لە پەراوێزى سەردانەكەى بۆ ئیتاڵیا، مەسعود بارزانى كەشتیەكى گەشتوگوزارى كەنەدى بە 70ملێۆن دۆلار دەكڕێت!
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە پاسەوانە تایبەتەكەى مەسعود بارزانیەوە، ئەو هەواڵەى دركاندووە، كە مەسعود لەكاتى سەردانەكەى بۆ ئیتالچیا و بەشداریكردنى لە كۆنگرەیى هاوپەیمانى دیموكراسەكاندا، كە زیاتر لە 30 حزب و ڕێكخراوى بەناو دیموكراتى یەوە تیایە بەشداربوونەو، مەسعودى تەزویریچیش بۆ هەمان مەبەست بانگێشت كراوەو، لەماوەى مانەوەى 6 ڕۆژ لە ئیتاڵیا چەند گرێبەستێكى تایبەتى بازرگانى و ئابوورى و گەشتوگوزارى بۆ بنەمالچەكەى واژووكردووەو، لەوانە كڕینى كەشتیەكى گەشت و گوزارى كەنەدى مۆدێل 2010 كە لە 9 نهۆمی پیك هاتووهو، كه خۆشترین و قهشهنگترین هۆتێل 5 ئەستێرە لەگەڵ سۆپەرماركێت و 3 مەلەوانگەو سینەمایەك و 4 كاڤتریاو 12 ساوناو باڕو یاریگایەكى بچوك و 2 شوێنى یارى ڕۆڵێت و بانكێكى هاوچەرخ!!
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى باسكردووە كە كەشتیەكە كراوە بەناوى وەیسى بارزانى كوڕى مەسعود ى تەوویرچیەوە!
لەكاتى كڕین و مۆركردنى گرێبەستەكەدا، تەنها سیروان بارزان یاوەرى مەسعود بووەو، وە ئەوەشیان باسكردووە كە چەند گرێبەستێكى عەقاراتیان مۆركردووە، كە پێك هاتووە لە كرێنى 4 ڤێلاى نوێى كە هەموو ڤێلاكان بە مەوادى ئەلەكترۆنى هاوچەرخ بۆ كۆنترۆڵكردن و بینینى دەرهوەى ڤێلاكان بەكارهاتووەو لە ناو شارى ڕۆماى پایتەختى ئیتاڵیا یەو، وابڕیارە بۆ پشووى زستانە مەسعودو ژنەكەى لەو ڤێلایانە بۆ ماوەى 20 ڕۆژ كاتەكانى بەسەر ببتا!
ئەمەش بە یەكێك لە دەستكەوتەكانى دزین و قاچاخچێتى نەوت و تاڵانى كوردستان كڕاوەو، بۆ ئەو مەبەستە، مەسعود ژمارە حسابى تایبەتى خۆیى و وەیسى كوڕى لە بانكێكى ئیتاڵى كردۆتەوە!.
کوردستانپۆست: وێنهکه هی ئهرشیفه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست