کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێڵه‌سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات و خه ڵك..

Tuesday, 17/05/2011, 12:00


له‌سه‌ر ده‌می ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی ته‌كنه‌لۆژیا ورده‌كان ، كه‌كاریگه‌ری یان هه‌یه‌له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ها چوه‌ته‌كه‌مترین روپیوی ژیانی مرۆیی ، ده‌بینین ئه‌م كاریگه‌ریه‌به‌ته‌واوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌بواره‌كانی ئابوری و خزمه‌تگوزاری و سیاسی هه‌روه‌ها بواری كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا مرۆیی یه‌كان بێگومان ئه‌م كاریگه‌ری یه‌له‌سه‌ره‌تا دا به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی وه‌ك ته‌له‌فۆن دواتر له‌ریگای ته‌له‌فزیۆن له‌زه‌مه‌نی ئیستاشدا له‌ریگای ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ده‌گوازرێته‌وه‌هه‌روه‌ها كارلیكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی ، بوه‌به‌جێژوانێك له‌زۆربه‌ی خێزانه‌كان و له‌ناو ماڵه‌كانیان هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هیزی وه‌رگرتنی زانیاری و جۆرێكی نوێ یه‌له‌په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیوان تاكه‌كانه‌كه‌ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات رامان بكیشێته‌ناو زۆرترین زانین و وه‌رگرتنی زانیاری نوێ تاوه‌كوچیترله‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كانی حزبه‌وه‌به‌دیار تارمایی یه‌كانه‌وه‌دانه‌نیشین ڕوو له‌ده‌لاقه‌ی روناكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌بكه‌ین له‌حه‌قیقه‌تی ژیانی نوێ تێبگه‌ین كه‌ئه‌و هیڵه‌سورانه‌ی ده‌سه‌ڵات كیشاویه‌تی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وهێڵانه‌ن كه‌به‌ده‌ستی له‌خۆ بایی یه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه ڵات كێشراوه‌بۆ تاریك كردنی به‌رچاوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ڵام له‌راستیدا توانیویه‌تی ته‌نها به‌رچاوی كه‌سه‌كانی حزب بگرێت و حه‌قیقه‌تیان لێ بشارێته‌وه‌كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و راستیانه‌ده‌بنه‌بابه‌تی ده‌ركه‌وتو ڕۆشنتر ده‌بنه‌وه‌ئه‌و هێڵانه‌ی كێشاویانه‌ و ده‌بنه‌گاڵته‌جاری نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و توانجی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چن . تاكه‌كان جۆرێك له‌ئازادی له‌لای خۆی به‌رجه‌سته‌كردوه‌له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌ی بینینی دنیا‌كه‌له‌چاوی خۆیه‌وه‌ته‌ماشای هه‌مودنیای پێشكه‌وتن ده‌كات له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ئامێرێكی بچوك ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت كار بكاته‌سه‌ر كه‌سانی تر كه‌سانیش كاری تێبكات ئه‌وه‌ده‌مانگه‌یه‌نێته‌جۆریك له‌بڕوابه‌خۆ بوون له‌وه‌رگرتنی ئه‌زمونی دنیای ده‌ره‌وه‌به‌زانینی نوێ و ڕو به‌ڕوی ئه‌و هێله‌سوره‌كانیان ببێته‌وه‌له‌راسیدا ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌هێڵی سوری داناوه‌پاوانخوازی ده‌سه‌لاته‌بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان وپله‌و پایه‌كانیان و خۆ پیرۆزكردنه ‌، داواكاریشیان مل كه‌چ بون و بیرنه‌كردنه‌وه‌یه‌به‌رامبه‌ر به‌ژیان و ئازادی و لێكنه‌دانه‌وه‌ی واتاكانی حوكم و یاساكانه‌ سه‌پاندنی فه‌رمانه‌پێش بیر كردنه‌وه‌ گفتو گۆ كردن یان ئه‌وه‌ی له‌را ستیدا هێڵی سوره‌لای مرۆڤ ، خودی مرۆڤ خۆیه‌تی كه‌ماف و ئازادی لی وه‌رده‌گیرێت و دواتر خوینی ده‌ڕێژرێت له‌به‌رامبه‌ر داواكردنی ماف و ئازادی به‌لام ده‌توانرێت به‌بیری كۆیله‌بون به‌رده‌وامی به‌كوشتنی مرۆڤ بده‌ین له‌پێناو خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات . یان ده‌توانین بگونجێین له‌گه‌ڵ دنیای پێشكه‌وتن وگه‌ڕان به‌دوای نوێترین شێوازی ژیان بۆ مرۆڤه‌كان . 
ئێمه‌نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌له‌ڕێی زانینمانه‌وه‌ده‌توانین شێوازی ژیانمان بگۆرین به‌شێوازێكی نوێ بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌ویت له‌پێناو ژیانێكی باشتره‌بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و هیڵه‌سوره‌ی ماف و ئازادیمان ببه‌زینێت دۆراوێكی كونجی ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌یه‌كه‌تارمایی یه‌كانی حزبایه‌تی تیادا ده‌بینن و لایه‌نداری شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تن هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بونه‌ جه‌ماوه‌ری ناو ئه‌شكه‌وته‌كان له‌قوربانی یانی ئه‌و دنیایه‌ن كه‌دیانه‌وێت له‌سایه‌یه‌وه‌بژین وه‌ناهیڵن وه‌ك مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌بژین چێژی ئازادی و هاوڵاتی بون وه‌رگرن زه‌مه‌نێكیش ده‌توانن له‌قه‌یرانی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان بڕوانن كه‌له‌ئیفلیجی بڕیاردان خۆیان ئازاو ئازادبكه‌ن جیاكاری له‌نێوان هێڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا بكه‌ن.
16-5-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە