هه‌ست و جه‌سته و ڕۆح...نیشتیمان
Monday, 18/06/2012, 12:00
من به جه‌سته له سویدم
به دڵ له‌شاری سه‌قزم
به خوێن له نێو شاری عه‌فرین
به هیواش له نێو خانه‌قین
به موژده له مهابادم
به گڕ له شاری که‌رکوکم
به هه‌ناسه له قامیشلو
به چاو له وانی کوردانم
به وره‌ی به‌رز له ئامێدم
به جوانی له نا و دهۆک و
به پاکی له شاری زاخۆم
به قه‌له‌م له سلێمانیم
به دێرینم له هه‌ولێر و
بهشیرینیش له کرماشان
به عه‌شق له شاری سنه‌و
به خامۆشیش له جه‌زیره
به خوێن گه‌رمی له نسێبین
به سه‌رسه‌ختیم له مه‌ریوان
به زامه‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌و
به ڕه‌سه‌نی له هه‌ورامان
به پاراوی له ناو کۆیه
به خه‌مه‌وه له جه‌له‌ولا
به ڕه‌نگیش له شاری که‌لار
له حهمرینم دڵ پڕ له‌داخ
به جوانی وام ناو له‌قه‌راخ
به ده‌سپێک له‌شاری ڕانیه‌و
به گوڵه‌وه له قه‌ڵادزه
به تاسه‌وه له جهریرهم
به ڕێبواریش له‌شه‌قڵاوه
به ڕێزه‌وه له سنجارو
به‌شکۆوه وام له قه‌ندیل
به شه‌نگی وام له ناو بارزان
به سه‌رسامی له بۆتان و
به شانازیش له ناو گه‌رمیان
به‌ڵام ڕۆحم له ئاسمانا
به‌رده‌وام هه‌ر له فڕینه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
ئه‌و ،،،، نه‌خشه لهتکراوهمان
ده‌کرێته وه یه‌ک نیشتیمان.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست