چەواشەكاریەكانى كەناڵ و سایتى ڕووداو
Tuesday, 16/04/2013, 12:00
ماوەیەك لەمەوپێش ڕاگەیەندرا كە چەند كەناڵێكى ئاسمانى كوردى لەسەرجەم لایەنەكانەوە دەكرێنەوە و بە شێوەى (hd) كە دەتوانن سود بەبوارى ڕاگەیاندنى كوردى بگەیەنن . یەكێك لەوانە كەناڵى ئاسمانى (ڕووداو) بوو . هەرلەسەرتاى پڕوپاگەندەى كردنەوەى ئەم كەناڵە كەوتە چەواشەكارى و هەڵخەڵەتاندنى خەڵكى كوردستان ، سەرەتا ئەم كەناڵە واى نیشاندا كە بێلایەنە و بەشێوەیەكى سەربەخۆ كاردەكات و بێلایەنانە ڕووداوەكان دە گوێزنەوە . بەڵام هێندەى نەبرد ئاشكرا بوو كە ئەمە كەناڵى سەربە (نێچیرەوان بەرزانى) یە و كار بۆ بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەى بەرزانى و پارتى دەكات .
وە ئەوە ئاشكرا بوو كە بڕێكى زۆرى پارەى نەوت كە قوتى هاوڵاتیانى هەژارى ئەم هەرێمەیە لە لایەن (ئاشتى هەورامى)ەوە بۆ ئەم كەناڵە تەرخان كراوە .
چەواشەكاریەكانى زیاتر كرد بەوەى پێش یادى 25 ساڵەى كارەساتى كیمیابارانى هەڵەبجە كەوتنە بڵاو كردنەوەى ئەو پڕووپاگەندەیەى كە ئەم كەناڵە لە ڕۆژى 3/16 لە یادى هەڵەبجە دەكرێتەوە و پەخشەكەى دەست پێدەكات . بەمەش توانیان سەرنجى كەسوكارى شەهیدان بەلاى خۆیاندا ڕاكێشن و چەندین چاوپێكەوتن و زانیاریان لێوە وەرگرن ، بەڵام ئەمەشیان تەنها پڕووپاگەندە بوو . ئەم كەناڵە لە ڕۆژى لەدایك بوونى (مەلا مستەفادا) كرایەوە .
ئێستاش هەوڵى دا بێلایەنیانە ڕاپرسیەك بۆ درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى (مەسعود بەرزانى) ئەنجام بدات بەڵام كاتێك زانى زۆربەى بەشداربووان بە (نەخێر) وەڵامیان داوەتەوە كەوتە درێژكردنەوەى ماوەى ڕاپرسیەكە و ، بە پاڵپشتى پەیجەكانى پارتى لە فەیسبووك داوا لە خەڵكى كرا چ لە هاوڵاتى ئاسایى یان لایەنگرانى پارتى كە بەشدارى ئەم ڕاپرسیە بكەن و ڕێژەى (نەخێر) لە ماوەى كەمتر لە ڕۆژێكدا لە75% دا بەزى بۆ 50% ، ئەم ڕێژەیەش خولەك بە خولەك كەمتردەبێتەوە . ئەمە جگەلەوەى بەئاشكرا دەسكارى ڕێژەكان كراوە .
بۆیە دواجار دەلێین كەناڵى ڕوودا و سایتى ڕوودا ، تەنها بۆ چەواشەكارى خەڵكى كوردستان ، دانراوە و وەك هەموو كەناڵەكانى ترى سەر بە پارتى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست