کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست پێش هەموو راگەیاندنێک هەواڵی یارمەتیدانی نێچیرەوان بۆ پرۆژه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی رووداوی بڵاوکردەوە

Tuesday, 05/03/2013, 12:00


کوردستانپۆست لە رۆژی 22 / 10 / 2009 واته‌ به‌ر له‌ دوو ساڵ و نیو بە ناونیشانی (ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی رۆژنامەی رووداو پڕۆژەی تەلەفزیۆنی روداو نیوز)مان بڵاوکردەوە، کە یەکێک لە کادێرەکانی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی نووسیبوی، لەو هەواڵەدا وا هاتبوو، کە نورەدین وەیسی و ئاكۆ محمەد، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری هەفتەنامەی رووداون، ئەو گۆڤارە مانگانە 70 ملیۆن دینار میزانیەتی و پارەكە لە سەر نووسینگەی تایبەتی نێچیروانە، ئەو تەمویلی یەكەمی ئەو گۆڤارەیە. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه‌، که‌ بۆ پرۆژه‌ی کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنێک بە ناوی (رووداو) نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار ته‌رخان کراوە.
وەك لە نووسینی کادیری راگەیاندنی پارتی هاتبوو، کە ته‌نها هەفتەنامەی رووداو بە 24 لاپەرە بڵاودەبێتەوە تیراژەكەشی 8 هەزار دانە. بەڵام ئێستا تیراژی هەزار دانەیە و 20 لاپەرەیە .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و بابه‌تانه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌!

تێبینی: ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌ نووسەرەکانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات، زۆر جار پرۆپاگه‌نده‌ ده‌که‌ن، گوایه‌ هه‌واڵاکانی کوردستانپۆست راست نیین و هه‌ڵبه‌ستراون، وا دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ و نیو، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ وەک یه‌که‌مجار بڵاوده‌کاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ده‌ستکه‌وتی هه‌واڵی خۆیان.

بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکان کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە، کە پەیوەستە بەو هەواڵەی سەرەوە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە