كۆمەڵ لەگەڵ یەكگرتوو سازشیان كردووە بەخوو
Tuesday, 31/07/2012, 12:00
بەدرێژاى مێژووى دواى راپەرین حیزبە دەسەڵاتدارەكان هەمیشە وبەردەوام خۆیان بەكوێخاو دەمڕاست و گەورەى كورد زانیوە، هەرچى تاڵان و نەهامەتى و دەردیسەرى هەیە پێیان چێشتوین،چى كارى خراپ و بەد و نارەِوایە بەسەریاندا هێناوین،كەسیشمان نەمان وێراوە هەڵوەستەیەك بكەین و بەرەنگاریان ببینەوە، هەرعانێك هەستیان بەوە كردبێت كە پارتێك یان لایەن و گروپێك خوازیارە لە هەمەبەریان بوەستێت و چیدى ئەو دەست دریّژى و ناهەقیەیەیان لێ قبوڵ نەكات گەورەترین كارەساتیان بەسەرهێناوە و چەندین تۆمەت و بوختان قسەى ناڕاستیش هەیە بۆیان هەڵبەستوون ، سەربارى ئەوەى بەسەریاندا هێناون تاوانباریشیان كردوون، بەدەیان نموونەى وەكو لەناوبردنى عەبدولڵاى قەسرى و محەمەد حەلاق و كۆمونیستەكانى عەقارى و كوشتنى دەیانى وەكورەئوف كامیل و بەكرى شاعیرو شەڕى بزوتنەوە و شەڕى سۆسیالیست وهەڵوشاندنەوەى حزبى زەحمەتكێشان و لەتكردن و ودوو پارچەكردنى چەندان حیزب و تاڵانكردن و سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتو و، زیندانى كردنى سەدان كەس بەوتاوانە نموونەیەكى زەق و دیارى ئەوەن كە هەردوو پارتى حاكم لەخۆیان زیاتر رێگە نادەن كەسى تر لەكوردستاندا باڵادەست و حاكم بێت، هەرچى خێرو بێر و داهات و سەروەت وسامان هەیە بەموڵك و حەڵاڵى خۆیان دەزانن، لەخۆیان بترازێت یاساغ و تاوانە كەسى تر توخنیان بكەوێت. هەتا چەند ساڵ لەمەوپَیش ئەمە حال َو وەزعى هەموو پارت و رێكخراو تاكێكى كورد بوو تا خوا كردى بزوتنەوەى گۆڕان هاتە گۆرەپانەكەوە ئەو بیرو باوەڕو نەریتە كۆنەى تێك شكاند و غیرەت ورەى بە بەر خەڵكدا كردوە یەكەم دەنگى ناڕەزایى و زەنگى ئاگادار كردنەوەى لێدا بەمەش زۆرێك لەپارتەكانى دیكەى هاوشێوەى یەكگرتوو زەحمەتكێشان و كۆمەڵ غیرەتیان جوڵاو بە پاڵشت و پشتیوانى دەنگى نارازیبوەكان پێگەو جێگەى خۆیان پتەو كرد و وەكو ئۆپۆزسیۆنێكى جوامێر و نەترس ئەوانیش هاتنە مەیدان و هاوشانى گۆڕان و خەڵكى ناڕازیى بوونە بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆن لەچەندین چالاكى و مانگرتن و خۆپیشانداندا بوونى خۆیان سەلماند ـدەسەڵاتدارانیان بەئاگا هێنایەو كە ئیدى وڵات و دەسەڵات بەوشێوەیە ناچێت بەڕێوە ئەو سەردەمە بەسەر چوو، ئیدى خەڵك بۆتە خاوەن ئیرادە ،خەڵك چاوى كراوەتەوە،خەڵك رەش و سپى لەیەك جودا دەكاتەوە،خەڵك ناهەقى و زوڵم وناعەدالەتى قبوڵناكات،خەڵك لەگەڵ ئەو كەسەدایە كەبەرەو خۆشگوزەرانى و بەختەوەریى و تێرو پڕى و ئارامى و شادى دەبات، خەڵك چیدى بەدروشمى زەق و بریقەدار هەڵناخەڵەتێت تەواوى خەڵكانى وڵاتەكەم لایان ئاساییە رابەرو سەركردەكەى ئیسلامى بێت یان كۆمۆنیست یان جولەكە یان هەرشتێكى دیكە ،گرنگ ئەوەیە لە ئاست داواو خواستى خەڵكدا بێت هەربۆیە ئەوەمان بینى كە كۆمۆنیست و ئیسلامى و عیلمانى وسەلەفى وجیهادیش لەگەڵ بىِ باوەڕو مولحیدا چەندین رۆژ لە گۆڕەپانى سەرادا لەدژى زوڵم ناهەقى و كارە بەد و قێزەونەكانى پارتە دەسەڵاتدارەكاندا هاو دەنگ و هاو هەڵوێست بوون، بەتێكڕاى دەنگ ئەوەیان دە گوتەوە كە ئیدى سەرەدەمى قۆرخكارى دەسەلات و پلەو پایە و دزى و تاڵانى و ناهەقى بەسەر چوو، لەبەرامەبەریشدا دەسەڵات تەواو شپرزە و سەرگەردان بوو بوو لەپێناو رازیكردنى ئەو بەرەیەدا هەموو سازش وئاسانكاریەكى دەكرد، تا دواجار كە خەباتى سەرشەقام گواسترایەوە بۆنا پەرلەمان و پێكهێنانى بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمان و هەڵوەستە كردن لەسەر هەموو یاسا ورێسایەكى ناهەقى دارێژراو و لێپرسینەوە و موحاسەبەكردنى دەیان كەسى تێوەگلاو لەگەندەلًى و بانگ كردنى چەندین وەزیرى وسەرۆك وەزیران و مانگرتن ومانەوە لەپەڕلەمان و رەتكردنەوەى چەندین یاساى بى َ سەرو بەرو زۆرێك شتى دیكە ئەمانە بۆخۆیان كارایى و لێهاتویى و ئەكتیفى ئۆپۆزیسۆنیان دەردەخست و زیاتر و زۆرتر متمانە و باوەڕى میللەتیشیان بۆخۆیان مەیسەركرد، ئێمە ئومێدمان دەخواست كە لەپاش پشووى هاوینەى پەرلەمان قۆناغێكى نوێى شەڕى پەرلەمانى لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومەتدا دەست پێبكات و بەزۆر وزەغت و موناقەشەو ئەملاو لا چەندین ئیمیتاز و ماف یاساى بەسوود بخەنە بەردەم پەرلەمان و ناچاریان بكەن كە قسەوباسى لەسەر بكەن، بەتایبەت لەم كاتەدا كە حكومەت و سەرۆكەكەى لەبارێكى دژوارو ئاڵۆزدایە و كورد واتەنى بارى كەوتۆتە لێژى و لەپێناو راست كردنەو هاوسەنگى خۆیدا بەهەمووشت رازیدەبێت و ، سەربۆ هەموو داوا و خواستێك كەچ دەكات، ئێمە چاوەڕێى موفاجەئەو و كارى باش و چاوەڕوانەكراوبوین ئەمانگوت ئََیستا هەموو ئەگەرەكان لەبەرژەوەندى و قازانجى ئۆپۆزسیۆندایە ئەوان زیرەك وداناو حەكیمن ئەوە دەكەنە كارت و وەرقەیەكى گوشار بۆسەر حكومەت و بارزانى ، لەبەرامبەردا زۆرێك داواكارى و تەنازولات بەحكومەت دەكەن، چونكە حكومەت و سەرۆكەكەى لەبارێكى زۆر هەستیار وناسك دایە،ئەمرۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستى بە كۆدەنگى هەموو لایەنەكان هەیە بۆدەنگێك و پاڵپشتیەك هەموو موجازەفەیەك دەكات،كەچى پێچەوانەكەى كەوتەوە ئەوەى چاوەڕوان نەدەكراو بەعەقڵدا نەدەهات رویدا بەجارێك تۆشى شۆكى كردین كاتێك بینیمان هەردوو سەركردەى ئیسلامى خوازى كۆمەل َو یەكگرتوو لەكۆبونەوەكەى بارزانیدا حزوریان هەبوو ئەملاو لایان لێگرتبوو، سەرى رەزامەندى یان بۆ رادەوەشاند و پەیمان و عەهد وەفایان بۆ نوێدەكردەوە جارێكى دیكە بەیعەتیان پێدایەوە و چوونەوە ژێر رەحمەتى جامانە سورەكەى، بەمەش گەوەترین سوكایەتیان بەخۆیان ومیللەت و پارتەكانیان و ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان وتەنانەت ئیسلامیش كرد، چیدەبوو ئەگەر لەسەر هەڵوێستى نەگۆڕى خۆیان سووربونایە و تەسلیم بەخواست وداواى مەسعود نەبوونایە، چیتان دەدۆڕاند؟ باشە ئێوە تاكو ئێستا لە گرتن وكوشتن و سوكایەتى پێكردن و سوتاندنى بارەگاكان زیاتر چ خێرێكى دیكەتان لەو زاڵمە و حكومەت و حیزبەكەى دیتوە؟ وا بەو پەرى قەناعەت وخۆش باوەِرییەوە خۆتان خزاندەوە ئامێزى و بونەوە عەبدى موتیعى؟ ئایا دەزانن كەئێوە ناوتان لەخۆتان ناوە ئیسلام و هەڵگرى بیرو باوەڕى ئیسلامن چ تاوانێكتان كرد، ئیوە جارێكى تر بونەوە بە كۆڵەكە و پاڵپشتى زاڵمێك كە بەرەوە نغرۆبون و نەمان دەچێت؟ بونەوە داپۆشەرى سەدان عەیب و تاوانى دیكتاتۆرێك كە لەوەتەى هەیە هەر ناپاك و خائینە، بەدەر لەوە ناوى ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامیشتان ناشیرین و قێزەون كرد ،هەرگیز و هەرگیز نەمبیستوە ئیسلام و ئۆپۆزسیۆن تەسلیمكارو خۆبەدەستەوە دەربن هەمیشەو بەردەوام ئەو دوانە داكۆكیكارى هەق و راستى بوون لەوپێناوەدا خۆیان بەخت كردوە،تكایە ئیدى لەمەو دوا ئەو دوو ناوە لەخۆتان بكەنەوە وچیدیكە لەژێر ئەو پەردە و ناوانەدا دەسخەرۆمان مەكەن ،ئێوە نوێنەرى ئیسلام نین ئێوە دەنگى راستى ئۆپۆزسیۆن نین،ئێوە كەسانێكى ترسنۆك و هەلپەرست و بێ هەولێستن لەكوێِوە با بێت لەوێوە شەن دەكەن، پێم ناڵین لەچى دەترسن؟؟ ترسەكەتان یان لەكوشتنە یان لەبرسیتى و نان بڕینە،مەگەر ئێوە ئیسلام نین و باوەڕتان بەوە نیە كە مردن و رۆح كێشان و رسق و رۆزى بەدەست خوایە نەك بەدەست عەبد، ئەوەى خودا مەیلى و خواستى لەسەر نەبێت سەدانى وەكو مەسعودو فیرعەونیش ناتوانن هیچتان لێ بكات ، یان پارەو پلەو ئیمیتاز ئیمانى ئێوەشى زەعیف كردوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست