به‌په‌له...شه‌ڕ له‌نێوان په‌ژاك و ئێران سه‌خت بووه... لێدوان و دوایین ئاماری کوژراوه‌کانی دوژمن..19/7/2011
Sunday, 17/07/2011, 12:00
ئاماری کوژراوەکانی دوژمن بە پێی دواین لێدوانی فەرمی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هە ڕە کە ژمارەی
کوژراوەکانی سوپای ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە ١٢٨ پاسدار و فەرماندار،لە
هەمان کات هەتا ئێستاش سوپای داگیرکەری ئێران نەیتوانیوە سنوری باشوری
کوردستان ببەزێنێت،بە پێی ئامارە نافەرمی یەکانی هەواڵێش لە نزیک بەرەکانی
جەنگەوە ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن زیاتر لە ١٦٠ پاسدارە.
----------------- لێدوانی پژاک:
له گه‌رمه‌ی هێرشه‌کانی ڕژیمی ئێران‌دا بۆ سه‌ر باشوور، پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به په‌ژاکیش زیادتر بوو.له
به‌رامبه‌ر چه‌واشه‌کردنی لێدوانه‌کانی په‌ژاک له باره‌ی جمووجۆڵه
سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا، په‌ژاک ده‌نگۆی 'به‌شداری کردنی هێزه‌کانی
یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان'ی ڕه‌د کرده‌وه، که به زمانی ئه‌وه‌وه
کراوه.ئه‌ندامی کوردیناسیونی په‌ژاک شێرزاد که‌مانگه‌ر، به
ئاماژه‌کردن به هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی چاپه‌مه‌نی له باشووری کوردستان،
ڕایگه‌یاند به ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه که
گوایا ''هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان'' به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا
ده‌که‌ن و ئه‌مه دووره له ڕاستی.که‌مانگه‌ر ده‌ستنیشانی کرد که
بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی له‌و شێوه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا
نین و وتی: ئێمه پاراستنی باشووری کوردستان به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان
ده‌زانین و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له کاتێکی ئاوادا، به کارێکی دوور له
ئه‌خلاق و به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین.شێرزاد که‌مانگه‌ر
سه‌باره‌ت به زانیاریه چه‌واشه‌کراوه‌کانی که پێشتر ڕایگه‌یاندوون
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌های کرد: ئێمه زانیاریمان له به‌رده‌ستدایه که
که‌سێک به ناوی 'عه‌وڵا وسوو' به خۆی و 50 چه‌کداره‌وه، له یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم یاخی بووه. ئه‌و که‌سه ڕۆژانی 15 و
16ی مانگ، له گه‌ڵ سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران‌دا له هه‌رێمی
سه‌رده‌شت دانیشتنی هه‌بووه و پاره و چه‌کی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له
دژی گه‌ریلاکانی په‌ژاک شه‌ڕ بکات. ئێمه ئه‌وه‌مان وه‌ک ووشیارکردنه‌وه‌ی
گه‌ل راگه‌یاندوه و هیچ په‌یوه‌ندی به یه‌کیه‌تی نیشتمانی و حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه..---------------------------------
شێرزاد كه‌مانگه‌ر ووته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لێدوانی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران به‌درۆده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت ئێمه‌له‌به‌ره‌ی شه‌ڕین و شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ین و هیچ باره‌گایه‌كمان نیه تاوه‌كو ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت كه‌مانگه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م جۆره لێدوانانه نیشانی ئه‌وه‌یه ئه‌وان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره لێدوانانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه‌مانگه‌ر ئه‌وه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له‌داهاتوودا زانیاری زیاتر بلاوده‌كه‌ینه‌وه..
"پێنج جار شه‌ڕ و پێكدادان رویداوه" ، پێنج جاریش سوپای داگیرکا‌ر له به‌رده‌م خۆراگری گریلا تێکشکاوه.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی پارتی ژیانی
ئازادی كوردستان (پژاك) دوا زانیاری له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منیی ناوچه
سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕو پێكدادانی نێوان گه‌ریلا و سوپای
پاسدارانی ئێران بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه)، 5 جار
شه‌ڕ و پێكدادان رویداوه و له‌یه‌كێك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا گروپێكی
سوپای پاسدارانی ئێران كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی گه‌ریلاكان و ته‌واوی
گروپه‌كه له‌ناوچوه، بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كانیش تیمێكی راگه‌یاندكار
وێنه‌ی گروپه له‌ناوچوه‌كه‌ی پاسداران ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رای
گشتی ئاشكرا بكه‌ین كه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی ئێمه‌وه چ زه‌ره‌ر و
زیانێك به سوپای پاسداران گه‌یشتوه.
وتیشی کۆمه‌لیک ته‌رمی کوژراوه‌کانیان له به‌رده‌ستی ئیمه‌دان ، که دواتر بۆرای گشتیان ئاشکراده‌که‌ین.
--------------------
شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی هاوكاری سوپای پاسداران ده‌كات و هێرش كراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان سوپای پاسداران و گه‌ریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش هه‌ردوولا ڕووبه‌روی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌یانیش سوپای پاسداران به‌خه‌ستی بۆردومانی گوندی سونێ ، شێخان ، دۆڵه كۆگه و گونده‌كانی سه‌ر سننوری كردووه‌و چه‌ندین كوژراو و برینداریش هه‌یه.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی په‌ژاك ڕایگه‌یاند كه‌وا شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلا و سوپای پاسداران درێژه‌ی هه‌یه‌و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ویستویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه ڕیگرییان لێكراوه.
كه‌مانگه‌ر وتی " فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ زیاتر له 50 پێشمه‌رگه به‌هاوكاری سوپای پاسداران ڕووبه‌ڕوی گه‌ریلاو خه‌ڵكی گونده‌كان بوونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا خه‌ڵكێكی زۆری مه‌ده‌نی بریندار بووه، له لایه‌كی تریشه‌وه جیهازه ته‌كنیكی و جیسیسیه‌كانی په‌یوه‌ندی‌یكردن له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه هه‌وڵی بلۆك كردنیان ده‌درێت و ته‌شویشیان خراوه‌ته سه‌ر".
سوپای پاسداران ویستی سنووری باشوور ببه‌زێنێ، لانی که‌م 108 پاسدار کوژران و ده‌یانی تر بریندار بوون
هه‌ره‌که
ڕایگه‌یاند له پێرێوه له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌رده‌شت ، پێرانشار و شنۆ، شه‌ڕی دژورار ده‌ستی پێکردووه، که له ئاکامدا لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون، ده‌یان پاسداری تر بریندار بوون و، شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه.
زانرا که 2 گه‌ریللای هه‌ره‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، دوای کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی هه‌زاران سه‌ربازیی له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌ر به سه‌رده‌شت و پیرانشار، هێزه‌کانی ڕژیم سنووریان به‌زاند.
له ژێر تۆپبارانی دژوار‌دا له سه‌ر هه‌رێمی زنجیره چیاکانی قه‌ندیل ، سپای پاسدارانسنووری به‌زاند و هێرشی کرده سه‌ر هه‌رێمه‌کانی دۆڵه کۆکێ، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که بوونه‌وه.
به و پێیه دوای پێکدادانی دژوار، ڕژیم ته‌رمی لانی که‌م 21 پاسداری له هه‌رێمه‌که دوور خستۆته‌وه و، 43 پاسدار بریندار بوون. زانرا له ناو کوژراواندا گه‌لێک ئه‌فسه‌ر وپله‌داری سه‌ربازیش هه‌ن.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند، پێکدادان به هه‌رێمه‌کانی دۆڵی کۆکێ، خنێره، ده‌شتی وه‌زنێ، زه‌ڵێ بڵاو بۆته‌وه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و، ڕژیم تانک و تۆپێکی زۆری هێناوه‌ته ئه‌و هه‌رێمانه. هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند ، سپای پاسداران چه‌کدارانی ئه‌نسارول ئیسلامیشی به‌شداری هێرشه‌کانی سه‌ر سنوور کردووه و، ده‌یه‌وێ ڕێی به‌زاندنی سنووری باشووریان
بۆ بکاته‌وه.
هاوکات ڕاگه‌یه‌نرا که سپای پاسداران نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشاری پڕ کردووه له کوژراو برینداره‌کانی و، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی به ڕووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیدا داخستووه. ڕژیم هه‌روه‌ها له‌شکه‌رکێشی زۆری بۆ هه‌رێمه‌کانی به‌رده‌ناز و حاجی ئۆمه‌ران کردووه و، بۆ ڕێخۆشکه‌ری بۆ سنووربه‌زاندن، به تانک و تۆپ، هێرشی سه‌ر هه‌رێمه‌کانی شه‌هید هاڕوون و شه‌هید ئایهان چڕتر ده‌کاته‌وه.
به‌و پێیه دواتر هێزه‌کانی گه‌ریللا هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانی ڕژیم و پاشه‌کشه‌یان پێ کردوون.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند هه‌ر ئه‌وڕۆ له‌ده‌شتی وه‌زنێ، هێزه‌کانی گه‌ریللا به‌رپه‌رچی هێرشێکی به‌رفراوانی پاسدارانیان داوه‌ته‌وه و، ئه‌و شه‌ڕانه‌ش کوشته و بریندرای ڕژیمی لێ که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یان دیار نییه.له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ له ناوچه‌ی به‌رده‌ناز، هێزه‌کانی ڕژیم ویستوویانه سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام که‌وتوونه که‌مینی هێزه‌کانی گه‌ریللا و، له ئاکامدا 15 پاسدار کوژراون.
به پێی زانیاریه‌کان ڕژیم به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌وه‌ی هێز له هه‌رێمه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار و، خۆی بۆ هێرشی نوێ ئاماده‌ده‌کات.
به پێیه له پێکدادانه‌کاندا تا ئێستا لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون.له‌هه‌مان ئه‌و شه‌رانه‌دا ، 7 گه‌ریلای هه‌ره‌که‌ش ، ژیانیان له‌ده‌ست داوه.سه‌رچاوه‌یه‌کله پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، په‌ژاک ، هه‌واله‌که‌ی پشت‌راست کرده‌وه و راشیگه‌یاند ، که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ، دوباره هێزه‌کانی رژێمی ئێران دووباره ده‌ستیان کردوه‌ته‌وه به هێرشێکی به‌ربلاو له قۆله‌کانی ده‌شتی وه‌زنێ و دۆلا کۆکێ و له ئاکام دا شه‌ر دژوار رویان داوه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که، هه‌تا گه‌ریللا هه‌بێ، ڕژیمی ئێرانناتوانێ له هێرشه‌کانی دا سه‌رکه‌وتوو بێ
----------------ته‌واو18/7/2011
17/7/2011 - سه‌رچاوه‌کانی په‌ژاک دووپاتی ده‌کاته‌وه:له دوای 9:00وه تاوه‌كو سه‌عات 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردومانی كوێستانه‌كانی كێله‌شین و خنێره كراوه و جموجۆڵی پاسدارانیش به تانك و زرێپۆشه‌وه به‌ره‌و ناو خاكی هه‌رێم به‌دی كراوه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جار جار فڕۆكه‌ی ئێرانی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه سنورییه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه.له‌شه‌وی رابردوه‌وه تاوه‌كو ئێستا تۆپخانه‌كانی ئێران به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ ناوچه كوێستانه‌كانی سنوری ناحیه‌كه‌یان له سێ كاتی جیاوازدا تۆپباران كردوه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد که شه‌ڕو پیکدادانه‌کانی نیوانیان له‌گه‌ل جاش و ئه‌نساروئیسلام و سوپای پاسداهران ، کوژاراو و برینداره‌کانی لایه‌نی ئیران گه‌یشتۆته 170 که‌س که له نێویاندا چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رز به پله‌ی سه‌رهه‌نگی تیدایه.
.
ئاژانسه‌کان ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که جه‌مهوری ئیسلامی ئیران به پشتیوانی و به‌شداری ئه‌نسارولئیسلام و جاشه‌کلانی سه‌ر به‌رژێم ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌ڤه‌ره له گریلاکانی په‌ژاک چۆڵ بکه‌ن و ئه‌نساروئیسلام له شوینیان جێگیر بکات.. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاینده‌ی باشوری کوردستان هه‌یه و پیده‌چێت ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی ده‌رک به مه‌ترسییه‌کان بکه‌ن که‌وتونه‌ته ئابلوقه‌ی هێزه‌کانی گریلا .سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو هیزه‌کانی گه‌ریلا وتی:"له كاتژمێر 8 به‌یانی ئه‌مڕۆوه 17/7 شه‌ڕ ده‌ستی پێكردۆته‌وه كه به‌هۆیه‌وه 53 پاسداری ئێرانی كوژراون‌و 43 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
سه‌رچاوه‌که دووپاتیکرده‌وه که گریلاکان به‌رخۆدانی مه‌زن ده‌که‌ن بۆ شکاندنی هێزه هاوبه‌شه‌که‌ی جه‌مهوری ئیسلامی ئیران و به خوینی خۆیان به‌رگری له ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوری کوردستان ده‌که‌ن.
ئاژانسه‌کان به‌تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی NRT ئه‌وه‌شی بڵاوکردۆته‌وه که :"كۆپتەرەكەلەكاتژمێر8ی بەیانییەوە لەهەردوو دیوی سنوری ئێران و هەرێمی
كوردستانەوە بەسەر چیای سورێندا كە دەكەوێتە دوری 18كم لە خۆرهەڵاتی قەزای
سەیدسادق دەسورێتەوە"
http://www.nrttv.com/K_Direje.aspx?Jimare=4084 ریپۆرتاژی دیاری محه‌مه‌د : شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌خت و دژوار له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران و هێزه‌كانی ئه‌نسار والئیسلام و سوپای پاسداران به‌رده‌وامه شێرزاد كه‌مانگه‌ر ووته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ده‌ڵێت شه‌ڕه‌كه له‌نێوان گه‌ریلاكانی ئێمه و هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران له‌به‌یانی دوێنی وه به‌چڕی به‌رده‌وامه و له‌ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه له‌دوێنێ وه تائیمڕۆ زیانێكی گه‌وره به‌دوژمن گه‌یشتووه و گه‌ریلاكانی ئێمه‌ش له‌به‌رخودانێكی سه‌خت دان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگرن له‌هاتنی دوژمن بۆ ناوخاكی باشووری كوردستان كه‌مانگه‌ر زیاتر ده‌ڵێت گه‌ریلاكانی ئێمه له‌دوێنێ وه تائیمڕۆ توانیویانه زیانێكی زۆر گه‌وره به‌هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی دوژمن بگه‌یه‌نێنن كه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه تائێستا زیاتر له25 پاسدار و به‌كرێگیراوی هه‌رێمی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون به‌رپرسه باڵاكه‌ی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان نیگه‌رانیشی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێگری كردووه له‌گه‌یشتنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی پزیشكی بۆ برینداره‌كانی گه‌ریلا ئه‌م ڕێگریه‌ش گومان لای ئێمه دروست ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست