لەجیاتى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
پرسیارێك بۆ هەموو (چرۆ ئەحمەد و هاوشێوەكانى) كەلە ئێستادا خۆیان كردووە بەخەمخۆرى دەڤەرى ڕاپەڕین و سەنگەریان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان گرتووە بە بڵاوكردنەوەى هەواڵى ناڕاست و بێ بنەما لە(face book) و سایتى كوردستان پۆست ، من لەهەموو ئەوانە دەپرسم ئایا پێش ئەوەى كە من پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى وەربگرم چەند كەسێك لەم بەڕێوەبەرایەتییە لەبەرچاوى هەموو خەڵكى دەڤەرەكە كەوتبوونە تاڵانكردن و داڕمانى كەرتى تەندروستى لەم ناوچەیەدا بەڵام هیچ یەكێك لەم نووسەرانەى ئێستا دەركەوتوون تەنانەت یەك وشەیەكیشى بەرامبەر ئەوانە نەدەنووسی،بەهاتنى ئێمە ئەوانە دوور خرانەوە و دەستمان كرد بەڕێكخستنەوە و چاكردنەوەى بوارى تەندروستى لە سنوورەكەدا كە لەڕاستیدا ئەم كەرتە لەسەر دەستى ئەوانەى كەدوور خرانەوە وا وێرانكراوە كە لەوانەیە بەچەندین بەڕێوەبەرى ترى دواى منیش نەگەڕێتەوە سەر ڕێچكەى خۆى بۆیە مافى خۆمانە دڵنیا بین كە هەر ئەوانەن كە دوور خراونەتەوە لەسەر كردەوە خراپەكانیان ئێستاخۆیان كردووە بە پاڵەوانى چاكسازى و هەواڵى ناڕاست لەسەر ئێمە بڵاودەكەنەوە ، ئێمە تەنها خەڵكى بەویژدان دەكەین بە حەكەم بەسەر كارەكانمانەوە با حوكم بدەن بۆ هەموو ئەو هەوڵانەى كەخستوومانەتە گەڕ بۆ چاكردنى بوارى تەندروستى وخزمەتى هاوڵاتیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست