دایکی تاوانباره یاخود ،خودی خۆی دزه‌که ؟
Monday, 18/04/2011, 12:00
ده‌گێڕنه‌وه له ووڵاتێک که‌سێکی دز،به‌تاوانی دزی له‌هاووڵاتیان به‌سزای مه‌رگ و له‌سێداره‌دان سزادرابوو، ڕۆژی له‌سێداره‌دانه‌که‌ی هاتوو خهڵکوهاووڵاتیان هاتنه ئهومهیدانهی که دزه‌که‌ی تیا له‌سێداره ئه‌درێت ، پاسه‌وانه‌کان به‌ئه‌مری حاکم که‌سه تاوانباره‌که‌یان هێنابه‌ر په‌تی سێداره و ، حاکم پرسیاری له‌که‌سه تاوانباره‌که کرد ئه‌گه‌ر هه‌رقسه‌یه‌کی هه‌بێت یاخود وه‌سیه‌تێکی هه‌بێت یاخود پێشنیارێکی هه‌بێت ئه‌توانێت بیلێت ، که‌سه دزو تاوانباره‌که داوای کرد که‌حه‌ز ئه‌کات دایکی بێته نزیکیه‌وه و بۆئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و وهحهزئهکات سه‌ری زمانی دایکی خۆی ماچ بکات ، دایکی دزه تاوانباره‌که‌ش هاته نزیکی کوڕه‌که‌ی و ده‌می کرده‌وه و زمانی نیشانی کوڕه‌که‌ی دا‌و ،کوڕه‌که‌ی له‌جیاتی ماچ کردنی زمانی دایکی خۆی ،قه‌پێکی له‌زمانی گرتوو لێی کرده‌وه ، دایکی له‌تاو ئازاری زمانی قیژاندی وهاواری کرد ، پاسه‌وانه‌کان دایکه بێ زمانه‌که‌یان له‌به‌رده‌ستی ده‌رهێنا و حاکم پرسیاری له‌که‌سه تاوانباره‌که کرد که بۆ وایکردوهو زمانی دایکی خۆی لێکردوه‌ته‌وه ، تاوانباره‌که‌ش باسی ژیانی خۆی کرد کاتێک منداڵ بوه‌و دزیکردوه ،دایکی بێده‌نگ بوه‌و ئامۆژگاری نه‌کردوه و که‌پێی بڵێ که‌کارێکی باش نیه دزیکردن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزه‌که به‌رده‌وام بوه له‌دزی کردن بهشتی بچوک ده‌ستی پێکردوه و تاگهیشتوهته دزینی شتی گه‌وره‌و سه‌روه‌ت وسامانی هاووڵاتیان ؛
وهدادگا جارێکی دیکه چاوی به دادگایی کردنه‌که‌ی خشانده‌وه و له‌سزای مه‌رگ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌به‌ندینخانه بباته سه‌ر ۰
کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان هه‌رهه‌مویان له‌دزینی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌ووڵاته تاواننبارن ، به‌ئاشکراو زۆربێشهرمانه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردوه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وخه‌ڵکه خێرله‌خۆنه‌دیوه‌ی ، ئه‌وه‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستان ڕوئه‌دا ت دزیه‌کی به‌ئاشکرایه و ده‌سه‌ڵات زۆرجار وشه‌ی گه‌نده‌ڵ به‌کارئه‌هێنن ودهیسهڵمێنن که‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه ، به‌ڵام به‌قه‌ناعه‌تی من زاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی وشه‌یه‌کی نه‌رمه ، وهدزی کردن چه‌ند پله‌یه‌ک لهسهروتره ، مانای وایه دایکی به‌رپرسان و مه‌سئوله‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌مویان به‌شدارن لهودزیهی که کوڕه‌کانیان به‌ئاشکرا له‌هاووڵاتیان دزی ئه‌که‌ن پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌خۆن زۆر به‌ئاشکراو به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ؛ وه‌به‌تایبه‌تی حه‌مایل ی دایکی مه‌سعود بارزانی ،ئایا ڕۆژیک له‌ڕۆژان ئامۆژگاری کوڕی خۆی کردووه و پێیوتوه ئه‌وهه‌موو پاره‌ی لهکێبوه و چۆن قبوڵی کردوه کوڕه‌که‌ی دزیبکات ئایا نه‌سیحه‌تی کردوه ، ئایا دایکی نێچیروان بارزانی ئامۆژگاری کوڕی خۆی کردوه‌و که‌دزی کارێکی خراپه و گوناهه و پاره‌ی ئه‌وخه‌ڵکه دهسکورتهیه ، ئاخر نێچیروان ئهوفڕۆکه تایبه‌تیه‌ت به‌پاره‌ی هاووڵاتیان کڕیوه ئایا ئه‌مه دزی نیه ،به‌ڕاستی زاراوه‌ی گه‌نده‌ڵ زاراوه‌یه‌کی نه‌رمه به‌رامبه‌ر ئه‌و دزیهگهورهوئاشکراو ڕوته‌ی ، ئه‌وهه‌موو کۆشک‌و ڤێلاو به‌ملیار دۆلار له‌بانکه‌کانی ئهڕوپاو ووڵاتانی دونیا ئایا وشه‌ی گه‌نده‌ڵی وشه‌یه‌کی نه‌رم نیه به‌رامبه‌ر ئهودزینه ڕوتهو دانهپۆشراوهی که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی خۆماڵی کوردی ئه‌نجام ئه‌درێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست