کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كه‌نده‌ڵترین ڕێكخراوله‌سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردنه‌ له‌كرێچیه‌كان

Saturday, 03/08/2013, 12:00

1090 بینراوە



گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی گرفتی نیشته‌ جێ بوونه‌ كه‌چاره‌سه‌رناكرێت ، ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵكانی هه‌ژارانی گرتوه‌ وه‌ك بێوه‌ژن و بێ باوك وبێ لانه‌كان پیرو په‌كه‌وته‌كان ، كرێچی و قه‌ره‌چی هه‌ركه‌س ژیانی كرێچیتی بینی بێت ئه‌زانێ چه‌نده‌ زه‌حمه‌ته‌ ، ته‌نها فریای ئه‌وه‌ ئه‌كه‌وێت كرێكاری بكات یان شاگردی یان موچه‌یه‌كی كه‌می هه‌بێت بۆ كرێ خانوه‌كه‌ ، له‌گه‌ڵ بۆڵه‌بۆڵی ساحێب خانوه‌ ده‌ركردن و كۆڵ به‌كۆڵی باركردن ، هه‌موو ژانی كرێچیه‌كان به‌تایبه‌تی سلێمانی كه‌كرێ گرانه‌ و عه‌ره‌ب و بیانی زۆری تێدایه‌ هه‌موی تاڵاوه‌ ، من باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌م كردوه‌ بڵاو بكرێته‌ وه‌ كه‌س ده‌نگ به‌یه‌كیه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕزیوه‌كه‌ی بدات له‌وشاره‌دا، هه‌ركه‌س وورده‌كاریه‌كان بخوێنێته‌وه‌تێده‌گات چه‌ند كه‌سێكی نزم و بی ئاست و نه‌خوێنده‌وار چیان كردوه‌ چۆن خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیان گه‌وجاندوه‌ ، بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ سكرتێری ناوداری ڕێكخراوه‌كه‌ كۆتای پێ دینم .
گوڵزارمحه‌مه‌د كه‌سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه‌
له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ستایشی كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی كرد نازام بۆ ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌چێتیه‌ی كردویانه‌ شانازی پێوه‌ ئه‌كه‌ن ، یان ئه‌گه‌ر كارێكی باشیان كردوه‌ كامه‌یه‌ ، ماوه‌ی مانگێك زیاتره‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكم زۆرگه‌ڕام تا زانیاری زۆرباشم به‌به‌ڵگه‌وه‌ به‌ده‌ست هێنا له‌لایه‌ن كادرانی خۆیان و دیموكراتیه‌كان ، له‌چه‌ند خاڵێكدا دیاری ئه‌كه‌م و له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی تردا بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت ناوی ده‌ڵاڵه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌راش ئه‌خه‌مه‌ به‌ردیدی كرێنشینه‌كان ، ئه‌توانم ناوی چه‌ند ئافره‌تێكی بێوه‌ژن هه‌ژاریش به‌حه‌رف دیاری بكه‌م كه‌چۆن سێكسیان له‌گه‌ڵدل كردون گوایه‌ شوقه‌یان پێداون یان له‌ئاینده‌دا بۆیان دابین ئه‌كه‌ن ، ژماره‌ی شوقه‌كان و خانوه‌كان تاڕاده‌یه‌ك ڕاستگۆیانه‌ دیاری ئه‌كه‌م كه‌فرۆشراون له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه‌و له‌لایه‌ن كومپانیاكه‌شه‌وه‌ گوایه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌ ، شار بێ حكومه‌ته‌ هه‌ر‌بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ینك ناتوانێ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا سه‌ركه‌وتو بێت ، هانا بۆ پارتی ئه‌بات به‌هه‌رحالێك بێت دوای خات یان نیوسه‌ده‌ی تر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌كرێت ، به‌ڵام كه‌دار ڕزی كرمی هه‌ژارانی كرێ نشینه‌كات تێی دا ئه‌بێت بمرێت كه‌ئه‌وه‌ش ینك ، دوا ووته‌م گه‌ر سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردن له‌كرێ نشینه‌كانی كوردستان سلێمانی بئ ئاگان له‌گه‌نده‌ڵیه‌كان ، پاش چه‌ند ڕۆژێكی تر ئاگاداریان ئه‌كه‌مه‌وه‌ ، بریا ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو كرایه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی 20 هه‌زار كرێچی سلێمانی بیخوێنه‌وه‌ تا بزانن یه‌كیه‌تی چی ئه‌كات ، ئه‌وكاته‌ ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌حه‌ق بۆ چاكسازی ، له‌و گاڵته‌جاڕیه‌ ڕزگاریان ئه‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ، ئیتر هاتوچۆناكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێزم كه‌سی تریش فریوناده‌ن تا بێ ئه‌خلاقی كه‌ن .
كادرێكی دلسۆزی كرێچیه‌كان
سادق مه‌حه‌مه‌د تۆفیق


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)