کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیژنه‌ی داكۆكی ڕۆژنامه‌نوسان له‌نێوان " دڕاندنی گۆڤارێك و بێده‌نگیی له‌ سوتاندنی ئۆتۆمبیلێكدا"

Monday, 04/07/2011, 12:00


ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی حه‌وته‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی حه‌وته‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان پاش ده‌ستخۆشی له‌ تۆماركردنی زۆر له‌ پێشێلكاریه‌كانی كه‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌‌، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام و وایكرد ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌ :
1- له‌م ڕاپۆرته‌ی سه‌ندیكا ڕوداوی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سوتاندنی ئۆتۆمبیله‌كه‌م و هه‌وڵی ڕفاندنی منداڵه‌كه‌م و دوو جار هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م بۆ ده‌ستگیركردنم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌!! له‌كاتێكدا پاش سوتاندنی ئۆتۆمبیله‌كه‌م سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان كاك ئه‌نوره‌ حسێن بۆخۆی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوم و په‌یامی نیگه‌رانی نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نوسانی پێگه‌یاندم و به‌شه‌فه‌یی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ مه‌ترسیداره‌یان كرد، به‌ڵام بینیم له‌به‌شی سوتاندن له‌نێو ڕاپۆرتی حه‌وته‌م ئه‌و تاوانه‌ مه‌ترسیداره‌یان تۆمار نه‌كردووه‌!! بۆیه‌ من ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌یه‌ك ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامنێرانی بێ سنورو نیۆرك تایمزو ئه‌سۆشێتد پرێس و ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو زۆرینه‌ی میدیا ئه‌هلییه‌ نێوخۆییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌و به‌گرنگیه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌و تاوانه‌ كردووه‌ كه‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێك ئه‌نجام دراوه‌ داخۆ لیژنه‌ی داكۆكی به‌چی مه‌به‌ستێك ئه‌م تاوانه‌ تۆمار ناكات؟! ئه‌گه‌ر پێیان وایه‌ ده‌بێت خه‌ڵك سكاڵایان پێبدات من نه‌مزانیوه‌ جگه‌ له‌دادگا شوێنێكی تر هه‌بێت سكاڵای پێبدرێ! ده‌پرسم لیژنه‌یه‌ك ئاماده‌ نه‌بێت به‌ته‌له‌فونێك كه‌یسی تاوانێكی له‌وجۆره‌ وه‌ربگرێ ده‌بێت كاری ئه‌م لیژنه‌ چی بێت؟ ئه‌گه‌ر پێیان وایه‌ سكاڵام پێنه‌داون له‌كاتێكدا ئه‌وان نه‌ پۆلیسن نه‌ دادگا تاكو سكاڵایان پێبدرێ وه‌ك له‌سه‌ره‌تای هه‌موو تۆماره‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ به‌پێی ئه‌و سكاڵای كه‌ دراوه‌ به‌ لیژنه‌كه‌یان!! ئه‌گه‌ر پێشیان وایه‌ من وه‌ك خۆپیشانده‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌م سوتێنراوه‌ ئه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه‌ من وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان بووم و گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م له‌سه‌رای ئازادی بڵاوكردۆته‌وه‌ بۆیه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاندووم و به‌نایاسایی و به‌ده‌مامكه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م و هه‌وڵی ڕفاندنی كوڕه‌كه‌یان داوم و باوك و مامیان له‌كار ده‌ركردوم! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئێواره‌ی 17ی نیسان به‌گاز په‌مار دراین و یه‌كێك بووم له‌به‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و په‌لاماره‌و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی داخڵ كرام.
2- ئه‌وه‌ی زیاتر وایكرد ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ بنوسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌شی پێشێلكاریه‌كان خاڵی "19" وه‌ك پێشێلكارێك ناوم تۆمار كراوه‌ وه‌ك نوسیویانه‌ "رۆژی 21/3/2011 له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی ژماره‌ (44)ی گۆڤاری چركه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رای ئازادی (سۆران عومه‌ر) ده‌دڕێنرێت" من به‌و لیژنه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ناوی نراوه‌ گۆڤارو ئێوه‌ داكۆكی لێده‌كه‌ن! له‌سه‌ر ئه‌وه‌ گۆڤاره‌كه‌ی دڕێنراوه‌ كه‌ نوسیویه‌تی فاروق ڕه‌فیق شه‌وی سوتاندنی خێمه‌كانی سه‌رای ئازادی دوو ئافره‌تی له‌شفرۆشی بردۆته‌ ژێر خێوه‌ته‌كان!! ئه‌مه‌ی ناوی نراوه‌ گۆڤار بێ حورمه‌تیكردنه‌ به‌گۆڤارو به‌نوسین و به‌ڕۆژنامه‌نوس و به‌تاك تاكی خۆپیشانده‌ران،‌ ئه‌وه‌ له‌و به‌ناو گۆڤاره‌ سێبه‌ره‌ ناشیرینانه‌یه‌ كه‌ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ده‌سه‌ڵاتی له‌پشته‌ بۆ سوكایه‌تی كردن به‌ ئینسانی كوردو شایه‌نی دادگایی كردن و لێپێچینه‌وه‌یه‌ نه‌ك داكۆكیلێكردن،‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسه‌وه‌ كراوه‌ وه‌ك نوسیوتانه‌! هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سوتێنراوه‌ به‌ڵام ئێوه‌ ئاماده‌ی تۆماركردنی ئه‌م تاوانه‌ نه‌بوون! كه‌چی دڕاندنی به‌ناو گۆڤارێك ده‌كه‌ن به‌پێشێلكاریی!! ئه‌مه‌یه‌ گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌ندیكاكه‌تان كه‌ تا ئێسته‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌هه‌یمه‌نه‌ی حزب خۆی قوتار بكات،‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ش به‌كه‌س مه‌فرۆشنه‌وه‌ چونكه‌ دواین كه‌سن پاش هێنانی كه‌یسه‌كان بۆتان تۆماری ئه‌و پێشێلكاریانه‌تان كردووه‌و بێ هه‌ڵوێست ترین سه‌ندیكان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات!!
ڕۆژنامه‌نوس
4.7.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە