کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاوە گەرمیانی و تیرۆری میلیشیا

Saturday, 07/12/2013, 12:00

1407 بینراوە






ئەوەی دەوڵەت لە میلیشیا جیا دەكاتەوە بەر قەرار كردنی سەقامگیری بۆ كۆمەڵگایە و دابین كردنی ئاسایشە بۆ تاك و كۆمەڵ لە كۆنتراكتێكی كۆمەڵایەتی مێژوویدا بۆ بە یەكەوە ژیان لە ناو یەك قەوارەی سیاسیدا بەڵام میلیشیا بە واتای حوكمرانی دەستە و تاقمێكی دیاری كراو لە رەوشێكی بێ یاسایی و رەوایی و نەبوونی حكومەتی ناوەندی و زاڵ بوونی عەقڵیەتی خێڵەكی وبنەماڵەیی و چەتە گەری, ئەم میلیشیاتانە بە زەبری چەك و زۆرە ملێ هەموو سەرچاوەكانی داهات و دەرامەتی كۆمەڵگا كۆنترۆڵ دەكەن لە بەرژەوەندی خۆیان بە سەپاندنی ژێنَگەی تۆقاندن و تیرۆر بە سەر خەڵك و بەرپەرچدانەوەی بەربەریانەی هەر هەوڵكی نەخوازراو دەبنەوە بۆ لە ناو بردنی نەیارەكانیان بە شێوازی تیرۆر و رەشە كوژی ئاشكرا و ترسنۆكانە بە شێوازی لە پشتەوە كوشتن,
كاوە گەرمیانی و ناوچەی گەرمیان
ئەم گەنجە نموونەی بوێری كاری سیاسی و رۆژنامەگەری بوو لە ناوچەیەكی بازرگانی و دارایی گرنَگ لە كوردستان لە رووی ئەوەی ئەم ناوچەیە كراوەتەوە بە سەر چەندین مەرز و رێگای هەناردە كردنی نەوت و كاڵە بەهادارەكان بۆ دەرەوەی هەرێم بە رادەیەك جوگرافیای سیاسی و ئابووری ناوچەكەی گەیاندۆتە ئاستێكی بەرچاو لە فەراهەم بوونی دەرفەتی كار و نیمچە خۆش گوزەرانیەك بۆ دانیشتوانەكەی بۆ تەنها یەك نموونە نرخی یەك مەتر دووجای زەوی كەلار لە ئیالەتی كالیفۆرنای ئەمریكا گرانترە, ئەم كواڵیتیانە لیكی بەرپرسانی ناوچەكەی هێناوەتە خوارەوە بۆ بە تاڵان بردنی داهات و دەرامەتەكەی و دەوڵەمەندبوونی رادەبە دەریان كە بووەتە جێگای نیگەرانی و تورەیی خەڵكەكەی,كاكە كاوەش (ویجدان و غیرەتی) ئۆقرەی لێ بریوە لە بەرامبەر ئەم فەرهوود كردنەی سامانی نیشتمان و دەڤەرەكە و لە هەوڵی وەراندنی گەڵای هەنجیرەكە بووە لە سەر پاشەڵیان,
دەست بژێری كۆمەڵایەتی گەرمیان
كۆمەڵگای كەلار ئاوێتە و رەنَگ دانەوەی كۆمەڵی جیاوازی دەڤەرەكەیە و فرە كەلتووری و مەزهەبی و زمان و رەچەڵەك و بیرورای سیاسی بە روونی پێوە دیارە وەك تابلۆیەك لە سەدان تیرە و عەشرەتی كوردەواری وئەسنیك و باوەر وەك توركمان و ئێرانی و عەرەب و كاكەیی و قەڵخانی وتەنانەت بێ ئاینەكانیش,ئەم پێكهاتە سەرنج راكێشە دەست بژێرێكی بە بەهرە و توانای بەرچاوی بەرجەستە كردووە لە زۆر بواردا بە تایبەت لە سیاسەتدا, ناوچەكە لە رێرەوی خەبات لە دژ رژێمی بەعسدا چەندین كەڵە سەركردە و كادیر و كەسی كاریزمای هێناوەتە ناو گۆرەپانی سیاسی و رۆشنبری و كۆمەڵگای مەدەنیەوە تاوەكو ئێستا, گەرمیانەكان پشكی شێریان بەركەوتووە لە نەهامەتی و ماڵ ویرانی لە میانەی بەرانَگاربوونەوەیان لە گەڵ رژێمی نەگریسی بەعسدا هەر لە ئەنفال و كوێركردنەوەی دێهاتەكانیان و راگواستنیان بۆ كۆمەڵگا زۆرە ملێكان وەك كۆمەڵگای (ێمود) كە بە زمانی عەرەبی بە مانای خۆراگرتن دێتەوە كە لە نموونەی كەمپەكانی هتلر بوو بۆ گاورەكان لە جەنَگی جیهانی دووەمدا, سروشتیە ئەگەر دەستەی رۆژنامەنووسان و چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنی بێنە سەر هێڵ و وڵام لە بەرامبەر هەموو ئەو دەست درێژی و گەنَدەڵیانەی پارتەكانی دەسەڵات كە ئەنجامیان داوە لەو ناوچانە لە ماوەی ئەو بیست ساڵەی رابردوودا و كاكە كاوە گەرمیانی پێشەنَگی ئەو بەرخودانە بووە لەم قۆناغەدا بە تایبەت لە دوای هاتنە كایەوەی هێزێكی پشتیوانی گەورەی كۆمەڵایەتی و سیاسی وەك بزتنەوەی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان بە تایبەت بزتنەوەی گۆران كە مەشخەڵی رەخنە و گۆرانكاری بەرز كردەوە لە ناو كۆمەڵگادا بە رووی دەسەڵاتی گەندەڵ و ستەم كاری,
دەر ئەنجانمەكان
پارتی دەسەڵات :
پارتی دەسەڵات لە ناوچەكە یان بە دیاری كراوەیی باڵی كۆنترۆڵ لە دەست داوی ناو ئەو پارتە كە فایلی ئاسایشی بە دەستەوەیە هاورایە لە گەڵ باڵی سەربازی لە كار خراو لە ئەنجامی نەمانی فەلسەفەی بوونیان وەك جەنگاوەری شاخ و خەبات, ئەم دوو باڵە لە ژێر فشار و مەترسی لە دەست دانی بەرژەوەندی و كایە و پایەكانیان لە ناو حیزب و كۆمەڵگادا و حكومەت لە كاتێكدا لە باری پاشەكشە ونوشستان بە بەردەوامی لە دوای دەركەوتنی راستی و دروستی قورسایی كۆمەڵایەتی و سیاسیان دوا بە دوای هەڵبژاردنەكان, ئەو باڵە لە ژێر فشار و تۆمەتی باڵەكانی تری پارتەكەی خۆیانن جگە لە فشاری كۆمەڵگا و رێكخراوەكانی هەروەها فشاری رەوشەكە بە گشتی, ئەو رەوتە پاشەكشە پێكراوە لە هەوڵی گەرانەوەی باڵانسە بۆ خۆی لە گەرمەی تێكشكانیدا بە هێرش كردنە سەر كۆمەڵگاو سومبوڵەكانی,بە بەرتەسك كردنەوەی ئاسۆی ئازادی و قسە كردن لە سەر گەندەڵێكانیان,
رۆژنامە نوسان :
ئەم كۆمەڵە بە پاڵ پشتی ئازادی و ژینَگەیەك لە سەقامگیری ((كە بە هەل و مەرجی ناوەكی و دەرەكی ناوچەكە سەپێنراوە بۆ چەندین ساڵە)) مەودایەكی بۆ فەراهەم بووە لە پراكتیزە كردنی هونەری فشار هێنان بۆ سەر دەسەڵات و ئەو گروپانە كە لە كێشمەكێشێكی دژواردا پرۆسە و ووردەكاریەكانی دەچێتە رێوە لە هەوڵدایە بۆ كۆنترۆڵ كردنی رای گشتی و بابەتەكانی كۆمەڵگا لە رووی سیاسی و كۆمەڵاتیەوە, قۆناغەكانی ئەم ململانیانە پر لە نەهامەتی و تیرۆر و پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ بووە كاتێك دەسەڵات تەنَگەتاو كراوە لە سوچی شەرمەزاریدا وەك ئەوەی ئێستا لە ئارادایە,
گروپە مافیاكان :
ئەو بارو دۆخە لە گەشە كردنی بازرگانی و بوژانەوەی ئابووری مەرزەكان لەو ناوچەیە هەلی دەگمەنی بۆ بەرپرسانی ئاسایش و حیزبی و سەربازی پارتی دەسەڵات رەخساندووە بۆ كۆنترۆڵ كردن و بە تاڵان بردنی سامانی وڵاتەكە كە لە ئاكامدا رێكەوتون لە سەر ئەوەی رێكخراوێكی مافیا ئاسای سەردەمانە بخەنە سەر پێ لە بری حیزب و سیاسەت باشترە بۆ كۆنترۆڵ كردنی داهات و دەرامەتی ئەو مەرزانە و بەرو بوومی بەرز بوونەوەی نرخی زەوی زارەكان و شوێنە هەستیارەكان و برابەش كردنی لە نێوان خۆیاندا دوور لە چاوی نەیاران و لە سەروی یاسا و بە بێ هیچ لێپرسینەوە,
كاكە كاوە گەرمیانی :
ئەم كورە قارەمانە توانی بوێرانە دەستكاری ئەو هاوكێشە نەگریسە بكات كە ئاڵۆز و قەرەباڵغ بوو بە زەردەواڵەكان لە پرۆسەیەكی مەترسی دار و جەریئانەدا بۆ ئاگادار كردنەوەی كۆمەڵگا لە گەندەڵی ئەو بەرپرسە درندانە كە وەك گروپی مافیایی هەڵسووكەوت دەكەن لە گەڵ ناحەزانیاندا و هیچ ناسڵەمێننەوە لە كوشتن و خوێن رشتن بۆ هەر كەسێك ئەگەر نزیك بێتەوە لە بازنەی بڤەی بەرژەوەندێكانیان,
بزتنەوەی گۆران :
دیارە بە شێك لە بوێری خەڵك و رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران دەگەرێتەوە بۆ هێزی بەرانَگار بوونەوەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی بزتنەوەی گۆران (كە لە سەرتادا كۆ بوونەوەی كۆی نارەزایەتێكانی كادیران و خەڵكە) كە دەبێ قسەیەكی یەكلاكەرەوەی هەبێت بەرامبەر ئەو دەست درێژیانەی پارتەكانی دەسەڵات و بەرپرسە چەتەكانی لەو دەڤەرەدا و ئامادە كردنی جەماوەرەكەی بۆ بەر گرتن بەو گەمە تراجیدیانە و پاراستنی كۆمەڵگا لە كاتێكدا :
یەكەم : پارتی دەسەڵات نە قایلە بە را دەست كردنی دەسەڵات بە گوێرەی شایستەكانی هەڵبژاردن و نە گوێ رایەڵی ئامۆژگاریە لە بارەی چاكسازیەوە و لەوەش ئازاردەرتر كە بەرپرسەكانی لە سەروی یاسای هەرێم و داب و نەریتی كۆمەڵایەتی و سیاسی كار و رەفتار دەكەن,
دووەم : بە ئەنقەست و بە شێوەیەكی نەگریسانە كەوتوونەتە وێزانی كۆمەڵگا و پێشەنَگەكانی لە رۆژنامە نوسان و سیاسەت مەدارانی بەرهەڵستكار و چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی وبە ئاشكرا و بێ باكانە كەوتوونەتە پێشێل كاری كردنی مافی مرۆڤی دەڤەرەكە و بەرتەسك كردنەوەی مەودای ئازادی را دەربرین بە گشتی,
سێهەم : ئەگەر بزتنەوەی گۆران سنوورێك بۆ ئەو دەسەڵاتە كەمینەیە دا نەنێت لە مەولا ئەوا دوور نیە ئیتر كۆمەڵگا رێكخراو و كۆمەڵەی نهێنی و دەستە و تاقمی تایبەتی چەكداری بە خۆی دروست بكات لە ژێرەوە بۆ پارێزگاری كردن لە خۆی وەك زگماكێكی سروشتی لە بەرامبەر مەترسی دەرەكی و ناوەكیەوە وئیتر پێ ناچێ گوێ بگرن لە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو بارەیەوە,
چوارەم : یان ئەوەیە دەسەڵات بۆ لە بار بردنی هەر بزتنەوەیەكی بەرەنَگاربوونەوە كە لە لایەن كۆمەڵگاوە سەرهەڵدەدات كار دەكات بە رێكخراوەیی و ئاگاهی بۆ نوقم كردنی ئەو كۆمەڵگایە لە زەلكاوی ناسەقامگیری و پشێوی سەرتاپاگیری بۆ بوژانەوەی هەستی نائومێدی و عەسكەرتاری و زاڵ كردنی رەوشی و جەنَگ و جەنَگەڵ و ناچار كردنی كۆمەڵگا بۆ مل كەچ بوون بەارمبەر بە گەرانەوەی ئارامی و ئاسایش تەنها و بێ دەنَگ بوونی بۆ ماوەی داهاتوو و بە مەرجی پشت كردن لە بزتنەوەكەی و وەلا نانی هەستی شۆرشگێری ونارەزایەتی و چاكسازی بۆ هەتا هەتایە, مەترسی گەورەی رۆخی بارو دۆخەكە لە كوردستان بە گشتی ئەوەیە كە ئەمرۆ دەوڵەتی میلیشیا بە رێكخراوەیی خەریكی پاكتاو كردنی نەیارەكانێتی, ئەو نەیارانە سوپای دوشمنی دەرەكی نیە بەڵكو توێژی رۆژنامەنووس و رۆشنفكران و بەرهەڵستكارانە لە ناو كۆمەڵگای كوردستانی, كاتێك دەوڵەت ودام و دەزگاكانی دەگۆردرێت بۆ ئامرازی تیرۆرستی ئیتر هیچ تاكێك لە ناو سنووری نیشتمانی ئەو دەوڵەتەدا ئارامی نامێنێ و لە رەوشێكی سایكۆلۆجی ناهەمواردا ژیانی گوزەر دەكات و لەوەی لە چاوەروانی كوشتنی خۆیەتی لە هەر ساتێكدا نەك تەنها بیرمەندان و دەستبژێری كۆمەڵگادا,دیارە ئەم دیاردانە دەبنە هۆكاری هەڵگیرسانی جەنَگی ناوخۆیی و لە بار بردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی,


سلێمانی .....05.12.2013
شەوی تیرۆر كردنی كاكە كاوە گەرمیانی





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)