کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی کوردی !!

Thursday, 13/02/2014, 12:00



٧٠٠ ساڵ لەوەی پێش لە وڵاتانی ئوڕووپیدا جیاوازی ژیانی چینو توێژی هەمە ڕەنگی کۆمەڵگاو ئایین گەیشتبووە ئاستێک کە خەڵک لەو پەڕی هەژاریدا دەژیان. قشە وکلیسا ش وێنەی خودای سەر عەرز جڵەوی دەسەڵاتێکی رەهایان بەدەستەوە گرتبووە وبەو شێوەیە وڵاتیان بەڕێوە دەبردوتانو پۆی گوزەرانی رۆژانەیان خستبووە بەررکێفی خۆیان. ئەو سەردەم نە حیزب هەبون نە رێکخستنی کرێکاری نە چەپ ونە راستی ئیدئۆلۆژی وەک سەردەمی ئێستامان.دەڵێن هەرکات زۆر هات هەموو شتێکی لە باریکیدا دەپسێ ئیللا زوڵمو زۆر نەبێ کە لە ئەستووریدا لەبەر یەک بڵاو دەبێ. خەڵکی وەزاڵە هاتوو دارو بەردی کلیسایان ئاور تێبەرداخۆیان لەو رەنگە ئایینە رزگار کردکە بەوشێوەیە حوکمیان لەسەر بکا. بۆیە ئەو مێژوویە بە مێژووی نوێی بونەوە وپێداچونەوە ناوزەد کراوە.وەها قوناغگەلێک لە مێژووی سەت ساڵەی نەتەوەی کوردا بەدەگمەن دیتراوە یا هەر نەبووە!
هەموو مێژوویەک دوو لایەنی گشتی هەیە، لایەنی باش ، لایەنی خراپ.(ئەرێنی،،نەرێنی،،) کە هەردوو لایەن دەسکردی مرۆوەکانن کە هۆگەلی جۆراوجۆر لە پێگەی کۆماڵگای جۆراوجۆر بەرهەم دێنن. ئورووپیەکان شاباشی خۆیان داوە بۆیە لەو سەردەمەدا قیت هەڵدەپەڕن و بیر لە ژیانێکی خۆشتر دەکەنەوەبۆ دوا رۆژی نەوەکانیان. هەر نەتەوەیەک لەو دوو قوناغەدا بتوانێ ئەزمون کۆ کاتەوە سەردەکەوێ.قۆناغی شکست و قۆناغی سەرکەوتن دوورنمایەکن بۆگوزەر لەڕێڕەوی دژواری سیاسەت وژیان.هەر نەتەوەیەکیش نەیتوانی لەو دوو ئەزمونەدا بەسەر کەوتوویی رێگە ببڕێ وەکو نەتەوەی کوردی لێ بەسەردێ کە لەبەر چاوانە.
ئەوە نزیکەی ٢٤ساڵە نیوەی باشوری کوردوستان بە دەست دوو بنە ماڵەوە بۆتە خاکێکی دیل وپەرێشان کە هەر چی دەکا لێیان دەرباز نابێ. هەر سەرهەڵدانێکی کە لە نێو بەشەکانی دیکەی کوردوستان دروست بووە یەکەم سەردێڕی دەستپێکی ئەو سەرهەڵدانە / داخوازی بووە بۆ دروست کردنی دەوڵەتێکی کوردی؟) بٶ گومان ئەو هەڵویستەش یەکەم تیرڕێژی خۆی خستۆتە سەر تاکی کورد لە کۆمەڵگادا بۆ فریودانی کۆمەڵگاو وپاراستنی دەسکەوتی بنە ماڵەیی وبەرژەوەندی بچوکی حیزبی. لەوەتی وەبیرم دێ باس، باسی دەوڵەتی کوردی وڕەشەبازاڕی سیاسەتی حیزبەکان بووە کە هەر کامیان بە خەروار منداڵی کوردیان بە کوشت داوە کەچی لە کۆتاییدا کاتێک دەستیان لە و سیاسەتە هەڵگرتووە کە لە ئاستی هەرە لاوازی خۆیاندا بون.
لە باشوری وڵات دوای سەدام فڕۆکە لەسەر فڕۆکە دۆڵار درا بە بارزانی و تاڵەبانی تا سیاسەتی ئەو دەوڵەتانەی پێ بەڕێوە بەرن کە سەددامیان لابردوبۆ ماوەیەکی کورتیش کوردی پێ خەنی کرا. بەو واتایە کە ئیدی دەسەڵات هی خۆمانەو عێڕاقی شیعە زەدەش فیدڕاڵییە‌! لە کوردوستانیش دێمۆکڕاسی هەڵڕژاوەو بە پێی فیلانە.بارو دۆخی بەشەکانی دیکەی وڵاتیش بۆ کاربەدەستان زەردو سەوز لە بەرانبەر داگیر کاری تورک وفارسدا دەبێتە کێشەی ناوخۆیی وپەیوەندی بە پاشاکانی هەولێرو سولێمانی نییە!؟ لە گێژاوە بازاڕەدا کاک مەسعود بارزانی جار جار وەک بنێشتە خۆشکە دەجوێ دەفەرموێ من و مەڕحومی باوکم میراتگری راگەیاندنی دەوڵەتی کوردین وکەس بە خەونی شاعیرانەی لە قەڵەم نەدا !!
لە چەند رۆژی رابوردوودا هێدی هێدی قەیرانی ئاش بەتاڵی بانکەکان وکێشەی هەناردە کردنی نەفت رووی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا.ئەو ماوەیە دەرکەوت ئەو دوو دەسڵاتە تەنیا لە کوشتنی منداڵی کورد ودەنگی بوێری کاوەکان شارەزان.ئەو دوو چوک دەسەڵاتە لە بەرانبەر بە ژیانی هەژاران وکارمەندەکانی خۆیان وەک کیسەڵ سەریان لە ناو قاوغی خۆیاندا حەشار داوە.دەڵێی بە بای دێ نە بۆران.هەر کام یەکتر تاوانبار دەکەن سەردەمێک بەغدا تاوانبار دەکەن ،وێنەی لاشە خۆریان لێهاتووە کە لەسەر جەستەی مردوو شەڕە دندوکەیانە. لە کا مەسعود دەبێ بپرسین بە کام سیاسەتت باسی دەوڵەتی کوردی دەکەی ؟ بەکام ئابوریت؟ بەکام ئەڕتەشت؟ بە کام پشتیوانت؟ مەڕحومی باوکت لەسەر دەوڵەتی کوردی بەرگەی ئامێزێکی سددام وشای ئێرانی نەگرت!ئەو دەهۆڵەی کە بە دەستتەوە گرتووە منداڵی کوردی پێ دەغافڵێنی دەنگی لە دوورەوەش خۆش نییە.
دەسەڵاتێک کە مووچەی مانگێکی کارمەندی خۆی بۆ دابین نابێ چۆن باس لە سەربەخۆیی کوردوستان دەکا؟سیستمێک کە کۆماری ئسلامی رێیو شوێنی بۆ دیاری بکا وبڵێ بنە ماڵەی تاڵەبانی بۆ ئێمە خەتی سورن وحوکمە دەبێ ئاوان کاربەدەست بن لە کوێ دەتوانێ نوێنەرایەتی گەلێکی ژێر دەستە بکا؟ ئێوە پێش خۆتان لێوەکانتان مردووە ومردووش سەر بەخۆ بڕیار نادا.

جەعفەر کەریمی ١٣/٢/٢٠١٤
کات: چواری ئێوارە بە کاتی فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە