پارتیی و پاراستن منیان کرده ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆست (به‌شی یه‌که‌م)
Sunday, 22/03/2009, 12:00
شه‌وێکی گه‌رمی پاڵتۆلک، سیمینارێک سازکرابوو له سه‌ر دادگایی‌کردنی جاشه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه. من و عه‌لی مه‌حمود، قادر نادر و ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی و به‌کر حه‌مه‌ی پارێزه‌ر له کوردستانه‌وه، هاوبه‌شی ئه‌و سیمیناره بووین.
قسه و باس گه‌رم بوو، له پڕ زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م لێیدا، خوشکه‌زایه‌کم به ناوی ئالان بوو، ووتی: خاڵه سه‌یری سایتی نیشتیمان نێت بکه، بزانه چیان له‌سه‌ر نوسیووی!
منیش به‌په‌له سه‌یری ئه‌و سایته ڕوو زه‌رده‌ی پارتیم کرد، ئه‌وسا هه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بوو، که گوایه له‌ماوه‌ی داهاتوودا هه‌واڵی ستافه‌که‌ی کوردستان پۆست و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قونسوڵخانه‌ی تورکی و میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی و جاشه‌کانی ئه‌رشه‌د زێباری بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
هه‌واڵه‌که زۆر لام سه‌یر بوو. من و ئه‌رشه‌د زێباری، یاخود سه‌فاره‌تی تورکی کوجا مه‌رحه‌با؟ که من به‌هه‌موو ڕق و توڕییمهوه ڕقم له تورکیا و ڕژیمه‌که فاشیسته‌که‌ی ده‌بێته‌وه.
سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دابوو، ئێمه باسی داگایی جاشه‌کانمان ده‌کرد، که‌چی ئیستا ئه‌مانه ئیمه‌یان کرده جاش، من بۆ خۆم تا ئه‌وساش، جگه له چه‌ند بابه‌تێک که له کورستانپۆست بڵاوم کردبۆوه، نه ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی، که ئه ندامی ناوه‌ندی چاک و له ستافی کوردستانپۆستیشدا بوو، هه‌روه‌ها نه کاک که‌مالی جه‌مالی موختار نه‌ک هه‌ر یه‌کترمان نه‌دیبوو به‌ڵکوو به ته‌له‌فۆنیش قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌کردبوو.
هه‌مان شه‌و لینکی ئاگاداریه‌که‌ی نیشتیمان نێتم بۆ گۆرانی به‌رپرسی سایتی ده‌نه‌گه‌کان نارد ووتم: سه‌یر که، کاک گۆران له‌سه‌ر داوکردنیداگایی جاش پارتی چیمان پێ ده‌کات.
گۆرانی ده‌نگه‌کانیش، که مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ریی سه‌رده‌می به‌عسمان پێکه‌وه هه‌بوو له‌سه‌رده‌می ئه‌نفال و خه‌باتی ژێر زهمینییدا له‌هه‌ولێر، شه‌ڕه تفه‌نگمان له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌کرد له‌ترسی پاراستن و پارتی، نه‌ک هه‌ر هیچی نه‌وت، به‌ڵکوو ووتی: خۆ من شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک ناکه‌م.. واته به‌کورتی و کرمانجی شه‌ڕی داگایی جاش و داڵده‌دانی جاشه‌کان له‌لایه‌ن خودی مه‌سعوده و بهشهڕه گه‌ڕه‌کی له‌قه‌ڵم دا!
تا ئه‌وساش هیچی وام نه‌وت، به‌ڵام کاتێک به نامه‌یه‌ک وه‌ڵامی پارتیم دایه‌وه له ژێر ناو نیشانی (
پیاوه‌کانی پاراستن چی‌یان لێم ده‌وێ).
کاک (گۆران)ی گیانی به‌گیانی براده‌رم له ترسی پارتی نه‌یتوانی ئه‌و بابه‌ته‌ش بڵاو بکاته‌وه، له کاتێکا من تا ئه‌وساش پشتگیریی مادی سایتی ده‌نگه‌کان بووم، که‌چی له وه‌ڵامێکی شهرمننانهی ترسنۆکدا وه‌ڵامی دامه‌وه: ئه‌و بابه‌ته بنێره بۆ کوردستانپۆست، ئه‌وان ماڵی خۆیان له ده‌سه‌ڵات کردوه، که‌واته تا ئه‌وساش ده‌نگه‌کان ماڵی خۆی له دزی و تاڵانی و ژن کوشتن و . . . هتد کۆتایی نه‌کردبوو.
ئیتر له‌وساوه به به‌رده‌وام بوومه میوانی سایته بوێره‌که‌ی کوردستانپۆست و له‌وێدا خۆم دۆزییه‌وه.
هه‌ر خۆشم پێشنیاریی ئه‌وه‌م کرد، که ببمه ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆست،
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌کی 2008 وه به‌فه‌رمی ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆستم ئیستا شانازیی پێوه ده‌که‌م.. تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و مافیایه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه هه‌بن
منیش ڕێبوارێکی ماندوو نه‌ناسی ئه‌و ڕیبازهم، که کوردستانپۆستی چقڵی چاوی
هه‌ردوو بنه‌ماڵه گرتویه‌تیه به‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست