فازل موتنى باس لە تەعەدا دەكات..
Friday, 18/02/2011, 12:00
فازل موتنى ئەم كەسەیە كە نەك تەعدا دەكات بەلكو بە تەعداش لە دایك بووە..كاتێك فازل باس لە تەعدا دەكات زۆر بە مەغروریەوە دەڵێت (فێر نەبووین تەعدا لە كەس بكەین و تەعادش لە كەس قبول بكەین).
لێرە من لە جیاتى شەهید و بریندارەكانى سلێمانى بە فازل موتنى دەڵێم تەنها ئەم تەعدایانەى كە تۆ ئەنجامداوە لە بادینان كێ بشكى بەرنەكەوتوە؟
تەعدا سەدان جۆرى هەیە تۆ پیاوێكى بكوژو بێ رەوەشتانە تەعدات لە زۆر كەس كردوە لە خوارەوە بۆ خاترى خوێنى شەهیدانى سلێمانى زۆریان باس ناكەم تەنها دوو تەعدا باس دەكەم كە جەنابتان بە مەغروریەوە دەلێى فێر نە بووین تەعدا لە كەس بكەین.
1 /جەنابى فازل موتنى بێگومان شەرمت بە نازناوى موتنیە بۆیە خۆت كردوە بە فازل نامیرانى شەهید كردنى شەهید (رێناس) ئایا تەعدا نەبوو ؟ كە جەنابت لە دهۆك ئەنجامتدا لە سالى1994 ئەم شەهیدە چى كردبوو بەرامبەر خودى خۆت ؟
2/ تەعداكانى جەنابت هێندە زۆرە لە فەرهەنگى تاوانەاكانت لە دەڤەرى بادینان تا كار گەیشتە ئەوەى بەبیرت دێنمەوە تۆ پێك هێنانى خێزانى خودى خۆشت هەر بە تەعدا بوو ئەگەر تەعدا كردن نەبوو پرسیارت لێ دەكەمەوە هاوسەرەكەى پێش خێزانت بۆچى تیرۆرت كرد بە تەعدا ؟ لەدواى تیرۆركردن بۆچى هاوسەرگیریت لەگەل(ژیانى) خێزانى پێشووى كەسە تیرۆر كراوەكەت گرێ دا ؟
من وەلامێكى كورتت دەدەمەوە بە كورتى ئەو كەسەى كە تیرۆر كرد تەنها بۆ ئەوە بوو كە هاوسەرەكەى بكەى بە هاوسەرى خۆت .
وە سەبارەت بە شەترى دووەم كە دەڵێى (فێریش نەبووینە تەعدا لە كەس قبول بكەین).
تەنها یەك تەعدات لێ كراوە ئەویشت قبول كرد چونكە تۆش فێرى مەسینە هەڵگرى بنەمالەى بارزانى ئەم كارەت پێ تەرك ناكرێت بۆیە قبولت كرد ها لە كۆنگرەى هزار مێردى بنەمالەى دەستەلات كە ناسراو بوو بە كرنگرەى شوومى13 خۆت بینیت چ تەعدایەكیان لێت كرد سكیان پێت سوتا ئەگەر نا بەتەعاد تۆیان ترۆ كردبوو هەمووشت قبول كردبوو بەلام لەبەر خاترى یەك كەس تۆیان هێًشتەوە .
خۆت مەكە بە مرۆڤێكى وا كە گوایە كەس لە گەندەڵى و تاوانەكانت نازانێت ئەگەر بێ دەنگ نەبى زۆر بە رونى باس لە كەسانەشت بۆ دەكەم كە بە تەعدا مافى كچێنى ئەوانیشت كردبووە بە ئامانج و بۆ بێدەنگ بوونیان رەوانەى ئەوروپات كردن...
هۆتێلەكەشت كە ناوى هەولێر پلازایە هیچ سومحەیەكى نیە لە ناوشارى هەولێر لەبەر ئەوەى بوویتە مۆڵگەى ئافرەتانى لەش فرۆشتن ئەم ئافرەتانەى كە لە خوارەوەى عێراق دێن لەوێ بەكرێ دەدرێن تۆ لە ووتەى تەعەدا تێبگە ئینجا باس لە قبول نەكردى تەعدا بكەوە ئەى نا میرانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست