كوشتنى نەبەز گۆران لەسەر مەسعود بەرزانیی و پارەى پرسە و قەبرەكەشى لەسەر سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان
Sunday, 01/11/2009, 12:00
دەسەلاتى بنەماڵەیى لە كوردستاندا هیچ شتێكى باش و جوانیان نییە تا لەبەردەم دونیاى دەرەوە شانازى پێوە بكەن ئەوەى هەیانە و جارجارێك لەكاتى سەردانى وەفدى ووڵاتان و ڕێكخراوە مەدەنیەكاندا شانازى پیوە دەكەن و خۆیانى پێوە هەڵدەنێن ئەو پەراوێزە كەمەى ئازادییە لەكوردستندا كە ڕۆزنامەنووسان و قەڵەمە ئازاكانى كورد لەناوەوە بۆ خۆیانیان فەراهەم كردووە ئەو ئازادیەش بەرهەمى خەبات و تێكۆشان و گیان فیدایى ڕۆزنامەنووسە سەربەخۆو ئازاكانە نەوەك بەرهەمى عەقڵى ئازادى جەلادەكانى هەردوو بنەماڵە بێت.
هێرش كردنە سەر نەبەز گۆران لەلایەن پیاوەكانى مەسعود بەرزانیەوە ئەوەمان پێدەڵێت كە تا ئێستا دەستەڵاتى بنەماڵەیى لە كوردستاندا بەم لۆژیكە بیردەكاتەوە كە دەڵێن ئێمەمافى خۆمانە شانازیشتان پیوە بكەین لەلاى ووڵاتان لە هەمان كاتدا بیشتانكوژین و فەلاقەتان بكەین.ئەم عەقڵە بۆگەنەى ئیستاى سەرانى كورد هەرهەمان عەقڵیەتى جارانیانە كە بە كوشتدانى سەدان هەزار خەڵكى كوردستانە لەماوەى 50ساڵى ڕابردوودا وە ئیستاش شانازى دەكەن بە مەرگى ئەوانەوە كە هەر خۆیان بەكوشتیان داوون لە پێناوى پارەو كورسى دەسەڵاتی بنەماڵەكانیان,ئەمڕۆش زۆر بێشەرمانە شانازیان بە بەكوشتدانى سەدان هەزار كوردەوە دەكەن.
زیرەك كەمال لە لێدوانێكیدا لەسەر ئەو هێرش كردنە سەر نەبەز گۆران دەڵێت "ئێمە پارێزەر بۆ نەبەز گۆران دەگرین"ئەم قسەیە كتو مت وەك ئەوە وایە كە بڵێت ئێمە مەسرەفى قەبرو پرسەى نەبەز گۆران لە ئەستۆ دەگرین چونكە سەندیكا ڕیكخراوە زەلیل و سەرشۆرشەكەى بەردەم ماڵى حیزبە ئەو پەردەپۆشكەرى هەموو تاوانەكانى حیزبە بۆیە من بە سەندیكا و زیرەك كەمال دەڵێم ئەگەر خوانەكردە نەبەز گۆران گیانى لەدەست بدابا ئەو كاتە ئیوە محامیتان بۆ كێ دەگرت؟تۆزێك شەرم بكەن و لەو نۆكەریەتیەى حیزب خۆتان ڕزگار بكەن ئەوەى ئێوە دەیكەن بە منداڵێكیش دەكرێت بەسە تاكەى ناوى زل و دێى وێرانە ..تاكەى...
ئێمە گومانمان لەوە نییە كە خودى پاراستنى پارتى هەستاوە بەو پیلانە نەگریسە و بەرپرسیارەتەكەشى پێش هەموو كەس لە ئەستۆى مەسعود بەرزانیدایە چونكە هەموو كارێكى ئەو دەزگایە بە ئەمرو و بە ئاگادارى مەسعود بەرزانى دەكرێت .بۆیە ئێمەدەستى تاوان بۆ ئەو ڕادەكێشین و مەسعود بەرزانى بەتاوانبار دەزانین هەتا ئەو كاتەى ئەو كەسانە دەستگیر دەكات و تەسلیمى دادگایان دەكات .هەركات تاوانبارانى ڕادەستى دادگا كرد ئەوا من داواى لێبوردن لە مەسعود بەرزانى دەكەم كە ئەو تۆمەتەم بۆ هەڵبەستووە بەڵام ئەگەر تاوانبارن رشادەستى دادگا نەكرێنەوە ئەو قسەكەى ئێمە لە جێگەى خۆیدایە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست