کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان هەڵخەڵەتا، یان خەڵکییان هەڵخەڵەتان؟

Sunday, 21/04/2013, 12:00


هاوینی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گٶڕان وەک هێزێکی تازەی جەماوەری توانی هەڵگری گشت رقو،توڕەیو، ورەخنەکان لە خۆی کۆبکاتەوەوە ، توانی لە شێوەی نیمچە راپەڕینێکدا بەرەنگاری دوو ‌هێزی سەرمایەدارو، چەکداری کوردوستان ببێتەوە،توانی دەسەڵاتی گەندەڵی کوردوستان بەخەبەر بێنێتەوە،کە پێشتر حیسابی بۆ هیچ کەس ولایەنێکتر نەدەکرد.گٶران توانی تەنانەت حیزبە ئیسلامیەکانیش بێنیتە سەر سکەی ئۆپۆزیسێۆن...ئمەکارەی گۆران وایکرد کە خەكی کوردوستان بەتەواوی ئیتر نەفرەت لە حیزب وحیزبایەتی بکەن وخۆیان بۆ وەرگرتنەوە دەسەڵات ومافەکانیان ئامادەبکەن..

گردبونەوەی ئەو کەسە بە جورئەت و لێهاتوانەی کە بڕوایان وابو کە گەندەڵی و ناعەدالەتی گەیشتوتە رادەیەک کە کاتی ئەوە هاتوە بڕیاری بەرەنگاربونەوەی ئەو دەسەڵاتە بدرێت..بۆیە شانیان دایە بەر ئەو ئەرکە قورسەی گۆڕان، خەڵکانێکی زۆریش بە موچەو سامانی خۆیان بەشداریان لەو هەڵمەتەداکرد، وتێیدا بەردەوم بون بۆ ئایندە...

ئەوە بوو سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرتای دروستبونی بزوتنەوەکەوە، بەو دروشمە دەستی پێکرد: (کە گۆڕان حیزب نییە!!

بەڵكو هێزێکی نیمچە راپەڕیوی کوردوستانەو،گۆڕان هەرگیز نابێتە حیزبە تەقلیدی و وستالینییەکانی کوردوستان وناوچەکە).

کەچی دوابەدوای ئەو دروشمە بینیمان کە گۆڕان کار بو بنکەو بازنگەوە. ئەنجومەنو رایەڵەو،دەکات ،دواجار باسلەوەدەکرا کە گٶران حیزبی دەنگدەرە نەک رێکخستن،کەچی بینیمان لە دەرەوەی وڵات ئەوەی گۆڕان بۆ کاری رێکخستنەوەی بنکەو بازنگەکان دەیکرد،پارتی ویەکیتی نەیانکرد، ئەم رێکخستنانەش هاوشێوەی لقو.مەڵبەندو کۆمیتەو ناوچەیە...

لەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ئێستا بزوتنەوی گۆڕان بە جۆرێک خۆیو خەڵکەکەی سەرقاڵی هەڵبژاردنەکان کردوە. ئەگەر چوار ساڵی رابردو گۆڕان سەرقاڵی بەڕنامەو پلانو،ئامادەی بۆ ئامانجەکانی بزوتنەوەکە بکرادیەت لە ئیستادا گٶڕان لە بارودۆخێکیتردا دەبو....،ئەمەش پێچەوانەی دروشمەکانی رێخەری بزوتنەوەکەی،کەدەیگوت ئێمە ئەو میللەتە بە حیزبایەتیەوە مەشغوڵ ناکەیەن با خەڵک بچێت ئیشوکاری خۆی بکات،کەچی لە ئیستا ڕۆژانە ئەوە خەڵکانە دەخەنە مەترسی هاتوچٶی رێگاو بانەوە لە قەزاو ناحێکانەوە بۆ سلیمانی تەنها بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەیەکدا قسەیان بۆ بکەین...باشە باسی چییان بۆ دەکرێت،،دروشمی گۆڕان مەعلومە،نە ئابونە کۆدەکەینەوە،نە شانەی چەکداری،نە بەیاننامەی شەوان بەڵاو دەکەینەوە..نە کارێکی سڕیمان هەیە،کاک نەوشیروان دەیان جاری ئەڵێت هیچی سڕریمان نییە،خۆ دوابەدوای کۆبونەوەکانیش هەر یەک کەس بڕیاردەرە،چونکە هەر لە هەمەن شێوەی حیزبەکانیتردا ،هەمان خەڵک وهەمان دەموچاو هەمان باس وهەمان رەخنەو گڵەی -ئەمەش کاریکی (مومیللە) خەڵک توشی نائیومێدی دەکات- شەقامێش دەکوڵێت وچاوڕوانی بزوتنەوەی گۆڕانە، ...ئەمەش پرسیارەوە وەڵامی دەوەی...

مەسەلەی کۆنگرە یەکیکیترە لە کێشەکانی بزوتنەوەی گٶڕان کە بەدڵنیایەوە سەرکەوتونابێت،چونکە گۆڕان لەماوەی چوار ساڵدا نەیتوانی کۆنگرەیەکی تەئسیسی چکۆلانە بۆ خۆی ئەنجامبدات، لە جیاتی ئەوەی ناوی ٨٥ کەس بەلیستە بنێرێت بۆ دەسەڵات، دەیتوانی کۆنگرەیەکی ئاسای ئەنجامبدات.ئەو کاتە گۆران هیچ کێشەی لە ناودا نەبوو، زۆر سەرکەوتوش دەبوو...

ئەوەی کە زۆر جێگای سرنجە رۆژی ٢٠/٤ گٶڕان هەڵبژا ردنێکی ئەنجامدا ،ئەم هەڵبژاردنە بە تەواوی پێچەوانەی ئامانجەکانی گۆڕانخوازانە.. ئێمە دەمانەوەی چاکسازیو گۆڕانکاری بکەین،لە کاتێکدا هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە خانقین و جەلەولا دەستی پێکردوە، لە جیتاتی ئەوەی گۆڕان جەماوەر و تەلەڤیزۆنەکەی حەشد بکات بۆ سەرکەوتن لەو شارانەدا، کەچی گٶڕان هەمان ڕۆژی دەسنیشانکرد بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی کوردوستان..، لە کاتێکدا گۆران داوای بەهێزکردنی دەسەڵاتی پاریزگاکان دەکاتد، کەواتە چۆن هەو هەڵبژاردنە دەکات بەقوربانی هەڵبژاردنە حیزبیەکەی (هەرچەندە هەلبژا ردنی ناوخۆیی گٶڕان لەو دووسی قەزایە دواخرا)، بەڵام ئایە رۆژیکیتر نەمابو لەم ساڵەدا، بۆ ئەوەی گٶڕان هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامبدات.

کاک نەوشیروان خۆی باش ئەزانی کە خەلەلەکان لە کێۆدان، باشدەزانێت بە سەدان خەڵکی دڵسۆزو بەتوانا لە بزوتنەوەکە تٶراون،بێزارن، کەسانێکی زۆرلە ماڵیخۆیاندا، لە دورەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن بێئەوی رێکخەری گشتی لایەک لە کەسبکاتەوە، مەسەلەکان کەموو کوڕی نییە،کێشەکان ستتراتیجین.

دەبێت گۆڕان چیدی خۆی مەشغوڵنەکات ملی خۆئ نەخاتە ژێر لمەکەوە ،چونکە کێشەکان بەروە نەمانی دەبات چەند نمونەیەک..پێشوازیکردن لە بەرهەم ساڵح لە ماڵی کاک نەشیروان...کۆبونەوەی لە گەڵ هەمان زاتدا بە هاوڕیی نێچیر... سەردانی دەباشا، بێدەنگی بەرانبەر ئەو یارییە ناسیاسیە ناراستەی کە مەلا بەختیار لە گەڵ گۆڕاندا کردی.. گاڵتەجاڕی بەدروشەمەکانی شەقامی کوردی. وەک باسکردنی تیپی ٢٣ سورداش وفەردەدۆڵارەکان و داهاتی نەوت.

ئیتر کاتی ئەوە هاتوە کە جەماوەری گۆڕان بە یەکیتی بڵێن: بەسە ئەگەر حیسابێک بۆ گٶڕان ناکەن: رەحمێک بەجەماوەرو قاعیدەی یەکیتی بکەنن..پێان بڵێن: ئێوە لە مەکتەبی سیاسی بە مناوەرەو فێڵ و، هەڵخەڵەتانن و.ریکەوتنی دووقۆڵی و ،سێقۆڵی ، چوارکەسی پێج کەسی...مییللەت بەروە کێۆ دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە