کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەك خەجاڵەت بیت مەسعود

Monday, 26/01/2009, 12:00

3397 بینراوە


میژووی كورد هێندە تاڵە ناتوانین بە ووشەی شیرین بینووسینەوە.
ئەم ووتەیه‌ی خۆمم زۆر خۆشدەوێ بۆیە لە چەند ووتاریكدا بەكارمهێناوه‌.
با مەسعود بەڕێكەوتیش بووبێت بە سیاسەتمەدار. من بەدڵنیاوە ده‌ڵێم فڕی بە سیاسەتەوە نییە، هه‌روه‌ها بەدڵنیاییشەوە دەنووسم، که‌ ئەو لە نێوان سیاسه‌تمەدار و سیاسییدا نازانێ جیاوازییه‌كی زۆر هەیە. سیاسەتمەدار دەبێ سیاسیی بێت، مەرج نییە كەسی سیاسیی سیاسەتمەداربێت. سترۆكتۆری سیاسەت لە كۆمەڵە ڕەهەندێكی ڕوونڕەوی پێكهاتووە، ئەو كەسەی دەبێتە سیاسەتمەدار و سیاسیی پێویستە سترۆكتۆری ڕەهندەكانی سیاسیی (میژوو، ئابوریی، سایكۆلۆژیی و فەلسەفە) بزانێت، بێگومان هەر یەك لەم چمكانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، مەرج نییە كەسی سیاسیی و سیاستمەدار لە گشت ئەو بوارانەدا پسپۆڕ بێت، لێ دەبێ لێیان بەئاگا بێت.
مەسعود لەو سەردانه‌یدا بۆ ناوچەی شنگاڵ، بە مەبەستی دەنگكۆكردنەوە، لە تەك دانیشتوانی ناوچەكە كۆبووە، بۆیان پەیڤا، ئەمە كارێكی ئاسایی و ڕیگە پێدراوە، که‌ پیش هەڵبژاردن سیاسەتمەداران هەوڵی كۆكردنەوەی دەنگ بدەن. ئەوەی سەرنجی منی ڕاكیشا، بێتوانیایی و ناكامڵی و ئاستی نزمی سەرۆكی هەریمە، به‌ تایبه‌تیی نه‌شاره‌زایی لە میژووی كورد و جوگرافیای كوردستان. لە دووتۆی پەیڤەكەیدا ووتی: (كورد چاوی لە موسڵ نەبڕیوە)، ئەگەر ئەم پەیڤەی مەسعود لە دەمی عەرەبەكانەوە بێته‌ ده‌رێ، ئەوە ترسە و ئەو ترسەش بنەمایەكی مێژویی و شه‌رعی خۆی هەیە بۆ كوردستانبوونی موسڵ. عەرەب دەترسین لەوەی كورد بەئاگابێنەوە، که‌ مێژووی خۆیان بخوێننەوە، که‌ بەو پێیە موسڵ شارێكی كوردستانییە و هیچ كەسێك مافی بە سەر ئەوەوە نییە نكولێ لە حیقیقەتی میژوو بكات، نەك كورد و نەك عەرەب و تورك. میللەتانی دەرەوەی كوردستانیش ئەو ڕاستییە دەزانن.
لەكاتێكدا جیهان سەرگەرمی ئه‌و دەماقڵێیەی دبلۆماسی ئەتاتۆرك و دەوڵەتی بەریتاینا بوون لە مەڕكیشەی موسڵ ئەو ساتە نه‌هرۆ، که‌ سەرۆك وەزیرانی هیندستان بوو. كچەكەی كە ناوی (ئەندیرا غاندی) بوو لە باوکی دەپرسێ: موسڵ هی كام لەو دەوڵەتانەیە؟ واته‌ (توركیا.عیراق) له‌ وه‌ڵامدا نه‌هرۆ دەڵێ: هیچیان خاوەنی موسڵ نین. خاوەنی ڕەسەنی موسڵ میللەتێكی نەگبەتە، كە پیدەڵێن كورد.
12ساڵ پێش لە دایك بوونی مەسعود واتە ساڵی 1934 (مسعود 1946 لە دایك بووە) ناكۆكیەكانی نێوان كۆمپانیە پیتڕۆڵیەكانی جیهان لە مەڕ پیتڕۆڵی باشوری كوردستان (موسڵ) لە جەنگێكی ساردابوون و لەو ساتەدا پەرتوكێك بە زمانی ئەڵمانی بەم ناونیشانە نووسرا:
Der Kampf um die Wetl macht---L
لە لاپەڕەی 112 نووسەر مەزەنەی وایە كێشەی موسڵ دەبێتە فاكتەری جەنگێكی جیهانی. مەزەنەی ئەو نووسەر ڕاست دەرچوو. جەنگی جیهانی دووهەم لە نیوان ئینگیلز و ئەڵمانییەكاندا دەستیپیكرد. لە لاپەڕەی113 هەمان پەرتووكدا نووسەر دەنووسی خاوەنی (ویلایەتی موسڵ) كوردەكانە

obgleich die Kurden Inhaber


*1پیش جەنگیش ئەڵمانیەكان بەمەبه‌ستی ئیستراتیجی جەنگە چاوەڕوانكراوەكە، بەفڕۆكە نەخشەی تەواوی ناوچەكە دەگرن . بڕوانە وینەكە:


(باشوری كوردستان واتە ویلایەتی موسڵ) پارسەنگی جەنگی نێوان توركیا و یونانی ڕاگرت و ئەنجام بە هوی گرنگی موسڵەوە، كە ئەمەریكاییەكان پێیان وابوو دەچێتە سەر توركیا، كۆمەكی زۆریان بە توركەكان دژی یونانیەكان كرد. توركیا جەنگەكەی بردەوە.
چۆن مەرجی سەرەكی ئازایەتی پیشمەرگە زۆری تەقەمەنی نییە. ئاواش مەرجی هوشیاری سیاستمەدار زماندرێژیی نییە، بەڵكو دەستكەوتی سیاسییە. لەدوای ڕاپەڕینەوە كە دەتوانری بە قۆناغی زێڕینی لەكیسچوو ئاماژەی پێبكرێت، هێندەی پانتایی زەوی كوردستان جەلال و مەسعود درۆ و زماندرێژیان لە مەڕ مافی كورد كردووە، ڕۆژ بە ڕۆژیش كوردی باشور لەعیراقدا سوك و ڕسواتر دەبێت، لە هەمان ژوانی مەسعودا. دەپەیڤی که‌، سوپای عیراق لە دوو لیوا پێكاهاتووە هەردووكیشیان كورد بوون. چەند قیزەونە ئەم پەیڤە. سەركردەیەك سوپا بۆ وڵاتێكی داگیركەر دروستبكات و شانازیشی پێوەبكات. ئەوەتا بەهەمان هێزی ئەو سوپایەوە ناوچە دابڕاوەكان داگیر دەكرێنەوە بە یارمەتی جەلال و مالكی و لە پشت مەسعودە سوپا بۆ كەركوك ڕەوانە دەكەن. بە ڕەزامەندی جەلال هێزی پاڵپشت (أسناد) بۆ كوشتنی مرۆڤی كورد دروست دەكەن. مرۆڤ نازانی چ دەستەواژەیەك بۆ ئەو كەسایه‌تییە بە ناو سیاسییانەی باشوور دابنێت (گەوج كەمە.. مافیا زۆر كەمە. خیانه‌ت سنوری خۆی هەیە. ئەم سه‌رکرده‌ به‌ناو سیاسییانه‌ی کورد هەموو سنورێكی خیانەتیان شكاندوە.

1. مەسعود دەڵێت: كورد چاوی نەبڕیوەتە موسڵ
2. جەلال دەڵێت: دەوڵەتی كوردی خەوی شاعیرانەیە
3. زیباری دەڵێت: من موچەخۆرم هەموو شتێك لە پیناوی دەوڵەتی عێراقدا دەكەم.
4. بەرهەم ساڵح لە بەرلین لەگفتوگۆیەكی نێوان مامۆستای بەڕیز دكتورجمال نەبەزدا، ووتی: ئاڵای كوردستان چییە؟ پارچه‌یه‌ک پەڕۆیە.

ئەمانە ئەو ڤیگۆرە سەقەتانەن، كە خۆیان کردۆته‌ نوێنه‌ری کورد، باس لە کێشه‌کانی كوردیش دەكەن.
ئەنجامگەری ئەم سیاسەتە گەوجانەی مەسعود و جەلال، ئۆتۆنۆمییەكی (چەقەنە و مۆسیقا و هەڵپەركیە)، که‌ بەناوی ئۆتۆنۆمی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ بۆ هەر سێ پاریزگای (سلیمانی، هەولیر، دهۆك) ئیتر نە فیدراڵی، نە مادەی 140 و كەركوك، نە ڕێژەی 17% ، نە گرێبەستە پیتڕۆڵییەكانی هەرێم و كۆمپانییایەكان نرخیان نامێنێت. ئەو ساتە نەوەی داهاتوو تف لە مێژوویەك دەكات كە جەلال و مەسعود تێیدا چاوشۆڕن.

1) Anton zischka---Der Kampf um die weltmacht L---Leipzig 1934

2) نەخشەكە ئەرشیفی بانكی ئەڵمانی فڕانكفۆڕت

2009\01\24 فڕانكفۆڕت
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)