کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەشەی هەڵبژاردن بە زگى برسییەوە

Thursday, 17/04/2014, 12:00

1661 بینراوە






هەڵبژاردن پرۆسەییەكى دیموكراسییە تا لەو ڕێیەوە هاوڵاتیان ویژدانى خۆیان ئاسوودە بكەن و بەئازادى دەنگ بەو پاڵێوراوە بدەن كە لەناخەوە بڕوایان پێیەتى و دەیانەوێ متمانەى خۆیان پێ بدەن.

هەرێمى كوردستان لەكەش و هەوایەكى پڕ قەیراناوى گوزەر دەكات كە لەبەرچاوترینیان كێشەى نێوان بەغدا و هەولێر و لەتەكدا وا بەرەو حەوت مانگ دەڕوات هێشتا كابینەى هەشتەم پێكنەهاتووە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕقی هاوڵاتی دەرهەق بە قەیرانانە ئەستوور و ئەستوور دەبێ و كەس نازانێ دەستى ئەو ناهەقیە بۆ كێ درێژ بكات لەكاتێكدا یەخەى هەر حزبێك دەگری چ ئۆپۆزسیۆن بە زاراوەى پێشوو، چ حزبی دەسەڵاتدار كە ئاماژەدانە بۆ پارتى و یەكێتى، هەموویان خۆیان لەو هاوكێشەیە دەردەكەن و خۆیان بەبێ تاوان و زەرەرمەند بۆ ئەو پرۆسەیە دەردەبڕن كە ڕەنگى لەو بۆشاییە ئیدارییەدا لەنەبوونى حكومەت و پەرلەمان كێشەكانى ناوەند و هەرێم هێندەى دیكە قووڵ ببنەوە، سەرەڕای لێدوانە جیاجیاكان هەر یەكە لەئاشێك دەكا.

وەلێ ئەوەى لەم دۆخە دەگوزەرێ و هاتۆتە پێشەوە، هەڵبژاردنى پارێزگاكانى هەرێم و پەرلەمانى ئێراقە، لەكاتێكدا نەبوونى مووچە لە بانكەكانى هەرێم و دواكەوتن و هەموو ئەو لێدوانە دژ بەیەكانەى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە دەدرا وەك ئەوەى دوای نەورۆز دەست بەدابەشكردنى مووچەى فەرمانبەران دەكرێ و كە تا سەرەتای مانگى تازە و لەبێ بەرنامەیی و خشتەیەكی گونجاو هەموو ئەو لێدوانانە بوونە بڵقی سەر ئاو.

ئەوەى سەرنجى ڕاكێشام دوو لێدوانى دژ بەیەكی نێوان بریكاری وەزارەتى دارایی هەرێم و بریكاری وەزارەتى دارایی ئێراق بوو كە هەردووكیان كوردن و سەر بەیەك حزبن، ئەوەى بەغدا دەیوت: بەغدا مووچەى تەواوى مانگى شوباتى بۆ هەرێم ناردووە و ئەو بریكارەى لەمەڕ خۆیشمان دەیوت: مووچەى مانگى شوبات بەتەواوى نەهاتووە.

مووچەخۆرانی حكومەتى هەرێم ئەگەر نەگەیشتبێتە ملیۆنێ مووچە خۆر ئەوە چی وا كەمتر نییە و گوزەرانى فەرمانبەران بەشێكى زۆریان لەسەر ئەو مووچەیە وەستاوە كە لەحكومەت وەریدەگرن كەچی لەنێوان هاتن و نەهاتندا و لەنێوان دەدرێ و نادرێ، بەرنامەى هەموو ئەوانە تێكچوو كە بەقست شتیان دەكڕی و ئەوانەى كرێچی بوو، بەجۆری مووچەخۆری وامان هەیە كرێچیە و خاوەن خانوو دەرگای پێ گرتووە كە ئەگەر لەئان و ساتى خۆی كڕێیەكەى نەدات ئەوە دەریدەكات و كەم تا زۆر لێرە و لەوێ كێشە دروست بووە كە بەخەیاڵی كەس نەدەهات حكومەتى هەرێم لەهەموو ئەو ماوە دوور و درێژەدا نەیتوانیبێ شتێ پاشەكەوت بكات و لەئەگەرەكانى سەرهەڵدانى هەر قەیرانێكدا لێ نەگەڕێ فەرمانبەرانى بێ مووچە ببن و لەكاتى خۆیدا مووچەیان پێ بدات بەكڵۆجێ ترسی گەورە بەڕێوەیە كە ئەگەر كێشەى بودجە چارەسەر نەكرێ فەرمانبەران جگە لە مووچەى مانگى 3و 4 چاویان بەهیچ نەكەوێ.

جێی داخە فەرمانبەران ئەو ژمارە زۆرەى كۆمەڵگا لەكەش و هەوایە برسیەتی و بێ مووچەیدا ژیان بەڕێ دەكەن، ڕەنگە ئەوەندەى لەخەمى ماڵ و منداڵیاندان ئەوەندە خەمى پرۆسەیەكى لەو شێوەیان نییە بەناوى هەڵبژاردن بەتایبەت هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێراق..هەڵبەتە بەپیرەوە چوونى هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەى كاری ئەلیكترۆنى و بەو ڕێژ ەییەى لەمیدیاكان بڵاوكراوەتە جێی هەڵوێستە لەسەر كردنە كە ئەوەندە كەسە كارتەكانیان وەربگرنەوە، ئاخۆ چەند لەوانە دێنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ دەدەن كە ئەمەیش سیستەمى حكومڕانى لەهەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ڕەنگە تووڕەییەكە تەقینەوەیەك بخوڵقێنێ خەڵكانگەلێ هەن بێنە سەر سندوق و كاغەز بەبەتاڵی بخەنە سندوقەوە یان هەر بەشداری نەكەن یان بەدەنگەكانیان بۆ لایەنێكى نەخوازراو ناخى خۆیان بەتاڵ بكەنەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)