داپلۆسین بۆمیللەت و واڵاكردنی سنوورەكانیش بۆدوژمنان!....
Thursday, 30/06/2011, 12:00
ئەوەی ئەمرۆكە لەم هەریمەدا رەچاودەكریت و دەبینریت لەكلتووری سیاسی هیچ سیاسەتمەدار و حكومەتیكی ئەم گیتیەدابەدی ناكریت و مایەی نارازیبون و ناقایل بونە بەم جۆرە سیاسەتە سەقەت و نەگریسانەیە ولات بەرەو هەلدیر و نەهامەتی و شكست و دەریای خوین و داگیر كاری دەبردریت.؟.
ئەم حكومەت و دەستەلاتەی ئیمە تا ئیستا مامەلەی ئاغاو دەرەبەگ لەگەل هاولاتیانی دەكات و بەچاوی ئاغایەكی زەبرو زەنگەوە دەروانیتە هاولاتیانی و لەم چوارچیوەیەشدایە دەیەویت هاولاتی هەمیشە دەست لەسەر سینگ و كرنۆش بەرو موتیعی هەمیشەیی دەستەلات و حیزب بیت و هیج شیوازیكی نارازیبون و گلەیی و گازندەشی لێ قبولِ ناكات. لەهەمان كاتد سەرباری ئەو هەموو بودجە زەبەلاح و گەورەیەی سالانە بەهەدەر دەدریت هیشتا هاولاتی لەسەرەتاییترین مافی مرۆیی خۆی بیبەشە و ریگا نادریت هاواریكی نارەزایی بونی ای بەرزبیتەوە چونكە هاواركردن و گازندە كردن لەئیش و ئازار و كەم و كوریەكانی ژیانیش قۆلبەست كراون و بۆیان نیە ببزوین واتە هەموو هەموو مافیكی مرۆیی تارادەیەكی زۆر ژیر پیخراوە ئەمەش تەنها لەبەرامبەر هاولاتیاندا ووجودی هەیە و بۆ هەندیك ماف بڤەیە و بۆهەندیكیتریش ولاتیش تالان بكات هەق و رەوایە و كوردایەتیە و خزمەتكردنە بەولات و نیشتمان ئائەم جۆە هەلویستانە هاولاتی و هاونیشتمانیان لەریزەكانیان پەرتەوازە و بیكاریگەر دەكات و خیزان و كۆمەلگا و نیشتمان و هەستی نیشتمان پەروەری لەناخی تاكەكانی كۆمەلگادا دەخنكینیت و ئینتما و خۆشەویستی بۆ خاك ز نیشتمان لەنیو دل و هۆش بیرماندا شامەرگ دەكات. چالاك وان و رۆشنبیر و رۆژنامەنوسی بویر و ئازاد روبەروی توند و تیژی و تیرۆر و رقاندن و ئەشكەنجە دەبنەوە ئەمە سیاسەتی چەپەلی ناحەزان و دوژمنان و دكتاتۆرەكانە بۆ سەركوت كردنی ئازادیخوازان و دیموكرات خوازان ناشیت حكومەتیكی خۆمالی سیاسەت و هەنگاویكی وەهای لی بوەشیتەوە چونكە ئەم هەنگا و ساسەتانە خزمەت بەكورسیەكانیان و پەیوەندیەكانیان هەرگیز ناكات دكتاتۆرەكانی كە ئیستا لەمیژوودا تۆماركراون هەرهەموویان بەزەبری توند و تیژی و سەركوتكردن هەلسان بەلام دادیانی نەدا و لەئەنجامدا گلۆری كردنەوە. یەكیكیتر لەهەنگاوەسەقەتەكانی ئەم حكومەتەی ئیمە ئەوەیە سەرباری توند و تیژیەكانی دەرهەق بە هاولاتیان كەژی لەئاوریشم و پەموو نەرمترە بەرامبەر دوژمنان و ناحەزانی ئەم میللەتە من نازانی بەرژەوەندی میللەتی كورد لەكویدایە كە حكومەتی كوردی سنورەكانی لەپیش داگیر كەرانی كوردستان و ناحەزە سەرسەختەكانی كورددا والا بكات و وەك نە بای دیبیت و نەباران ؟
حكومەت بەرپەچی قسەیەكی كالی هاولاتیان و رۆشنبیر و رۆژنامەنوسان بەفیشەك و تیرۆر و رفاندن و تیهەلدان ئەداتەوە بەلام لەبەرامبەر ئەو بیخورمەتیەی كە دوژمنانمان (تورك و فارس)كە بەتۆپ باران كردن و ئاگربەردان لەدارستان و ویرانكردنی گوند و رەزو باخی هاولاتیانی ئەم ولاتە كرو بیدەنگ دەبیت و تەنانەت بەوشەیكی كالیش دەرهەقیان نایەتە جواب .ئەگەر ئۆیۆزسیۆن هەنگاویكی خۆبیشاندان و راپەرین دەست بیبكات ئەوا كەس نازانیت ئەم حكومەتە لەكویوە تۆپ و ێەكی جۆراو جۆر و هیزی جۆراو جۆر لەدژی ئامادە دەكات و تەنانە حكومەتی ناوەندیش دینیتە ناو هاوكیشەكەوە بلۆ روبەروبونەوەی بەلام لەبەرامبەر هەردوو دەولەتی تورك و فارسی رەگەزپەرەست و خوینریژی میللەتی كورد بۆچی و لەپیناو چی وابیدەنگە؟ ئایا پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییمان لیرەدایە سنوورەكانمان بۆ دۆژمنان والابكەین وهاولاتیانی رۆشنبیر و ئازادیخوازانی ئەم نیشتمانەش داپلۆسین و تیرۆریان بكەین؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست