قرمەی ئازادی
Wednesday, 22/10/2014, 12:00
لە رۆژئاوای وڵاتی رۆژ
مێژووی ئازادی
بە دەستی سووشیانتی
ئەوخاکە بریندارە دوو بارە
دە نوسرێتەوە
لە وێ
لەوبەشە لەخاکی برینداری کورد
شەوەزەنگ دەترسێ
ترسیش دەترسێ
لە وێ
کیژی زانای کورد
کوڕی زانای کورد
بۆ سەردەمێکی نوێ
بە ناڵەی شمشاڵی ئاهوورایی
" نا "
دەژەنێ
بە رەشبەڵەکی ئاوێستایی
حەیرانی رزگاری دەتەنێ
لە وڵاتی مندا
لە مەو بەدوا
دەستی 'شیرین' تەشی ناگرێ
لە وڵاتی مندا
لەسەر ناوی شەهید
لەسەرناوی کوردستان
داوی قڕێژترین
دێو جامەی سەدە
یەک بە یەک دەپسێنێ ولە پێ ناکەوێ
ئیدی لە رۆژئاوای ئیزەدیەکان
لە رۆژئاوای کۆماری کوردستان
قەت رۆژ، ئاوا نابێ
ڕەشە بیری دواکەوتووی هەزار ساڵ بەرێ
پێدزیلکەیەتی و وندەبێ
لە پانتایی وڵاتی زەردەشت
خۆ ناگرێ وهەڵدێ
ئیدی لە وڵاتی مندالە رۆژئاوا
رۆژ شەوانەش تیرڕێژ دەبارێنێ
گەرمای ئەو خۆرەش هەموو جیهان
دادەگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست