تاڵەبانى هۆكار بوو كورد جەلەولاو سەعدیەو ... ئەو ناوچانە چۆڵ بكات
Monday, 08/08/2011, 12:00
ئەگەر كەسێك چاودێرى سیاسەتى تاڵەبانى كردبێت بۆى دەردەكەوێت ئەم كابرایە زۆر رەچاوى بەرژەوەندیە شەخسیەكانى خۆى دەكات لە سیاسەتدا، مەلەوانێكى پلە یەكە بەڵام لە ئاوى لێڵدا، ئەتوانین وەسفى بكەین كە سیاسەتمەدارى بارودۆخى ئاڵۆزو تەم و مژاوییە زیاتر لەوەى سیاسەتمەدارێك بێت لە كەش و هەواى دیموكراسیدا بتوانێت سیاسەت بكات، هەر بۆیەش دەبینین زیاترین كەسێك لەم چەند ساڵەى رابردوودا زەرەرى كردبێت لە كەش و هەواى نیمچە ئارام جەلال تاڵەبانى بووە، كە نەیتوانیوە لە كەش و هەواى وادا خەڵك و خودى ئەندامانى حزبەكەشى رازى بكات، كاتێك چووە بەغداد كارى تەنها بووە سەر لەقاندن بۆ ئەمریكیەكان و ئینجا شیعەكان و ئێران ئەمە هەمووى لەسەر حیسابى كێشەى ملەتەكەى خۆى، تاڵەبانى لە گەڵ مالیكیدا رێك كەوت بۆ كشانەوەى هێزى پێشمەرگە لە جەلەولاو سەعدیەو قەرەتەپەو ...... ئەو ناوچانە بێ پرس و را بە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى حزبەكەى كە زۆربەیان نارازی بوون و كاتێك هەندێكیان وەك و كۆسرەت ... ئەوانە نارەزایان دەربریوە پێیانى وتوە: من تازە لە گەڵ مالیكیدا ئەو بریارەم داوە ئێوەش بچن لە گەڵ مەسعودا چارەسەرى ئەم كێشەیە بكەن، كە ئەو كاتەش تورە بووە لە مەلا بەختیارو مەحمود سەنگاوى كە لێدوانى توندو تیژیان دەدا و هەرەشەیان دەكرد كە بە هیچ شێوەیەك دەستبەردارى ئەو ناوچانە نابن. ئێستا سەرچاوەكانى یەكێتى دەڵێن رێژەى كورد لەو ناوچانە لە(60%) وە بووەتە (15%). ئەوەى تاڵەبانى كردى ئێستا قەیرانێكى دروست كردووەو بریار دراوە هێزى پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو ناوچانە بە هەر نرخێك بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست