کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌جل‌وبه‌رگی پۆلیسیه‌وه‌ پۆسته‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌ڵده‌واسرێت‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵ سوتانیش ل

Sunday, 14/02/2010, 12:00


شه‌وی رابردو له‌ناو بازاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چه‌ند پۆلیسێك به‌جل ‌و به‌رگی پۆلیسیه‌وه‌ هه‌ستان به‌هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ‌و بانگه‌شه‌ كردن بۆ ئه‌و لیسته‌، كامێرای سایتی یه‌كگرو له‌نزیكه‌وه‌ وێنه‌ی روداوه‌كه‌ی گرتوه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی تیمی كه‌ناڵی سپێده‌ گه‌یشته‌ سه‌ر روداوه‌كه ‌و وێنه‌ی پۆلیسه‌كانیان گرت، كه‌چی پۆلیسه‌كان هاتنه‌ پێشه‌وه‌ لێیان ‌و پێیان راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت‌ و وێنه‌یان له‌هه‌ر شوێنێك بڵاو ببێته‌وه‌ ئه‌وا ماڵه‌كه‌یان ده‌سوتێنن" ئه‌وه‌شیان پێراگه‌یاندون كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشو وێنه‌یان له‌رۆژنامه‌كان بلاو بوه‌ته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش بڵاو ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ داخی ئه‌وه‌ی پێشوش به‌مان ده‌ڕێژن. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ تیمی كه‌ناڵی سپێده‌ سه‌رقاڵی تۆمار كردنی داوای یاسایین له‌سه‌ر ئه‌و پۆلیسانه‌، چونكه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن جنێویان پێداون.
به‌شداری كردنی ئه‌م پۆلیسانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ده‌بێت حیزب ‌و حكومه‌ت له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه ‌و ته‌نانه‌ت له‌ خودی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا حیزب ‌و حكومه‌ت ده‌ست له‌ملانن ‌و له‌یه‌ك جیا نابنه‌وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە