گۆڕانخوازێک شانازی به شه‌ڕی دژه په‌که‌که‌وه ده‌کات، خالید ره‌زاش لێمان ده‌کات به جه‌ماله ره‌ش
Sunday, 15/08/2010, 12:00
دزێک له‌تاریکیدا، ڕاماوه‌ته تابلۆیه‌ک (گه‌روس عه‌بدول مه‌لکیان).چیرۆکی نان بڕین و گیرانم ،ناونیشانی وتارێکه که به‌رێز (شاڵاو مه‌حمود) نووسیوێتی وله‌سبه‌یدا بڵاوبۆته‌وه:له مێژه بابه‌تی نانبڕاوه‌کانی گۆڕان، که قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و گۆڕانیش زۆر پێداده‌گرت، هه‌وڵ ده‌دات مافی ئه‌و به‌شخوراوانه بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سازدا، که به‌نده کاتی خۆی له کوردستانپۆست دا وتارێکی ڕه‌خنه ئامێزم له گۆڕان گرت، ووتم ئه‌مه فاوڵێکه زۆر زه‌قه و نابێت ئۆپۆسیزیۆن بیکات، لێ به‌ڵێ به‌دوایدا ده‌یان فاوڵی تریشیان کرد، کاتێ ووتاره‌که‌ی کاک شاڵاوم خوێنده‌وه زۆر دڵگران بووم، که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هه‌مان مێتودی به‌عس له‌گه‌ڵ نه‌یارانیدا مامه‌ڵه ده‌کات ، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێ تا ئیستا به‌عس له کوردستان وه‌جاخی کوێر نه‌بۆته‌وه . کاک شاڵاو گه‌نجێکه ده‌کرا گه‌له‌که‌م، وه‌ک نموونه‌یه‌ک له گه‌نجانی وڵاته‌که‌م هیوای پێ بخوازتایه، به‌ڵام کاتێک گه‌یشتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕائید شاڵاو له‌شه‌وێکدا بریندار ده‌بێت له‌شه‌ڕی دژ به په‌که‌که ڕاشکاوانه له نووسینێکدا دێت باسی لێده‌کات، ئه‌مه زۆر ماندووی کردم هه‌ر له‌و‌ێدا له‌کۆمانتارێکدا بۆم نووسی به‌ر له‌وه‌ی بیره‌وه‌رێکه‌ت بنووسیایه ده‌بوو داوای لێبوردنت بکردایه، چونکه ئه‌مه‌ی تۆ کردووته جاشایه‌تییه، نه‌ک سه‌روه‌ریی.
جارێ با بزانین کاک شاڵاو چۆن له‌و شه‌وه ده‌دوێ:(رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ یان له‌پێش ئه‌وانه‌وه له‌سه‌نگه‌ردا بوین و ده‌یانجار له مردن گه‌ڕاوینه‌وه، له‌كاتێكدا من خۆم زۆربه‌ی به‌پرسه‌كانی وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانده‌یی گشتی ده‌یانناسیم، چونكه پێشتر له‌فه‌رمانده‌یی پشده‌ر، جێگر له‌شكربووم و شه‌خسی شێخ جه‌عفه‌ر خۆی دوای شه‌ڕه‌كانی pkk ی ساڵی (2000) پێیوتم (ئه‌گه‌ر من مه‌سئولت بام، بێئه‌وه‌ی خۆت ئاگات لێ بێت، نه‌جمه‌یه‌ك پله پێشخستن‌و سوپاسنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانم بۆ ده‌هێنایته ماڵه‌وه)، چونكه له‌و شه‌ڕه‌دا له‌هه‌موو فه‌رمانده‌یی پشده‌ر، ته‌نها ره‌بیه‌كه‌ی من نه‌گیراو له‌یه‌ك شه‌ودا چوار جار به‌نارنجۆك و جارێك به‌فیشه‌ك برینداربووم، به‌جۆرێك كه كه‌س به‌هیوای ژیانم نه‌بوو).
وه‌ک ده‌زانن گۆڕان ئۆپۆزییسیۆنێکه به‌زمانی گوڵ له سه‌نگه‌ر دایه ئه‌وان ئه‌و شتانه سانسور ده‌که‌ن که بۆنی خوێنی لێدێت ، ئه‌وان هێنده له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌رمن ده‌ڵێی لۆکه‌ن ، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر بابه‌تێک بنووسی ده‌بێ به‌فیلته‌ری ئه‌واندا بڕوات ، ئاخر منێک که کۆمێنتارێک ده‌نووسم خۆم خاوه‌نیم .
من لام باشه ڕائید شاڵاو نمونه‌کانی که دڵسۆزیان دیاره و له سه‌رده‌مێکدا توشی هه‌ڵه‌یه‌ک بوون وه‌ک شه‌ڕی براکان . یان هه‌ر شتێکی تر و هه‌نوکه‌ش داوای گۆڕینی سیسته‌م ده‌که‌ن جارێ باخۆیان بگۆڕن و فێر بن داوای لێبوردن له شه‌ڕی کوردکوژیی و خیانه‌ت و ناپاکیی بکه‌ن! ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ی شاڵاو کردوویه‌تی شه‌ری شانازیی نییه، به‌ڵکو شه‌ڕیی شه‌رمه‌زارییه، بۆ ئه‌و وا ده‌زانێت په‌که‌که و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردی پارچه‌کانی تردا جاشایه‌تیی نییه و شه‌ڕێکی پیرۆزه،؟ بۆ ئه‌و وا ده‌زانێت ته‌ناه ئه‌وانه‌ی که چه‌کیان بۆ حکومه‌تی عێراق هه‌ڵگرتبوو، جاش بوون؟ نه چاوه‌که‌م، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش که ده‌یکه‌ن، هه‌مووی جاشایه‌تیی و ناپاکیی نییه! بۆ کاک شاڵاو وا ده‌زانێت شه‌ڕی داگیرکه‌رانی کوردستانی کردووه؟ بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌م ته‌قه‌ی لێکردوون کورد نین؟ داگیرکه‌رن هاتوونه‌ته قه‌ندیل؟ ئاخر ئێمه قه‌ت نابینه سیمپاتی که‌سانێک که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌رانی کوردستان شه‌ڕێ کورده‌کانی به‌شه داگیر کراوه‌کانی تر بکه‌ن . شاڵاو ده‌بێ بزانێت گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه جگه له‌وه‌ی ئازایه‌تی تێدا نییه ، چونکه له‌شه‌ڕی براکانتا بریندار بوویت و تورکانیش پێی خه‌نی بوون ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ بکرێته تورکی ئه‌وه تورکیا ئاماده‌یه هه‌موو موچه زه‌وتکراوه‌که‌ت بۆ بگه‌رێنێته‌وه و داواشت لێبکات بچیته‌وه جارێکی تر شه‌ری گه‌ریلاکانی قه‌ندیل بکه‌یت. تۆی گۆڕانخواز ده‌ته‌وێت ژیان له‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه بگۆڕێ و به‌و عه‌قڵه‌شه‌وه چوویته گرده‌که؟ ئێمه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین هه‌رچی چووه گرده‌که گۆڕاوه؟ گۆڕان له عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه و لێبوردندایه له‌و مێژووه ناشرینه‌ی که بۆ خۆتت دروست کردووه کاک شاڵاو گیان. له‌وه‌دا نییه که به گرده‌که‌دا هه‌ڵگه‌ڕێیت و بڵێیت منیش گه‌نده‌ڵ نییم و له یه‌کێتی وازم هێناوه.
گۆڕان ناتوانێ به‌و مێتوده‌ی ئێوه‌ی گرتۆته خۆی هیچ بگۆڕێت ، ده‌کرێ ئێمه قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌ندێ کۆمێنتار بکه‌ین که بۆ کاکه شاڵاو نووسراوه. یه‌کێک له‌وانه کاک خالید ڕه‌زا ده‌ڵێت ئه‌مه نامه‌کانی جه‌ماله‌ڕه‌ش و شه‌هید مه‌لاعه‌لیم بیردێنێته‌وه، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت ره‌زای خۆی ناشرین نه‌کات، ئاوا نانووسێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێک نه‌یه‌وێت جه‌ماله ره‌ش ناشرین نه‌کات ئاوا به‌راورد ناکات، جا تۆ چ جیاوازییه‌کت هه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌فیق سابیر که تاڵه‌بانی کرده ماندێلا؟ چ جیاوازییه‌کت هه‌یه که حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن مه‌لا مسته‌فای کرده غاندی؟ یان ئه‌و کابرایه‌ی که قاسملۆمان لێده‌کات به پێغه‌مبه‌ری ئاشتیی. تۆ تاوانت به‌رامبه‌ر به‌و شه‌هیدانه کردووه، ئاخر چۆن شته ناشرینه‌کان، به جوانه‌کان ده‌چوێنیت؟ ئاخر نامه‌کانی ئه‌وان باس له بابه‌تێکی تر ده‌که‌ن، که لێره‌دا نامه‌وێ باسی بکه‌م به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک من ئه‌م بابه‌ته‌م وروژان و داوام کرد با چه‌ند نامه‌یه‌ک له زیندانی فاشیسته‌کانه‌وه له‌جاپ بدرێته‌وه که‌س خۆی له‌قه‌ره نه‌دا ، ده‌شێ ده‌زگای ووشه خۆی بکاته خاوه‌نی ئه‌و نامانه و فه‌رموو چاپی بکه‌نه‌وه و له‌جێی ئه‌و هه‌موو کتێبه پوچه‌ی ده‌رده‌چێت،
ئیستاش کاکه شاڵاو نه‌چووه بچێت تۆ لاوێکی ده‌توانی خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌ت بکه‌یت شه‌هید ئارامی نه‌مر ووتوێتی (هه‌موو ڕاپه‌ڕین و ده‌ست دانه چه‌کێك شۆڕش نییه ، هه‌موو به‌رگ بۆرێک و چه‌ک له شانێک پیشمه‌رگه نییه).
به‌هیوام ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌م قبوڵ بکه‌یت و داوای لێبوردن بکه‌یت له خه‌ڵکی کوردستانی باکوور و په‌که‌که، گه‌ر وانه‌که‌یت ، ئیدی بۆت نییه بچیته ئامه‌د .
گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیدا بنێت و بڵێت ئه‌وه هه‌ڵه‌بووه
ئه‌گه‌ر تۆ له شه‌ڕێ په‌که‌که‌دا به‌شدار نه‌بوویتایه، ئه‌وا من بابه‌ته‌که‌تم به‌هه‌ند وه‌رده‌گرت و به زمانێکی تر ده‌دوام و پشتگیریم لێت ده‌کرد.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌م کاک شاڵاو کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3368&AuthorID=378تێبینی: به هه‌ڵه ناوی مه‌حمود ره‌زام، له بری خالید ره‌زای برای نووسیبوو، داوای لێبوردن ده‌که‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست