کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حاكم قادر حه‌مه‌جان پارچه‌ زه‌ویه‌كی به‌ 500 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ هه‌ولێر كڕیوە

Friday, 01/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حاجی سلێمان برای قادر حه‌مه‌جان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد" دوای ئه‌وه‌ی قادر حه‌مه‌جان له‌ سه‌دا 80 موڵك و سامانه‌كانی له‌ سنوری سلێمانی له‌ دوای رووداوه‌كه‌ی زانا حه‌مه‌ ساڵح فرۆشتووه‌. ئیستا ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكی كڕینی و موڵك و زه‌وی زاره‌ له‌ هه‌ولێر، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا قادر حه‌مه‌جان له‌ شه‌قامی سه‌د مه‌تری شاری هه‌ولێر پارچه‌ زه‌ویه‌كی 2500 مه‌تر دووجا كه‌ شوێنیكی بازرگانی گرنگی ئه‌و شاره‌یه‌ به‌ 500 ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌ و به‌نیازی دروست كردنی هۆتیڵێكه‌ له‌و شاره‌دا، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، کە کۆمەڵیک لەو بەرپرسانەی یەکێتی خۆیان لە پارتی و بنەمالەی مەلا مستەفا نزیک کردۆتەوە، چونکە گەشبین نیین بۆ پاشەڕۆژی یەکێتی، بۆیە لە ژێرەوە لەگەڵ پارتییدا پەیوەندییان دروسیتکردووە، پیدەچێت حاکم قادریش یەکێک بێت لەو تاوانبارانە، کە ئیستا دەیەوێت لە رێگای بنەماڵەی مەلا مستەفاوە، خۆی وکەسوکار و سامانەکانی بپاریزێت، حەکم قادر و زۆر لەو دزە بەرپرسانەی کە بەشێکی زۆری سامان و پارەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات بردووە، پێیان باشە هەندێک لەو پارە و سامانانە لە کوردستاندا بهێڵنەوە، تا ئەگەر توشی نشوستی هاتن، بە خەیاڵی خۆیان ئەوەی تریان لە دەست نەچێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد، كه‌ قادر حه‌مه‌جان به‌نیازه‌ له‌ كه‌ركوك گه‌وره‌ترین هۆتیلیش له‌و شاره‌ دروست بكات به‌ شه‌ریكی به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌ له‌و شاره‌دا به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ماوه‌ی 2 مانگه‌ قادر حه‌مه‌جان خه‌ریكی مامه‌ڵه‌یه‌كی كرینی 20 تانكه‌ری نه‌وت گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ توركیا و به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بووه‌ و به‌نیازه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌موز ئه‌ویش نه‌وتی ئه‌م هه‌ریمه‌ بۆ ناو ئیران ئاودیو بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە