شه‌پۆلی قه‌یرانه‌كان بۆكوێمان ئه‌بات
Wednesday, 18/02/2015, 12:00
گومان لهوادانیه كه دۆخه‌كه هه‌ستیاره وه قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزه ئه‌گه‌ر به ووریا ییه‌وه مامه‌ڵه نه‌كرێت دورنیه دواجار بۆچه‌ندان ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا وتداپێویسته حكومه‌ت و دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ئه‌ركی خۆیان له قۆناغه‌دا هه‌ستن چونكه ،هه‌موان ئه‌وڕاستیه ئه‌زانین كه‌ناوچه‌كه به‌بارو دۆخێكی زۆر نائاسایدا گوزه‌ر ئه‌كات ململانێی زلهێزه كان و ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و گروپه مه‌زهه بیه‌كان و توند ڕه‌وه‌كان قه‌یرانێكی قوڵ‌و ئاڵۆز ونادیار له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بوه به‌گشتی وه‌له كوردوستانی خۆماندا به‌تایبه‌تی به‌داخه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاسۆی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان لێڵ تر ئه‌بێت قه‌یران دوای قه‌یران سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات ،ئه‌وه‌ی ئه‌خوازێت له‌هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان زۆر باش ده‌ركی ئه‌م ڕاستیانه بكه‌ن وهبه وریا ییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م هه‌ل و مه‌جه ناو خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و جیها نیه‌دا بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه :ـ
یه‌كه‌م / پێكهاته‌ی جوگرافی كوردوستان له‌به‌ر چاو بگرین كه به‌نه خشه‌ی زلهیزان و داگیركه‌ران ئێمه كه‌وتوینه‌ته نێوان ووڵات گه‌لێكه‌وه كه‌به‌دڵنیاییه‌وه هیچیان به‌رژه‌وه‌ندی كوردیان ناوێت وهلهڕابردووداچهندا ن رێكه‌وتن و بڕیاریان له‌دژی بونی كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی داوه كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ئاسه‌واری دیاره‌و گه‌لی كوردوستان باجه‌كه‌ی ئه‌دات .
دووه‌م/ له‌ڕوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی زلهێزی دنیا ئایه كورد وه‌ك گه‌ل و ناوچه‌و پێكهاته له‌ڕیزبه‌ندی ژماره چهندایه كه‌ناكرێت زۆر به‌وردی ئه‌م ڕیزبه‌ندی و ژماره‌یه ئه‌ژمێر نه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه یه‌كی ستراتیژی گه‌وره نه‌بین وهدواجار كورد‌و دۆزه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌تر سیهوهچونكه گومانمان له‌وه‌نیه ئه‌وان به‌دوای دۆستی هه‌میشه‌یدا ناگه‌ڕین به‌ڵكو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یدا ئه‌گه‌ڕێن .
سێ یه‌م / ئایه ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد ئه‌كه‌وینه كوێی ئه‌م ململانێ قورسه‌ی كهناوچهكهی گرتۆته‌وه ئایه له چ بهریهكداین چونكه هه‌موو ڕوداو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان لێ ئهخویندرێتهوه كه چه‌ندین به‌ره‌و هێزوو ووڵات كه‌وتونه‌ته سه‌رهێڵی ململانێكان وه‌ك هێلی سونه و هیڵی شیعه‌و هێڵ و نه‌خشه‌و پلانی ووڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان .
چواره‌م/ خودی ئه‌زموونی هه‌رێم له‌ڕابردوودا سه‌ركه‌وتونه‌بوو تابتوانێن متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ست بهێنێت به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی 23 ساڵی ڕابردوودا حكومه‌ت لهدۆڵێك بوو جه‌ماوه‌ر له‌دۆڵێكی تربوو كه‌ئه‌مه‌ش دواجار پردی متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیانی ڕۆخاند كه‌ئه‌مه‌ش به‌ترسناكترین كێشه‌دا ئه‌نرێت چونكه گرفتێكی گه‌وره‌یه هاووڵاتیان ئاماده‌نه‌بن به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ستن له‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیار یه‌تیه‌وه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌به‌داخه‌وه بازرگانی و ئاڵوگۆڵ له‌گه‌ڵ دووژ منه‌كانی كورد بكرێت .چه‌ندان ساڵه هاووڵاتیان هاوار ئه‌كه‌ن باسی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن به‌ڵام گوێ یان لێ نه‌گیرا هیچ خزمه‌تێكیان نه‌كرا به‌ڵكو خۆشیان كرانه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست