کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌ برياری مه‌سعود بارزانی وێنه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌درێنن

Sunday, 11/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سۆران
شه‌وی ڕابردوو دۆست و لايه‌نگرانی يه‌كێتی وسه‌دان وێنه ‌و لاڤيته‌ی يه‌كێتیان له‌ سنوری سۆران و چۆمان و باڵه‌كايه‌تی به‌ بۆنه‌ی يادی راپه‌رين و ئازادكردنی ئه‌و سنورانه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسی.
دوای گه‌يشتنی ئه‌و هه‌واڵه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ خۆی برياری داوه‌ له‌ شه‌ودا ته‌واوی وينه‌كانی يه‌كێتی به‌تايبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ لێبكرينه‌وه ‌و بیشدڕێنن.
به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سنوری چۆمان پاراستن شه‌و وينه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێده‌كه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆش ئه‌وه‌ زانراوه‌ له‌ سنوری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ڕه‌ ئالای سه‌وز و زه‌رد له‌ نيوان يه‌كێتی و پارتی ده‌ستپێكردووه‌، پارتی له‌ هه‌ولێر زۆر توڕه‌يه‌ چونكه‌ سه‌دان وێنه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوليان هه‌ڵواسيوه‌ و بلاو كردۆته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی به‌ هه‌لَواسينی جامی ئۆتۆمبيله‌كانيش كه‌ژاوه‌ی هاتۆچۆيان ده‌ست پێكردووه‌، چونكه‌ پارتی كه‌سی زۆری بۆ كۆنه‌بۆته‌وه‌ جارێكی ديكه‌ په‌لاماری دڕاندەی ده‌يان وينه‌ی كۆسره‌تيان داوه‌.
‌ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ كاكه‌مين نه‌جار به‌رپرسی مه‌كته‌بی سياسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ته‌له‌فۆن له‌ هه‌ريه‌كه‌ ئاراس حه‌سۆ ميرخان به‌رپرسی لقی ١٦ و عه‌لی حوسن سورچی به‌رپرسی لق٢ هه‌ولێر توره‌ بوه‌ و هه‌زار سوكايه‌تی پێكردوون كه‌ به‌ قه‌ده‌ر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پيره‌يان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ٣ هه‌ولێريان پێنه‌كراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە