بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌چی ده‌ترسن !!
Monday, 14/01/2013, 12:00
له‌کاتی تاڵه‌بانی مه‌سعودبه‌رزانی دووساڵ جارێ ڕووی له‌سلێمانی ده‌کرد. ئێستا له یه‌ک مانگدا دووجار.
ئایا به‌ڕاستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی خه‌می یه‌کێتی ویه‌کڕیزی ناو یه‌کێتی ده‌خوات؟ یان نشتن له سه‌ر کورسییه‌که‌ی تاڵه‌بانی به مه‌سعود خۆش‌بوو، یان چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و کورسییه‌ش؟ یان هۆیتر ترسی لای بنه‌ماڵه ورووژاندووه وپاڵنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م چوونانهیه؟
له‌کاتێکدا به‌رزانی له‌سلێمانی باسی په‌یمانی ستراجی ودۆستی پارتی ویه‌کێتی ده‌کات، هه‌ردوولا له‌که‌رکووک ڕکایهتی یه‌کتر وململانێی حزبی ده‌که‌ن، ئه‌و ململانێیه ناشه‌ریفه‌ی که‌خه‌ریکه نه‌ک ته‌نها که‌رکووک به‌ڵکوو هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کان له‌ده‌ستبده‌ن.
پارتی له دهۆک یه‌کێتی ده‌چه‌وسێنێته‌وه، له سلێمانی باسی یه‌کڕیزی وپه‌یمانی ستراتیجی ده‌کات.
به‌رزانی ئێستا دوای تاڵه‌بانی ده‌ڵێت تاڵه‌بانی ته‌نها هی یه‌کێتی نییه هی پارتیشه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتیش بڵێت به‌رزانیش نه‌ک ته‌نها هی پارتییه به‌ڵکوو هی یه‌کێتیشه.
به‌رزانی وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی به‌شداری وسه‌رپه‌رشتی کۆبووه‌وه‌کان ده‌کات، وادیاره یه‌کێتی که‌سی به‌توانای نییه ؟
به‌رزانی له دوا کۆبوونه‌وه‌دا نامه بۆ یار ونه‌یار ده‌نێرێت. ئێمه ده‌زانین ته‌نها دۆست وهیوای بنه‌ماڵه تورکیایه، ئه‌ی دوژمن کێیه؟ گۆڕان، ئۆپۆزسیۆن ومیڵهتی کورده.
له ڕاپرسییه‌کدا که له‌هه‌ندێ ڕۆژنامه بڵاوبۆته‌وه کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ لای یهکتییهوه زۆرترین ده‌نگی به ده‌ست هێناوه بۆ جێگیری شوێنه خاڵیه‌که‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که لایه‌نگران وکادرانی یه‌کێتی به‌سیاسه‌تی نه‌رم وپه‌یمانی ستراتیجی ڕازینین. ئه‌مه له‌لایه‌ک.
له‌لایه‌کیتر له‌م ڕۆژانه په‌نجا ودوو په‌رله‌مانتار داواکارییه‌کی جوان وڕێکوپێکان پێشکه‌شی په‌رله‌مان کردووه به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم وبه‌هێزکردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان، بێ‌شک پارتی دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه، پارتی له بایه‌خی که‌مکرده‌وه وبه پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی لهقهڵهمدا۰ ئه‌م داواکارییه زۆر گرنگه، داواکاری میله‌ته، به‌جێبه‌جێکردنی سسته‌می په‌رله‌مانی به‌رپاده‌بێت وکۆتایی به حوکمی عه‌شایری وبنه‌ماڵه وترسی دکتاتۆرییه‌ت دێنێت. بۆیه ترسێکی گه‌وره‌ی لای بنه‌ماڵه هێناوه‌ته‌ئاراوه، بۆیه به‌رزانی خۆی خسته ماڵی یه‌کێتی، خۆی خسته به‌ختی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م داواکارییه‌ی گه‌لی کوردستان نه‌که‌ن.
که‌واته به‌رزانی له ته‌نگانه‌دایه، نه‌ک بۆ یه‌کێتی به‌ڵکوو بۆ خۆی وبه‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه ڕووی له سلێمانی کردووه، ده‌یه‌وێت یه‌کێتیش دژی ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان ڕاوه‌ستێت وپشتگیری حوکمی دواکه‌وتووی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه.بکات.هیوادارین یه‌کێتی میله‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت هه‌ڵبژێرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست