کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد پیرباڵ شکستی هێنا له‌ ڕاسپارده‌ خراپه‌که‌ی پارتی بۆ " مه‌یدانی ئازادی"

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


ئه‌مڕۆهاتنی به‌ په‌له‌پڕوزکێ ی قه‌ڵه‌م فرۆش به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ سلێمانی پاش پێنج ڕۆژ له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌ر ده‌رکی سه‌را "مه‌یدانی ئازادی" و کوشتن و بڕینه‌که‌ی لقی چواری بنه‌ماله‌ی پارتی دژی مێرمنداڵ و گه‌نجی ناڕازی ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌، جێگای پرسیارێکی گه‌وره‌یه‌؟. ئایا بنه‌ماڵه‌ و پاراستنی پارتی ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆشه‌یان بۆ دروستکردنی چ سیناریۆیه‌ک ناردووه‌ و تا به‌ قسه‌ زله‌کانی به‌خه‌یاڵی خۆی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی ناڕازی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بخه‌ڵه‌تێنێت و ڕێڕه‌وی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی یه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌که‌ ی سلێمانی به‌ لاڕێدا به‌رێت و شه‌قام سارد بکاته‌وه‌و به‌ خه‌ڵک بڵێت ئیوه‌ هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکتان " بدیڵێکتان" نی یه‌ و که‌س له‌ د. به‌رهه‌م و سه‌رۆکی هه‌رێم و تاله‌بانی باشتر ودیموکراتی ترو پیاوترنی یه‌و بڕۆنه‌وه ماڵه‌کانی خۆتان و گۆڕڕانکاری مه‌حاڵه‌! وه‌ک له‌ قسه‌کانیدا به‌رامبه‌ر کامێرا ئه‌و ڕاستی یه‌ی نه‌شارده‌وه‌ که‌ بۆچ کارێک ڕاسپێردراوه‌ ومه‌به‌ستی هاتنه‌که‌ی چی بوو!؟ قسه‌ ناشرینه‌کانیشی گه‌واهی ئه‌وڕاستی یه‌ ئه‌ده‌ن که‌ زۆر نیگه‌رانه‌ به‌وه‌ی مه‌رامه‌که‌یان نه‌هاته‌دی تا چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی تروه‌ربگرێت له‌سه‌ر حسابی بێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ درۆ شاخداره‌کانی..!!
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هۆشیاری خه‌ڵک و گه‌نجی ڕاپه‌ڕیوی شاری سلێمانی یه‌ که‌ ئیتر به‌ درۆو فه‌لسه‌فه‌کانی ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆش وکۆیلانه‌ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ناخه‌ڵه‌تێن...!!
ئه‌وخۆی له‌به‌ر هه‌رچ هۆیه‌ک بێت که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌وبڕوایه‌ی که‌ که‌س له‌وان باشتر و دیموکراتی تر نی یه‌، ئه‌وه‌ بڕوای تاکه‌ که‌سی خۆیه‌تی و ئازاده‌ که‌وا بیر ده‌کاته‌وه‌و له‌و نوسه‌ره‌ کۆێلانه‌ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش زۆرن و ئه‌وێش یه‌کێکه‌ له‌وانه‌!!
ڕۆژێک دێت به‌م زووانه‌ که‌ ئه‌و قه‌ڵه‌م کۆیلانه‌ ڕسواترو شه‌رمه‌زارترده‌بن به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان...!! ئه‌و کاته‌ ده‌بێت خۆیان بشارنه‌وه‌ له‌ شه‌رمه‌زاریدا!
فه‌رهاد پیرباڵ گه‌رئه‌وه‌نده‌ په‌رۆشی مافه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕینه‌، ئه‌یتوانی له‌ هه‌ولێر" مه‌یدانێکی ئازادی" دروست بکات وگه‌نج و خه‌ڵکه‌ ناڕازی یه‌که‌ی هه‌ولێری له‌ ده‌وری خۆی کۆبکردایه‌ته‌وه‌و ڕابه‌ڕایه‌تی بکردنایه‌ تا ترسیان له‌ و زۆرداری یه‌ی پارتی بشکایه‌! وه‌ک نوسه‌رو ڕۆناکبیر فاروق ڕه‌فیق ی خاون هه‌ڵوێست و ئازا..! که‌ به‌ هه‌ڵوێستی ووره‌ی گه‌نجان و گۆڕڕانخوازانی ڕاسته‌قینه‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌ و هیوای زۆرتریان به‌ دواڕۆژێکی باشتر له‌م کۆیلایه‌تی یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان ‌پێ ده‌به‌خشێت!
سه‌رکرده‌کانی داهاتووشمان ڕابه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆی ڕاپه ڕینی" مه‌یدانی ئازادی" یه‌!!
قسه‌ ناشرینه‌کان و په‌یام و ڕاسپارده‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ببینه‌!! تۆماری‌
http://www.youtube.com/watch?v=-enDC13Bfas



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە