ئەكەپەو یەكێتى و پارتى
Saturday, 02/05/2009, 12:00
1172 بینراوە
توركیا وەكو یەكێك لەو وڵاتانەى كە بەشێكى گەورە لە خاكى كوردستانى لەژێر دەستایەو بەردەوام لەسەر كورتكردنى گەلى باكورى كوردستان درێخى نەكردووەو هەموو كات هەوڵى ئەوەى داوە كە بزافى نەتەوەى كورد لە باكوور سەركوت بكات، بەڵام هۆشیارى گەلى كوردى باكوورو تێگەیشتنیان بەرامبەر مەرامە ناپاكییەكانى دەوڵەتى توركیا دژى هەر دەنگێك كە بۆنى كورد بوونى لێبێت رێگرە لەبەردەم گەیشتن بە ئامانجى كەمالیستە توركەكان، بۆیە چ حزبى كرێكارانى كوردستان وەك حزبێكى چەكدارو چ حزبى كۆمەڵگەى دیموكراتى كوردستان (دەتەپە) وەك حزبێكى خاوەن بەرنامەى مەدەنىو دیموكراتى كە ئێستا تاكە حزبى راستەقینەى دەنگى كوردە لە باكوور كە بە شێوەى خەباتى مەدەنیانە بەشدارى سیاسى كاراى هەیە لە توركیاو لەم هەڵبژاردنەى شارەوانییەكانیشدا بوونى كوردى وەك نەتەوەیەكى جیا لە نەتەوەى توركى لە ناو خاكى توركیادا سەلماندو داواى مافە نەتەوەىو كلتورییەكانى كورد دەكات بە رێگەى دیالۆگو ئاشتیانە، بەڵام دواى دەركەوتنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان AKP وەك هەموو حزبێكى دیكتاتۆر و خاوەن بەرنامەى قبولأ نەكردنى دەنگى جیا ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى پێقبولأ نەكراو كەوتە دەستگیر كردنى ئەندامانى دەتەپە لەسەرجەم شارە كوردییەكانى باكوورى كوردستان، بە بیانووى بوونى پەیوەندییان لەگەلأ پەكەكە.
نەریتى یەكتر قبول نەكرن لە ناو هەر وڵاتو سیستەمێكى حكوڕانیدا هەبێت، ئەوا بوونى دیموكراسى لەو جوگرافیایەدا بزرەو بە هەموو شێوەك، هیچ بیانووەیەك نییە بۆ بەدیموكراسى ناوبردنى لە كاتێكدا نە بۆچوونى جیاوازو نە ئەنجامى هەڵبژاردن قبولأ بكات، ئەو ئەزموونەى كە ئێمە دیمومانە لە حكومڕانى كوردستاندا تەواو پێژەوانەى بنەماكانى دیموكراسییە، لەبەر ئەوەى تا ئێستا یەكێتىو پارتى حوكمى كوردستانیان كردووە و لە هەركاتو شوێنێك دەنگێكى نارازیان بەر گوێ كەوتبێ بەزووترین كات هەوڵى لەناوبردنو پەرتەوازە كردنیان داوە.
ئێستا یەكێك لە باسە هەرە گرنگەكانى هەرێمى كوردستان، باسى پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران (پەرلەمان)ى كوردستانە، لێرەدا دەپرسم ئایا ئەم پرۆسە كە دەسپێكى چەسپاندنى دیموكراسییە لە كوردستاندا وەك خۆىو ئەو مانایەى كە هەڵگریەتى بەڕێوە دەچێت؟ ئایا دوو حزبى دەسەڵاتدارى كوردستان ئەنجامى هەڵبژاردنیان پێقبوڵە ئەگە لەبەرژەوەندى خۆشیان نەبوو؟ لەهەمووى گرنگتر ئایا خەڵكى كوردستان ئەو هەمووە گلەیىو نارەزاییانەى كە بەرامبەر بە دەسەڵات هەیانە لە رۆژى دەنگداندا لە دژى دەسەڵاتى ئێستاو گەندەڵییەكانیان بەكارى دێنن؟ ئایا ئاستى هۆشیارى خەڵك ئەوەندەیە كە هەوڵبدەن تاقى كردنەوە ئەنجام بدەن؟ ئایا تا چەند زەمانى ئەوە هەیە كە هەڵبژاردنو بە پوختى بەڕێ ئەكرێ؟ ئەم پرسیارانەو چەندین پرسى تر رۆژانە بە مێشكى خەڵكى كوردستاندا دێتو دەچێت، یان ئایا یەكێتىو پارتیش وەك ئەكەپە ئەگەر لیستەكانى دەرەوەى خۆیان توانیان پێگەى خۆیان لە پەرلەمان بچەسپێنن دەكەونە ئازاردانى خەڵكانێك دە لەگەڵیان نەبوون.
لە باشوورى كوردستانیش تا ئێستا هەردوو حزبى دەسەڵاتدار بەهێز هەوڵدەدەن كە بەهەر پێوانەیەك بووە بتوانن زۆرینەى كورسییەكانى ئەنجومەنى نوێنەرانى كوردستان بە دەست بهێننو رێگە لە دروست بوونى ئۆپۆزسیۆن بگرن، لە ئەنجامى خوێندنەوەى رابردوویان ئەگەر بێتو لە هەڵبژاردنەكانى داهاتووى پەرلەماندا لیستى گۆڕان یان لیستى چوار حزبەكە زۆرینەى كورسییەكانى پەرلەمان بە دەست بێنن، ئەوا هەوڵدەدەن وەك akp بكەونە گرتنو ئازاردانى هەوادارانى لیستەكانى دەرەوەى خۆیان ، كە ئەمەش دیكتاتۆرییەتى ئەو دوو حزبە دەسەلمێنێ،بەڵام هۆشیارى خەڵكى كورد ئێستا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنى 1992 زۆر زۆر جیاوازى هەیەو چیدى خەڵكى بەو قسە ناڕاستو نا دروستانەى سەرانى كورد ناخەڵەتێنو دەزانن ئێستا سەردەمى دیموكراسىو هەڵبژاردنەو ێندوقەكانى دەنگدان حاكمى وڵات دیارى دەكات.