لەوێنەیەكى وە همى دایكما بۆباووكم ئەگریم كە براكووژى لێى سەندم
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
لە یادەوەرییە تاڵەكانما نیوەڕۆیەك لە بوونى دایك وباوكما هاتە وە یادم وبە كووڵ گریام ..گریان بۆ كزۆڵەیم وئێستاى بێ دایك وباوكیم ,یادەوەرى نیوەڕۆیەكى تاڵ وەك ژەهر,راخستنى سفرەیەكى بێ بە ختى وپڕ لە ژان بۆ خواردنى تەماتەى سورەو كراو كە ئەویشیان پێ ڕەوا نەبینین لەكاتى هاتنەوەى باوكى پڕ سۆزم لە نان چى ببینم دووپیاوى لەباوكم داماوتر بەچەكەوە خۆیان كرد بەژورداو بەپەلە نەیان هێشت دوانانمان لەگەڵ بخوات و خۆیان گۆڕى وڕۆیشتن ئیتر هەر ئەو ڕۆینەبوو ئەوە دوا دیدار و دوا تەماتە و دوا سۆزى باوك و دایك و دوا سفرەمان بوو....باوكم ڕۆى وون بووئیتر بەدیدارى شاد نەبومەوەوكەسیش جێى ئەوى بۆنەگرتمەوە ودایكیشم هەر زوو جێى هێشتم وماڵ ئاوایى لێ كردم,ئێستا دایكم دایكى كجێكى خنجیلەیەونازدارە نەك وەك من خەمبار,منیش لەناو چوارچێوەى ئەو خەیاڵەدائەژیم كە وام لەهەناوى دایكماوچاوەڕێى باوكمم لەوسەفەرى براكووژییەبگەڕێتەوەولەئامێزم بگرێتەوە وەكوجاران یان ئەوەتا منیش سەفەرم بۆباوەشى هەردووكیانە بەم گریانە پڕسۆیەوە كەدەسەڵاتى كووردى بۆى دابین كردووم وبەبێ هیچ لێ برسینەوەیەك لەمن وهەزارەهاى وە كو من كە گریان پیشەمانە...ئافەرم سەرانى ڕوڕەش سەرانى دزو گەندەڵ هەڵگیرسەرانى شەڕى ناوخۆ بوو بەدەست و دیاریەك بۆمن و هەزارەها مناڵى چاوگەشى ترتان هەڵبژارد هەر بژین بۆ دڵسۆزیتان بۆخەندە خستنە سەرلێوى مناڵانى كوورد, بابە نوئێلەكانى كوورد دەست ودیارى مەرگ هەرلەئێوەى نابەرپرس جوانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست