کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانەكەى دەربەندیخان ئەنجامدرا

Wednesday, 11/07/2012, 12:00




وەكو نارەزایەك بۆ رووداوەكانى هاتوچۆ و سوتاندنى تونێلەكەى دەربەندیخان بەهۆى تەقینەوەى تەنكەرێكى نەوت و خراپى رێگاوبان و دووسایدكردنى رێگاكان گەنجان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و مامۆستایانى ئاینى و خەڵكى دەربەندیخان ئەمرۆ خۆپیشاندانێكیان رێكخست بۆ بەردەم قائیمقامێتى دەربەندیخان كە ژمارەى خۆپیشاندەران نزیكەى 500 كەسێك دەبوو بەچەندین دروشم و لافیتە كە داخوازى جەماوەرى بوون لە خۆپیشاندانەكەدا بەناوى كەمپینى داكۆكیكردن لە ژیانى خەڵكى دەربەندیخان خۆپیشاندان لە كاتژمێر 9:30 بەیانى دەستى پێكرد بەرپرسى یەكێتى زانایانى ئاینى ووتەیەكى لەسەر رەوشى دەربەندیخان و خراپى رێگاوبانەكە داو دواتر یاداشتى كەمپینەكە خوێنرایەوە كە داواى بوودجەیەكى دیاریكراوە كرا بۆ نۆژەنكردنەوەى تونێلەكەهەروەها داواى بوودجەیەك كرا بۆ زیانەكانى ژینگەى شار و پیس بوونى سروشتى دەربەندیخان و پەلەكردن لە دووساید كردنى رێگاى نێوان كەلار دەربەندیخان سلێمانى دانانى بنكەى تەندروستى خێرا لەسەر ێگاكان و شەفكردنى تەنكەرەكان و گواستنەوەى رێگاى تەنكەرەكان بۆ دەرەوەى شار لەلایەن قائیمقام وبەرپرسانى شارەوە پێشوازى لەخۆپیشاندەران كراو لەناو خۆپیشاندەران قائیمقامى دەربەندیخان پشتیوانى خۆى بۆ داواكاریەكانى كەمپینەكە وخەڵكى شار دەربرى وبەڵینى بەدواداچوون وجێبەجێكردنى داخوازیەكانى دا ووە بە خۆپیشاندەرانى ووت برەپارەیەك تەرخان كراوە بۆ نۆژەن كردنەوەى تونێلەكە و لەبەرنامەدا هەیە رێگاى تەنكەرەكان بگوازنەوە بۆ دەرەوە شار, بەمەش نوێنەرى كەمپینەكە لەگەڵ بەرپرسان دانیشتن بۆ ئەوەى پەلە بكەن لە داواكاریەكانیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە