كارێزماى نەوشیروان موستەفا بە سیناریۆ بچوك نابێتەوە تریفە شوانى وەك نموونە..
Thursday, 12/02/2009, 12:00
1280 بینراوە
كاتێَك لە رۆژنامەكان هەواڵى بەشدارى كردنى كارێزمایەكى بەهێزى وەك نەوشیروان موستەفا وەك لایەنێكى سەربەخۆ بینرا , ئیتر رۆژنامەو گۆڤارەكان ئەم تەوەرەیان كردە ڕووپەرى باسەكانیان بەشدارى كردنى كاك نەوشیروان موستەفا لە هەلبژاردن ئەبێتەى هۆى لێكترازان وئاڵۆزبوونى نێوان دوو تێرنەخواردووەكەى كوردستان
ئتیر پروپاگەندەو ناووناتۆرە دەستى پێكرد دژى بە تایبەتى دەزگاى پارتى لە رێگەى ناوى جۆراو جۆرو نەخشەو پلانى تازەوە ئەیانەوێت ئەم كارێزمایە لەكەدار بكەن وهەمیشە رووداوەكەى پشتئاشان بەخەنە بەرچاو. یەكێك لەو كاراكتەرانەى پارتى كە لەبەرگى ئافرەتدا خۆى عەرز دەكات ناوێكى خەیاڵی و دوور لە راستییە كە ئەویش گوایە(تریفە شوانیە) بەڵام (دەزگاى پارتى لە بەرگى ئافرەت) كە 19-1-2009 لە نێتەكەى عمر فارس نوسراوەكەیان دژى كاك نەوشیروان موستەفا گەیاند . چەند سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو بە بەڵگەوە رایگەیاند كە بوونى كیژێك بەناوى تریفە شوانى دوورە لە راستى و هیچ ناوێك بەو فۆرمەوە بوونى نیە , ئەو وێنەش سیناریۆییەكى ئیستخباراتییەو خاوەنى وێنەكەش ئەلفێك لە زمانى كوردى نازانێت...