ئەو بابەتە لە دەیان سایتی عەربی بڵاو کرابۆوە بۆ بینینی ئەو بابەتەو ڕوون کردنەوەکەی کوردستانپۆست تکایە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c0801eb1
سێ ڕۆژە بەهۆی ئەو بابەتانەی لەسەر کوردستانپۆست دەنووسرێن، کەمێک کوردستانی نوێ فرۆشریاری بەرز بۆتەوە، ئەوەی ئەمرۆ سەرنجی ڕاکێشام، کوردستانی نوی لەوپەڕی ئیفلاسی سیاسیی و ئەخلاقی پەنای بردوە بەر جاش قەڵەم و کۆنە بەعسی و قەڵەمە بەدناوەکانی دەزگای پاراستن.
نموونەی عارف قوربانی کۆنە رەفیق حیزبی و ستران عەبدوڵا و ئاکۆ محه‌مه‌دی ڕۆژنامەی ڕووداوی دەزگای پاراستن.
ئێمە بڵێێن چی عارف قوربانی کۆنە بەعسی بووە، هاوپۆلەکانی خۆی بابەتی لەسەر دەنووسن، عارفیش دەڵی لە کوردستانپۆست تەشهیری پێکراوە..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f274280d

دەزگاکانی ڕاگەیاندی تاڵەبانی هەم تەلەفزیۆن وهەم ڕۆژنامەیان خستۆتە گەڕ جارێکی تر قەوانە کۆن و سواوەکەی جارانیان لێدەدەنەوە لەمەر پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان و کوردستانپۆسته‌وه‌.
ئێمەش لە وەڵامی ئەم درۆ و تۆمەتانەی کوردستانی نوێدا دەڵین: کاتێک چەکوشە بوێرەکەی کوردستانپۆست دیواری ترس و بێ دەنگی شکاند دژ بەدەسەڵاتی ئەم دوو بنەماڵەیە، گۆڕان هەر ناوی لە کولەکەی تەڕێشدا نەبوو، پاش دروستبوونی گۆڕانیش ئەوان بە زمانی گول ڕەخنە دەگرن، ئێمە بە چەکوش دەکێشین بەسەرتانا
ئێمه‌ هیشتا بە گومانەوە دەڕوانینە سەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، به‌ڵام هه‌ر هیچ نەبێ ئه‌وان خۆیان له‌و قوتابخانە خیانەتکارەکەی تاڵەبانی به‌دوورگرتووه‌، ئەو گۆڕانخوازە لاوانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان جەلالی نەبوون جێگای هەموو ڕێزو خۆشەویستییەکی ئێمەن.
گٶران داوای چاکسازی دەکات، واتە جوانکردنی ڕووی ناشیرین و بەدی ئێوە، ئیمـەش داوای ڕۆخان و نەمانی ئێوە دەکەین، واته‌ شکاندنی ئه‌و بته‌ ناشرینه‌ی ئێوه‌، ده‌بێت بزانن جیاوازی ئێمه‌ و گۆڕان چییه‌، بڕۆن بەدوای کاسبیەکەی تردا بگەڕین باشترە ئەو قاوانە زۆر کۆنە باوی نەماوە!
لەکۆتایدا دەبێت ئەو ڕاستیە باش بزانن، کە کوردستانپۆست دەنگی ناڕازیی شەقامە، دەنگی شێرزاد و گەرمیان و سورکێوەکانە، هەڵوێستیشمان هەڵوێستی ئەو کەسوکارە سەر بەرزەیانە کە نەفرەت لە ئێوە دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە