نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژانه‌ی، که پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بووم!
Saturday, 23/04/2011, 12:00
کاک رزگار ساڵح، لە فەیس بوکەکەی خۆیدا، بەهۆی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە، ئەم وتەیەی نووسیوە، بیری خستمەوە کە منیش ئەم نووسینەم جارێکی تر بۆ بیرخستنەوە لە کوردستانپۆستدا بڵاوبکەمەوە:
رزگار ساڵح دەڵێت: ئەگەر ئیستا لە کەلار بوومایە دەچوومە بەردەم دایکی شەهید کاوە و پێم دەوت: تف بارانم بکە ، ئەوە منی شاخاوی بووم، بکوژی جەرگەکەتم بەرهەم هێنا.
**********************************
له‌ساڵی 1963 دا(سیش کانگ دۆک) زه‌عیمی روحی بوزییه‌كان له باشوری ڤێتنام، خۆی سوتاند بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له سته‌مه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ی حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی فێتنام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو (سیش كانگ دۆك) له ناو ئاگره‌كه‌دا تا كڵوكۆی دامركا و به‌ته‌واوه‌تی سوتا نه ده‌نگێكی لێ به‌رز بوویه‌وه، نەجوڵه‌شی بۆ كرد.به‌داوای لێبوردنه‌وه له‌هاوڕێ شه‌هیده‌کانم له (حه‌مه بیکه‌سی، ئاسۆ، هیوا، هه‌ردی ، غه‌فور، سورکێو ، عومه‌ر که‌ڵه‌کنی ، دلێر ، پۆڵا ، فه‌ره‌یدوون ، فه‌تاح ، یاسین ، شاسوار ، بێستان که کچه ئازایه‌کی ڕێخستن بوو، سه‌ردار و ده‌یانی تر) به‌ڵام ئێمه له‌ناو یه‌کێتیدا کۆمه‌ڵه بووین و هه‌رگیز بڕوامان نه‌بوو یه‌کێتی وای لێ بێت، که ڕۆژێک ده‌وری به‌عس و قوات خاسه‌کانی سه‌دام ببینێت و به‌شه‌قامه‌کاندا وه‌ربێت، وه‌ک ئه‌و ڕۆژانه‌ی سه‌دام هه‌موو ڕۆژێک له سلێمانی نمایشی ده‌کرد، وه‌ک مورته‌زه‌قه و جاش سوپای سودانی و ئوردنی به‌کرێ ده‌گرت. له‌ساڵی 1982 دا ئه‌و ده‌مانه یه‌کێتی ڕومانه‌ی ده‌دا به ئێمه تا هه‌ڵی بده‌ین بۆ ئه‌م داگیرکه‌رانه، که‌چی ئیستا یه‌کێتی خۆی سوپای عه‌ره‌ب ده‌هێنێ بۆ سه‌رکوتکردنی گه‌نجان و خه‌ڵکی شاره‌که‌م ، چ سه‌مه‌ره‌یه‌که؟ (شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ درۆیه عه‌ره‌ب له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا نییه و خوله سه‌نگاویش ده‌ڵێ بۆیه به‌عه‌ره‌بی قسه‌ده‌که‌ن، چونکه خه‌ڵکی سلێمانی وه‌ک من نه‌خوێنده‌وارن)، ئه‌مه چۆن حیزبێکی ساخته‌کاره، هه‌ر یه‌که‌یان له‌ئاوازێک ده‌خوێنن ؟ تاڵه‌بانیی و ئه‌م سه‌رکردانه چ ساخته‌کار و خائینێک بوون که ئێمه به‌و په‌ڕی بڕواوه دوایان که‌وتبووین و وامان ده‌زانی ئه‌مانه راستگۆ و کورپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزن، ئیتر چ جیاوازییه‌ک ده‌بینن له نێوان پارتیی و یه‌کێتیی و بارزانیی و تاڵه‌بانی که ئه‌مانیش گیانی 31ی ئاب له له‌ش و رۆحیاندا هاتوچۆ ده‌کات؟ کوردستانپۆست و به منیشه‌وه ده‌مێکه ووتوومانه که‌سێک نه‌ماوه له‌دوای ساڵی 1991که‌وه ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شایه‌نی بێت، با مه‌سعودی سه‌رۆک خێڵیش هه‌ر بڵێ پێشمه‌رگه و (فیییس بووووک)، جاران پێشمه‌رگه پڕ بوو له جوانی، له ئازایه‌تی، له‌پاکی و خۆشه‌ویستی، ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک چه‌کداری شه‌لاتیی و جاش په‌روه‌رده‌کراون، که هه‌رچی به‌هایه‌ک هه‌بێ له سیمایاندا نای بینیت، ئه‌مه‌نه ئه‌وانه‌ن که شۆراونه‌ته‌وه له هه‌ستی کوردبوون و هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، ده‌نا چۆن که‌سێک ناوی(پێشمه‌رگه) بێت ده‌چێت بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و ناڕازیی نیشتمانه‌که‌ی؟
شه‌هید ئارام ده‌یووت: (هه‌موو به‌رگ بۆرێک پێشمه‌رگه نییه، وه‌ک چۆن هه‌موو ڕاپه‌ڕین و ده‌ستدانه چه‌کێک شۆڕش نییه) ساڵی 1983 له خۆشناوه‌تی پاڵێکم به‌پیاوێکی پیره‌وه نا، که کوڕه‌که‌ی سۆسیالیست بوو، مامه‌ی پیره هیچی نه‌وت، ته‌نها به‌چاوه ته‌ڕه‌کانێوه ئاوڕێکی لێدامه‌وه، ئه‌و ئاوڕه منی له ئاژه‌ڵ بوون به‌ئاگا هێنایه‌وه، تا ئیستاش پێوه‌ی ده‌تلێمه‌وه، من گه‌رچی ته‌مه‌نم ته‌نها 16 ساڵ بوو، به‌ڵام ته‌مه‌نی منی کرد به 60 ساڵ، ئیستاش که بیری ئه‌و چاوه پڕفرمێسکه‌ی مامه پیره ده‌که‌مه‌وه به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆ ده‌چم ، ئه‌وه چ دڕنده‌یه‌ک بووم ناوی خۆم نابوو پێشمه‌رگه؟ ئه‌وه چ قوتابخانه‌ی شۆڕشێک بوو که ده‌یویست من وا په‌روه‌رده بکات، ئازاری هاو خوێن و هاونه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم بده‌م؟ سه‌دان جار و ئیستاش، تا خوێن له‌جه‌سته‌ما بسوڕێت داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌که‌م و له‌و مامه پیره‌یه ده‌که‌م، که من ئازاری ڕۆحی باوکێکم دابوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی وه‌ک من بیری نه‌ده‌کرده‌وه؟ خۆزگه ئه‌و مامه پیره‌یه‌م ده‌دی و ئه‌ویش به‌گه‌وره‌یی فرمیسکه قه‌تیسمه‌کانی چاوی ده‌یبه‌خشیم.
ئیستا کۆمه‌ڵێ دڕنده‌ی چه‌کدار به‌ناوی ئاسایش و پاراستن و زانیاریی و دژه تیرۆر، ترسنۆک به ده‌مامکه‌وه لێره‌و له‌وێ تفه‌نگه‌کانیان ئاراسته‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن، که ده‌شقه‌ومێ یه‌که‌مین که‌سن، وه‌ک هه‌ڵم فه‌نا ده‌بن، ئه‌م قاره‌مانانه بۆ له‌ئاستی داگیرکه‌راندا هیچن و توانایان نییه؟ ئاخر چۆن که‌سێک تۆزێک که‌رامه‌تی تێدابێت، به پاره‌ی سه‌رکوتکردن هاوخوێنی خۆی، بژێوی ماڵ و منداڵه‌که‌ی په‌یداده‌کات؟
چۆن نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژانه نه‌که‌م که له‌ناو یه‌کێتیدا پێشمه‌رگه‌بووم؟ ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕۆژانه یان ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی ته‌مه‌نم که به‌خشیمه ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌م جوانترین کاتێکه، من شانازیی پێوه بکه‌م ، لێ کاتێک ده‌بینم هه‌مان حیزب ماوه‌ی بیست ساڵه
له‌ژێر ناوی جیاواز و به‌بیانوی هه‌مه‌جۆره‌وه گه‌له‌که‌م چه‌وسێنێته‌وه و سه‌رکوتی ده‌کات، من نه‌فره‌ت له‌و ڕابردووه ده‌که‌م ، ئه‌گه‌رچی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه من و تفه‌نگم ته‌لاق داوه و جارێکی تر له‌ژێر هیچ ناوێدا و بۆ هیچ مه‌به‌ستێک خۆم له‌گه‌ڵ تفه‌نگدا ئاشت نه‌کرده‌وه، ته‌نها ئه‌و جاره نه‌بێت، ووتیان تورکان دێن من چوومه یه‌کێک له‌باره‌گاکان ووتم من ئاماده‌م بچمه ئه‌و جێگه‌یه‌ی که سوپای تورکان دێت و به‌رگری له‌خاکه‌که‌م بکه‌م ، که‌چی ته‌نها شانۆیه‌ک بوو سه‌رانی ترسنۆکی کورد نمایشیان کرد .
هاوڕێ شه‌هیده‌کانم ....
من خۆشێم به‌حاڵتان دێت، به‌و رۆحه پاکه‌ی که به نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌تان به‌خشیتان، من به‌خیلیتان پێده‌به‌م که زوو خۆتان رزگار کرد ئه‌م رۆژه ناخۆشه‌تان نه‌بینی و ئیستا له‌ژیاندا نین، تا ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تییه ببینن، که به‌ناوی ئێوه ده‌کرێ، وا ئه‌مڕۆ هه‌مان یه‌کێتیی که‌سوکار و گه‌له‌که‌مان سووک و سه‌رکوت ده‌که‌ن و له کرداره‌کانیشیان حاشا ده‌که‌ن .
بۆیه له‌ئیستادا من داوای لێ بوردن له‌تفه‌نگ ده‌که‌م و ده‌مه‌وێت جارێکی تر به‌دڵ ئاشت ببمه‌وه له‌گه‌ڵی و بۆ سه‌رانی ترسنۆک و فه‌سادی کوردی خۆفرۆش بڵێین ئه‌وه ئێوه‌ن هانمان ده‌ده‌ن، که سه‌ری به‌تاڵتان له‌ژێر جوتێ ده‌م پای دایکه شه‌هیدێکدا دانێین و پێتان بڵێین ئێوه وه‌ک به‌عسییه‌کان، بگره خراپ تریشن، ئێوه ڕووی ئه‌وانه‌تان سپی کرده‌وه، نه‌فره‌تان لێ بێت، تاله‌بانیی و شێخ جه‌عفه‌ر و مه‌حمود سه‌نگاویی و مه‌لا به‌ختیار و به‌عسییه کوردییه تازه‌کانی کورد، هه‌ی خائینانی ناکه‌سبه‌چه، دڵنیا بن ئه‌وه‌ی کردووتانه و ده‌یکه‌ن به‌سه‌رتانه‌وه ناچیت، وه‌کو سه‌گ ده‌بێت بکه‌ونه پێی رۆڵه و گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌که‌مه‌وه، کوردستان وه‌جاغی ڕوونه چونکه رۆڵه‌ی ئازا و زیره‌ک و وریای به‌رهه‌م هێناوه، که مێژووی ئێوه فڕ ده‌داته نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه.
بژی کوردستانپۆست ... بژی کورد ... بژی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی که پاشه‌ڕۆژتان تاریک و نائارام ده‌که‌ن.(سیش کانگ دۆک) خۆی سوتاند له‌داخی حاکمانی ئه‌و کاته‌ی ڤێتنام، به‌ڵام ئێمه ئێوه ده‌سوتێنین له‌داخی ئه‌وه‌ی له ده‌ستان ڕزگارمان بێت، بڕۆن ده‌بابه ژه‌نگاوییه‌کانی به‌عس بێنن بۆ سلێمانی، بێ منه‌ت بن له شاره حه‌یاته‌که‌ی مامه و هێرۆ و مه‌سعود و نێچیری نیوه خه‌ڵکی شار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست