کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رای یەکێتی لای کامیانە، بارزانی یان ئۆپۆزسیۆن؟

Saturday, 19/01/2013, 12:00







جۆری کۆبونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆنوسەرۆکی هەرێم، پیمانخۆش بێ یان پێمان ناخۆش بێ ،هه ندێ پرسیاری لای میللەت دروست کردوه، لە پاڵ ئەوەش هه ندێ ئاماژەشی تیا بەدیکراوه،.یەکەم بەشدار نەبونی یەکێتی مانای وایە یەکێ لەو لایەنانە پێشوەخت راو بۆچونی یەکیتی پێیە، پرسیارێکی گرنک لێرە ئەویه، رایەکە لای کێیە؟ دوەم ئاماژەکان وا دەنوێنن کە متمانەیەکی تەواو له نێوان ئۆپۆزسیۆنو دەسەڵات هەبێ ،کەوا بەو شێوەیه بێ بەشداری هیچ جۆرە چاودێرک وبەبێ بەشداری هیچ یەک لە کەوادیری ناوەندیان ئەندامی سەرکردایەتی هەردولا(ئۆپزسیۆنو سەڕۆکی هەرێم)، لە سەروی پەرلەمان ئەو کۆبونەوەیە لە ژورێکی داخراودا ئەنجامدرا، یانیش ئۆپزسیۆنیش پەیرەوی هەمان کەلتوری دەسەڵاتدەکا؟ بێگومان هەردو ئاماژە لە بەرژەوندی ئۆپزسیۆن نیە بە پێچەوانە بۆ سەرۆکی هەرێم.
جۆری هه ڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی لە هەرێم، لەگەڵ گرژیه کان و کێشەکان ، شێوەی مامەڵه کردنیان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و نارەزایەکانی خه ڵکی سیڤڵ و مافی تاک، هەرەشە و په لاماردان و کوشتن و سوتاندنی مه کٶیەکان و بارەگاکان وشوێنه گشتیەکان و هه ڵکوتانه سه رنوسەرو کە سایەتیەکان و بە هەدەربردنی سەروتو سامانی وڵات، بوه به سیستەمی بەرێوەبردنی حوکم لە هەرێم. ئەم دیاردەیه راستیەکی حاشا هەڵنەگرە ئەزمونی بیست ساڵی رابردو سه لماندویەتی.
له وڵاتیکا که نه دادو نه یاسا سه روەرە، هه مو دام و دەزگاکان بەحزبی کراونو کارتۆنینو ناتوانن ده وری سەرەکی بگێرن بۆ ئەنجامدانی کارەکانو بەرەو پێشەوە بردنی رەوشی ئەزمونی هه رێم، پەرلەمانێکی ئیفلیچ که ناتوانێ ده وری کارێگەری تە شریعی خۆی ببێنێ، زۆربەی ئەندامەکانی لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی حزبی و کێشمە کێشمەی ناو کوتله حزبیه کان هاتۆنەته پێشەوە ،بۆ یه ش خاوەن سەربەخۆی راو بۆچونی خۆیان نینو ناتوانن پشتیوانی له هیچ مە سەلەیەک بکەن هەتا ئەگەر ڕەوای مەسەلەکه وەک رۆژی روناک بێت. بریاری مەکتەبی سیاسی وه له ناو مەکتەبی سیاسیەکه کەسایه تی یەکەم تەحەکوم بەهەمو شتێکەوه دەکا بریاره کانی لە سەروی دادو یاساو دەستور و پەرلەمانەوەیه.
هەوڵدانی دەسەڵاتداران بۆ پەیرەوکردنی ئەوجۆرەکه لتورە، هێنانه پێشەوەی ئەو جۆرە کەوادیرانە، راهێنانیان لەسەر چۆن ته نیا بیر له بەرژەوەندیه شەخسیەکان بکەنەوه، نەوەکا چۆن دڵسۆزبن بۆ خودی مەسەلە ڕەواکان، ئه و جۆره په روەردەکردنەی کەوادیره کان، له هەمو ئاستەکاندا بەمەبەستی ئەوەیه، کەوادیرەکان کەسایه تی بەهێزیان لێ دروست نەبێت که خاوەن بریار و سه ربەخۆی و متمانه بەخۆبن، بوێرانه هەنگاوبنێن، روبەروی ترس و سەختیەکان ببنەوەو هه ڵوێستوەربگرن ، چونکه لە ئەنجامدا ئەو جۆرە کەسانه، لێیان یاخی دەبنو لەسه ر ناهەقیەکان دێنه وەڵام، نمونه ی زیندوی ئەو راستیه لەواقیعی دەزگاکانی هەنوکەی هەرێم زۆره. لەرژیمه نادیموکراتیه کان و تاکرەوە کاندا سەرکردەکان پەیرەوی ئەو جۆره کەلتوره دەکەن بۆ مانەوەی خۆیان له دەسەڵات.
ئەمە ش بەبێ شک له ئەنجامدا یەکێک ده بێ لەسەختیەکان، کە روبەروی ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە له قەناعەت پێکردنی ئەو کەسایەتیانه که خاوەن کەسایه تی لاوازن له هەڵوێست وەرگرتن و بەرز کردنەوەی دەنگی نارەزای لەسەر ئاستی پەرلەمان بەرامبەر ناهەقیەکان، پێشێلکردنی یاساو سوتاندن و وێران کردن و کوشتن و کۆکردنەوەی هێزی زێره ڤانی بۆ حەسمکردنی ناکۆکیە سیاسەکان و دە ستدرێژی کردنه سەر سەروەت و ماڵ و ئازادی تاکەکان. بۆیەش دەبینین دوای دورکەوتنەوەی تاڵەبانی، سەڕۆکەکانی پارته ده سەڵاتدارەکانی هه رێم و سەرکردەکانی ئۆپۆزسیون، یەک لە دوای یەک هەڵپەی ئەوەیان بوبچن بۆ لای هێرو، بۆ ئەوەی ئەوامر دەربکات بۆ سەرجەم ئەندام پەرلەمانو ئۆرگانەکانی یەکێتی کە بەکام لادا بیشکێنەوه بارزانی یان ئۆپۆزسیۆن.
ئه مه بوه به سیسته مێ بۆ به رێوە بردنی وڵات ، ئه و جۆره دیاردانه له بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە،ئه م راستیه ئیسپات بوەو ده رکەوتوه له ژێر کۆنترۆلی میلەت و ئۆپۆزسیۆن و یاساو داد نیە. بۆیەش ئیمڕۆ ڕۆلوکاری ئۆپۆزسیۆن ئەوە نیه وەک یارمەتیدەری سەرۆکی هەرێم، پرۆژە یاسا ئامادە بکاو بۆ سەرۆکی هەرێمی ببا، بەڵکو بۆ ئەویە دەبێ هەوڵبدا دەسەڵات بگرێتە دەست بۆ گوڕێنی سیستەم، بەڵام ئەگەر ئۆپۆزسێۆن دەیەوێ سۆزی سەڕۆک بۆلای خۆی رابکێشی و تەنیا چاکسازی بوێ! ئەوە قسیەکی ترە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە